داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م
ئامادەکردن: محەمەد حوسێن شەریف (محەمەد گۆران)
حه‌لیمه سۆفى مسته‌فا ناسراو به (مولازم حه‌لیمه) ساڵى 1933 له‌گوندى ماونانى دۆڵى باڵه‌ییانى ناوچه‌ى باڵه‌كایه‌تى، له‌خێزانێكى هه‌ژار و نیشتمانپه‌روه‌ر، چاوى به‌ڕووناكى ژیان هه‌ڵهێناوه، دایكى ناوى (عائیشه عه‌بدوڵا) بووه. حه‌لیمه سۆفى سێ خوشك و دوو براى هه‌بووه، به‌هۆى ڕه‌وشى ئه‌وكاتى ناوچه‌كه، وه‌ك هه‌ر منداڵێكى ده‌ڤه‌ره‌كه له‌خوێندن بێبه‌ش ده‌بێت.
حه‌لیمه ورده ورده له‌گه‌ڵ چیا و باغه‌كانى گوندى ماونان گه‌وره ده‌بێ، چیا به‌رزه‌كانى گوند نموونه‌ى خۆڕ‌اگرى و وره‌ى به‌رزى بوون، ئه‌وه‌ش به‌ڕوونى له‌كه‌سایه‌تى حه‌لیمه ده‌دره‌وشایه‌وه، ده‌سه‌ڵاتى پیاوسالارى له‌و ساته‌وه زیاتر چه‌وساندنه‌وه‌ى ژنى كردبووه نه‌ریت، ژنان له‌برى خوێن ده‌دران، شیربایى و گه‌وره به‌بچووك و ژنبه‌ژن و چه‌ندین دیارده‌ى دیكه له‌ناوچه‌كه‌دا بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ى ژن هه‌بووه، (حه‌لیمه)ش وه‌ك به‌شێكى زۆر له‌ژنانى گونده‌كه‌ى، به‌ژن دراوه بۆ براكه‌ى و به‌وجۆره ژیانى هاوسه‌رى پێكهێناوه و بۆته دایكى سێ كچ و كوڕێك.
حه‌لیمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌گونده‌كه‌یان خه‌ریكى كارى جوتیارى بوو، یارمه‌تى ئه‌و پێشمه‌رگانه‌شى ده‌دا كه له‌ناوچه‌كه‌دا بوون، له‌هه‌ر شوێنه‌ك بووایه گه‌نجانى هانده‌دا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى هه‌ستى نیشتمانپه‌روه‌ریان، له‌ڕێكخستنى گه‌نجانه‌وه ده‌ستده‌كا به‌خه‌بات و وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ناو خێزان و كۆمه‌ڵگادا كاریگه‌ر بووه.