عەباسی کەمەندی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٧:٣٦، ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search
K44amandi.jpg

عەباس کەمەندی ھونەرمەند، نیگارکێش، نووسەر، شاعیر و دەرھێنەری بواری شانۆ لە ساڵی 1952 لە شاری سنە لەدایکبووە.

ژیانی سەرەتایی

عەباس کەمەندی، لە گەڕەکی جەواراوا لە شاری سنە لەدایکبووە. باوکی شمشاڵ ژەن بووە و دەگخۆشیش بووە. زۆربەی بنەماڵەی باوکی ئەم ھونەرمەندە قەساب بوون و کەشێکی سونەتی (داب و نەریتی کۆن) بە سەریاندا زاڵ بووە، کە بە گووتەی خۆی دەڵێت: «کوڕ بۆ قەسابی و کچیش بۆ شووکردن دەھاتنە دونیاوە» و خوێندیش لەو بنەماڵەیەدا قەدەغە بووە و ھەرگیز دەرفەتی خوێندنی بۆ نەڕەخساوە.

لە تەمەنی سێ مانگیدا باوکی لەلایەن مامییەوە کوژراوە. تا تەمەنی حەوت ساڵی دایکی نەبینیوە، وەک خۆی دەڵێت: گەر دایکی نەگەڕابایەتەوە لای لەناو قەسابخانەکان لەناودەچوو. کەمەندی تەنھا لە سنەدا ژیانی بەسەربردووە و زانکۆشی نەخوێندووە.

سەرەتای ھونەر (1970–1972)

تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆی سنە

کەمەندی لە تەمەنی18 ساڵیدا دەستیکردووە بە کاری ھونەری و یەکەم خەڵاتی زمانی کوردی وەرگرتووە بۆ نووسینی چیرۆکێکی کوردیی بەناوی «شەوبۆ و حەمە شوان» بۆ تاقیکردنەوەی وەرگرتنی نووسەر بۆ ڕادیۆی سنە. ئەم چیرۆکە دوو جار لە ڕادیۆی سنە پەخشکرا و پێشوازییەکی زۆری لێکرا، کە وای لە کەمەندی کرد کە دووبارە بینووسێتەوە و پەخشی بکاتەوە.

دوو ساڵ دوای ئەوەی لەلایەن ڕادیۆی سنەوە وەرگیرا، تەلەڤیزیۆنی سنە دامەزرا، و کەمەندی دەستیکرد بە نووسینی سیناریۆ بۆ بەرنامە و فیلم و زنجیرەکان. یەکێک لە بەناوبانگترین کارەکانی تەلەڤیزیۆنیی بریتیبوو لە دۆبلاژکردنی زنجیرەی «لۆرێڵ و ھاردی» بۆ زمانی کوردی، کە خۆی کاری دۆبلاژی بۆ چوار کەسایەتیی ناو زنجیرەکە دەکرد.

لە ساڵی 1971دا، دوای بەشداریکردن لە شەوێکی شیعریدا لەگەڵ ئامادەبوونی چەند کەسایەتییەکی گرنگیی ئەدەبیاتی کوردی، کە یەکێک لەوانە ڕەحیم موعینی کرماشانی بوو، بەرپرسیارێتی نووسین و ئاوازدانان درایە دەست کەمەندی لە خانەی فەرھەنگ و ھونەر بە پێشکەشکردنی شیعری حافزی. تا 1977، سەدا 95ی ئەو گۆرانییانەی لە ڕادیۆی سنە تۆماردەکران ھی خانەی فەرھەنگ و ھونەر بوون.

دەستپێکردنی گۆرانیبێژی

ناسینی حەسەن کامکار

140611.jpg

لە ساڵانی سەرەتای کارکردن لە ڕادیۆی سنە، حەسەن کامکاری بەڕێکەوت ناسی و یەکەم کاری کرد لە دونیای میوزیکدا بە گووتنی گۆرانییەک کە حەسەن کامکار بۆ جەژنی 2500 ساڵەی شاھەنشای ئێران. دوای ئەوە کارکردنی کەمەندی و کامکار بەو شێوەیە ڕۆیشت تا ڕاپەڕین.

کارکردن لەگەڵ کامکاران و بەناوبانگبوون دوای یەک دوو ساڵێک، کەمەندی دەستیکرد بە گۆرانیوتن بە شێوازێکی لێھاتوو و پڕۆفیشناڵانە و نزیکەی ٣٠ گۆرانی لە ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن بە دەنگی کەمەندی پەخشکران پێش ڕاپەڕین. زۆربەی گۆرانییەکانی بریتیبوون لە گۆرانیی ناوخۆیی کوردی، و لەجیاتی وتنەوەی گۆرانیی فۆلکلۆری، شیعری کوردی دەکردە گۆرانی. دوای ڕاپەڕین، کەمەندی درێژەی دایە چالاکییە موزیکییەکانی لەگەڵ گرووپی کامکاران، کە دوایی بوونە بەناوبانگترین گرووپی مۆسیقیی کوردیی لە ئێران. یەکەم بەرھەمی ئەم کارکردنەیان ئەلبومی «ھەورامان» بوو، کە ساڵی ١٩٨١ لەلایەن کۆمپانیای سرووشەوە بڵاوکرایەوە. کەمەندی و گرووپی کامکاران دواتر ئەلبومی «پرشنگ» و دواتر «گەلاوێژ» یان بڵاوکردەوە، کە تا ئێستاش یەکێکن لە بەربڵاوترین گۆرانییەکان لە ناوخۆی کوردستان.

دابڕان لە ھونەر جیابوونەوەی لە گرووپی کامکاران دابڕینیشی بوو لەگەڵ دونیای مۆسیقا، کە زیاتر گرنگی پێدەدا لە کاری سەرەکیی خۆی، کە نووسین بوو بۆ ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن. زیاتر لەم چالاکیانە، کەمەندی ئەدەبیات و فۆلکۆری کوردستانی نووسیوە کە ٦ ھەزار پەڕەیە و لە کتێبخانەی فەرھەنگی لە تاران پارێزراوە. سەرەڕای ئەو ھەموو کارەی لە دونیای ھونەریدا، کەمەندی پەشیمانە لە ھونەر و دەڵێت گەر جارێکی تر لەدایکببێتەوە ھەرگیز نزیکی ھونەر و ھونەرمەندان ناکەوێتەوە. بەو ھۆیەشەوە ڕێگەی نەداوە ھیچ کام لە کوڕ و کچەکانی کار لە ھونەردا بکەن.

مەرگ لە بەرەبەیانی ڕۆژی 22ی ئایاری 2014، لە تەمەنی 62 ساڵی، بەھۆی ڕاوەستانی دڵەوە کۆچی دوایی دەکات و لە زیارەتانی ئاساوڵە (بەھەشتی محەممەدی) دەنێژرێت.

ژیانی تایبەتی

لە تەمەنی 23 ساڵیدا ژیانی ھاوسەریی پێکھێناوە و باوکی سێ کچ و کوڕێکە.

بەرھەمەکانی

  • ئەلبومەکان
  • ھەورامان
  • پرشنگ
  • گەلاوێژ
  • کیژی کورد

ئەدەبیات

  • ديوان شعر كوردى : هه وارگه هاوار
  • ديوان شعر فارسى: كوچه باغ گل ياس
  • ڕۆمان: زهر افعىً
  • ڕۆمان: پس كوچه هاى سنندج
  • ڕۆمان: سنجر خان
  • مجموعه داستانهاى كوتاه سارال
  • حكايت و هدايت مجموعه داستانهاى فلكلور كوردى
  • دیوانی شیعری کوردی و فارسی، شیعر.
  • کۆکردنەوەی دیوانی میرزا شەفیع
  • وەرزشی کۆنی پاڵەوانە کوردەکان
  • ژیاننامەی سەیید عەلی ئەسقەر کوردستانی
  • ھەورامان
  • لێکدانەوەی دیاردە کلتوورییەکان
  • کۆکراوە شیعری ھیجایی پێش ئیسلام

فیلم

  • اسب (ئەسپ)
  • یک سبد علف (یەک سەبەتە گیا)
  • پرواز در قفس (فڕین لە قەفەسدا)
  • ارثیە مامە رحیم (میراتی مامە ڕەحیم)
  • عضو جدید اوپک (ئەندامی نوێی ئۆپک)
  • نبرد رمادیە (جەنگی ڕەمادییە)
  • کوچە سرخ (شەقامی سوور)
  • کاروانسرا (کاروانسەرا)
  • وکیل اول (وەکیلی یەکەم)
  • قلم و شیطان (قەڵەم و شەیتان)
  • پھلوان پنبە (پەنەی پاڵەوان)
  • تەلەڤیزیۆن
  • داستانی منزل نو مبارک
  • عروسکی پھلوان پنبە (پەخشی بووکەڵەیی پەنەی پاڵەوان)
  • مستند دستان سرایان
  • مستند کھنە ھواران (معرفی مشاھیر کردستان)


بابەتە پەیوەستکراوەکان