داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

زارا - زەریفە پاشایڤنا مگۆیان ئامادەکردنی: جوان عومەر ئەحمەد

122022 93759 AM.jpg

زەریفە پاشایڤنا مگۆیان بە ڕووسی: (Зарифа́ Паша́евна Мгоя́н) ناسراوە بە زارا (За́ра) لە رێکەوتی 26-07-1983 لە لینینگراد (Sint-Petersburg) لە دایک و باوکێکی کورد لە دایکبووە.

گۆرانیبێژ و ئەکتەر و چالاکوانی کۆمەڵایەتی پۆپی ڕووسییە.

لە ساڵی 2016 نازناوی هونەرمەندی شایستەیی فیدراسیۆنی ڕووسیای پێبەخشرا، تا ئێستا 9 ئەلبوومی ستۆدیۆی تۆمارکردووە، چەندین خەڵاتی گرامۆفۆنی زێڕینی وەرگرتووە، هەروەها بڕوانامەی دیپلۆمی فێستیڤاڵی تەلەفزیۆنی ڕووسی Pesnya goda وەرگرتووە.

زارا وەک ئەکتەرێک بە ڕۆڵگێڕانی لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکانی "شەقامەکانی ڕووناکی شکاو" (2001)، "سپێتسناز " (2004)، و "فاڤۆرسکی" (2005)، هەروەها فیلمە درێژەکانی "پوشکین. دوا دووانەی" ناسراوە .(2006)، و "خۆڵی سپی" (2011).

2 94935 AM.jpg

تەمەنی سەرەتایی و پەروەردەیی

زارا لە شاری لینینگراد لە بنەماڵەیەکی ئێزدی-کورد لەدایکبووە. باوکی ناوی پاشا بنباشیڤیچ مگۆیانە، کاندیدی زانستە لە فیزیا و بیرکاری، لە پیشەسازی دروستکردنی ئامێردا کاردەکات و دایکی بە ناوی نادی جەمالۆڤنا مگۆیان ژنی ماڵەوەییە. دایک و باوکی زارا لە شاری لینینکان لە ئەرمینیا لەدایکبوون، هەروەها زارا خوشکێکی گەورەی بەناوی لیانا و برایەکی بچووکی بەناوی ڕۆمان هەیە.

پیشەی هونەری

لە ساڵی 1995 و لە تەمەنی 12 ساڵیدا، زارا لەگەڵ ژەنیار و ئاوازدانەر ئۆلێگ کواشا(Oleg Kvasha) ئاشنا بوو، لە ساڵی 1996 گۆرانییەکانی(دڵی جولیەت)و(تەنها ئەمڕۆ)و(هەر ئێستا) و(Bye- بای-" بای)"، کە لە ئیزگە و ڕادیۆییەکان رووسیا بەدەستهێنا، و وەک گۆرانیبێژیکی بەناوبانگ ناسرا.

درێژەی بابەت