ئازادە ڕەش (ئازاد کەریم مام عەلی)

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئازاد کەریم مام عەلی ناسراو بە (ئازادە ڕەش)

ئازادە ڕەش..jpg

لە 22-11-1965 لە گوندی شێخ هۆمەر سەر بە شارۆچکەی تانجەرۆ لە دایکبووە.

مانگی 10ی ساڵی 1981 پەیوەندی کردووە بە هێزی پێشمەرگەوە لە ناوچەی شارەزوور سەر بەهەرێمی 5ی قەرەداغ لای شەهید حەمە سەعید سێتەڵانی .

ئازادە ڕەش.1.jpg

سەرەتای ساڵی 1982 گەشتۆتە ناوزەنگ و ناوەندی کۆمەڵە.

لەسەر داوای مام جەلال تاڵەبانی وەک بچوکترین پێشمەرگەی شۆرش لە ڕێگەی دەنگی شۆڕشی عێراق (کە دواتر ناونرا دەنگی گەلی کوردستان)بە خەڵکیان ناساند.

کۆتایی ساڵی 1982 گەڕاوەتەوە ناوچەی قەرەداغ و بەردەوام بووە لە خەبات.

لە 21-09-1984 لەگەڵ شەهید گژەی حەسەن بەلاش کەوتونەتە بەر هێرشی کۆپتەرەکانی تانجەرۆ، گژە شەهید دەبێت و ئازادە ڕەشیش بە سەختی بریندار دەبێت.

تا کۆتایی ساڵی 1985 بەردەوام بووە و پاشان پەیوەندی کردووە بە (ئاڵای شۆڕش) ەوە.

لە ڕۆژی 21-07-1986 لەلایەن استخباراتی بەعسەوە لە کاتی ئەنجام دانی چالاکیەکدا لە سلێمانی لە جادەی پیرەمێرد دەکەوێتە بۆسەوە و بەچەکەوە دەستگیر دەکرێت.

دوای ماوەیەکی زۆر لە زیندانەکانی بەعس و حوکمی هەتاهەتایی لە مەحکەمەی ثەورە بە لێبووردنی گشتی لە ڕۆژی 16-09-1988 ئازاد کراوە.

ئازادە ڕەش.2.jpg

دواتر بەردەوام بووە لە چالاکی سیاسی تا بەرەبەیانی 07-03-1991 بەپێی نەخشەیەکی وردو دارێژراو لەبەر دەرگای ماڵی خۆیانەوە لە فولکەی دەستارەکە لە شاری سلێمانی یەکەم تەقەو بانگەوازی ڕاپەڕینی دەست پێ کردوەو بەرەو خوار فولکەی خەبات و کانی دۆمان و عەرزەکانی حەمە مستەفا بە تەقەو بانگەوازی ڕاپەڕین دەکەوێتە ڕێ و دوای نیو سەعات تەقەو بانگەواز گەڕاوەتەوە فولکەی دەستاڕەکە.

بەپێی ئەو نەخشەی دایان نابوو بەهاوکاری شێخ وەهاب و شێخ عومەرو شێخ کەریم تیماری و شەهید خالیدی مەلا عەلی و دکتۆر نەبەز خالید و یاسین سالەی کەریمان و نەسرەدین و هەموو ئەو ژن و پیاوە جەربەزەو چاونەترسانەی ڕێکیان خستبوون و بەپشتیوانی خەڵکی سەرشەقام و خەبات ڕاپەڕینیان دەست پێکردوەو سەرکەوتوبوون.

دواتر وەک کادرێکی سەربازی و ئیداری لەناو مەکتەب عەسکەری و پاشان فەرماندەیی گشتی و لێپرسراوی ئیدارەی مەڵبەندی پێشمەرگە درێژەی بە کاری خۆی داوە.

ئازادە ڕەش.3.jpg

ماوەیەکی زۆریش لێپرسراوی لیژنەی زەوی بووە بێ کەموکوڕی کارەکانی خۆی ئەنجام داوە.

ماوەیەکی زۆریش ئەندامی لیژنەی خانەنشینی پێشمەرگە بووە و بە ئەمانەتەوە ئەرکەکانی جێ بە جێ کردووە ئێستا خانەنشینی پێشمەرگەیە.

ئازادە ڕەش.4.jpg

لەگەڵ خەبات و تێکۆشان وەک هونەرمەندێک بەردەوام بووە لە کاری هونەری لە بواری مۆسیقاو گۆرانی و هەروەها نوسینی شیعر و کورتە پەخشان و چیرۆک کەحەز و ئارەزووی گەورەی خۆی بووە کە لەو بوارەدا کاربکات.

ئێستا وەک هونەرمەندێک بەردەوامە لە خەبات و کارەکانی.

ئازادە ڕەش.5.jpg

تێبینی: تۆمارێکی تایبەت بۆ مانو بەرزنجی و کوردکۆلێکت لەلایەن بەرێز (ئازاد کەریم مام عەلی) سەبارەت (ژیان و کارنامەی خۆی) لە 11-05-2023.