چەند تابلۆییەکی هونەرمەند و شێوەکاری کورد عەباسی کەمەندی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

چەند تابلۆییەکی هونەرمەند و شێوەکاری کورد عەباسی کەمەندی.

053a8022.jpg

عەباس کەمەندی ھونەرمەند، نیگارکێش، نووسەر، شاعیر و دەرھێنەری بواری شانۆ لە ساڵی 1952 لە شاری سنە لەدایکبووە. عەباس کەمەندی، لەدایکبووی شاری سنە لە گەڕەکی جەواراوا لەدایکبووە. باوکی شمشاڵ ژەن بووە و دەگخۆشیش بووە. زۆربەی بنەماڵەی باوکی ئەم ھونەرمەندە قەساب بوون و کەشێکی سونەتی (داب و نەریتی کۆن) بە سەریاندا زاڵ بووە، کە بە گووتەی خۆی دەڵێت: «کوڕ بۆ قەسابی و کچیش بۆ شووکردن دەھاتنە دونیاوە» و خوێندیش لەو بنەماڵەیەدا قەدەغە بووە و ھەرگیز دەرفەتی خوێندنی بۆ نەڕەخساوە. لە تەمەنی سێ مانگیدا باوکی لەلایەن مامییەوە کوژراوە. تا تەمەنی حەوت ساڵی دایکی نەبینیوە، وەک خۆی دەڵێت: گەر دایکی نەگەڕابایەتەوە لای لەناو قەسابخانەکان لەناودەچوو. کەمەندی تەنھا لە سنەدا ژیانی بەسەربردووە و زانکۆشی نەخوێندووە.

86618127.jpg
F4a715a1.jpg
841a7bed.jpg