داڕێژە:Penjam
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و مەقامبێژ حوسێن عه‌لی ناسراو به ( حوسێن عه‌لی گورجی) یان (حوسێن عه‌لی زەند)، له‌ساڵی (1925) له گوندی حەفته‌غاری سه‌ر به شارۆچكه‌ی داقووقی سه‌ر به پارێزگای کەرکووک له خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ژاری زه‌حمه‌تكێش لە دایک بووە و له عه‌شره‌تی (داویه)یە.
به‌هۆی هه‌ژارییەوە نەیتوانیوە بچێته به‌رخوێندن و هەر بۆیە بەکاری كشتوكاڵ و كرێكاری بەردەوام بووە. حوسێن عەلی بە هۆی ئەوەی باوکییش دەنگێکی خۆشی هەبووە بەردەوام به‌سته و مه‌قامی له‌دیوه‌خانی گونده‌كه‌ی و خانەوادەکەی خوێندووە، ئه‌و ده‌نگخۆشییه‌ی باوكی ده‌بێته هاندان و فێرگه‌یه‌ك بۆ حوسێن و هەر بۆیە لە منداڵیشەوە هەست بە بەهرەی دەنگخۆشییەکەی کراوە.
هونه‌رمه‌ند حوسێن عه‌لی، له‌هه‌رشوێنێك شایی و خۆشی و زه‌ماوه‌ند و بووك گواستنه‌وه هه‌بوایه خۆی گه‌یاندۆته نێو كۆڕ و كۆبوونه‌وه و زه‌ماوه‌نده‌كه و به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی مه‌قام و به‌سته‌ی پڕ چێژی بۆ خوێندوون، هه‌واڵی گۆرانی چڕینی ده‌گاته‌وه به باوكی و به‌و كرداره‌ی لێی نیگه‌ران ده‌بێـت و سه‌رزه‌نشتی ده‌كات و پێی خۆش نه‌بووه كه كوڕه‌كه‌ی گۆرانی بچڕێت.