شەماڵ موفتی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١١:٢٤، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە لایەن Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «لە ساڵی ١٩٥٥ لە شاری بەغداد لەدایکبووە، قۆناغی سەرەتایی لە بەغداد تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٧٢ لە بەشی (BC) لە زانکۆی ئەمریکی لە بەغداد دەرچووە، بۆ ماوەی چەندەھا ساڵ وەکو مامۆستا کاری کردووە، لەتەلەزیۆنیش بەرنامەی میحرابی پێشکەشکردووە. شەماڵ موفتی...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

لە ساڵی ١٩٥٥ لە شاری بەغداد لەدایکبووە، قۆناغی سەرەتایی لە بەغداد تەواو کردووە.

لە ساڵی ١٩٧٢ لە بەشی (BC) لە زانکۆی ئەمریکی لە بەغداد دەرچووە، بۆ ماوەی چەندەھا ساڵ وەکو مامۆستا کاری کردووە، لەتەلەزیۆنیش بەرنامەی میحرابی پێشکەشکردووە.

شەماڵ موفتی یەکێکبووە لەچالاکوانەکانی بواری ژینگە کە لە ساڵی ١٩٩١ (کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز)ی دامەزراند.

شەماڵ موفتی توشی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات دەبێت و بەھۆیەوە باری تەندروستی تێک دەچێت.

ڕۆژی ١٩ی شوباتی ٢٠١٦، لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، لە گردی سەیوان لە شاری سلێمانی نێژرا.

ناوبراو پێشکەشکاری بەرنامەی میحراب بووە.

شەماڵ موفتی پێشکەشکاری بەرنامەی میحراب بوو. میحراب سەرەتا لە تەلەفزیۆنی ناوخۆیی یەکگرتوو پەخشکرا، دواتر لەکەناڵی ئاسمانی سپێدە پەخشکرا.