شاناز محەمەد کەریم
پێداچوونەوی ١١:٢٦، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە لایەن Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان)
ناوی تەواوی (شاناز محەمەد کەریم) ە ساڵی 1972 لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
ساڵی1991 چووە بەغدا بۆ خوێندنی هونەرەجوانەکان لە بەشی شانۆ، دواتر لە پەیمانگای هونەرەجوانەکان لە زانکۆ دەستی بە وانەوتنەوە کردووە لە شاری سلێمانی، بەشی شانۆ،لە ساڵی 1996 تا ئێستا.
لە یەکەمین کاری شانۆیی دا بەشداری کردووە بەناوی (ماراساد).
هەروەها بەشداری چەندین کاری شانۆیی و کورتە فیلم و زنجیرە درامای کردووە وەک (ڕابوون/ لە گوڵێک کاڵتر/ گەردەلوول) جگە لە نوواندن کاری دەرهێنانیش دەکات.
ساڵی 2000 ژیانی هاوسەری پێک هێناوە.
ئامادەکردنی: دلێر ڕەفیق