ئامینە کاکەباوە

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
20180228.jpg

ئامینە کاکەباوە لە دایک بووی 06-12-1970 لە گوندی تورجانی سەربە شاری سەقزی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبوە.

ئەو کاتێک دەبێتە 13 ساڵان پەیوەندی دەکات بە کۆمەڵەوەو دەبێتە پێشمەرگە.

ئامینە دەڵێت، فەرماندەی بنکەی سوپای پاسداران لە گوندەکەیان گوشاری بۆ باوکی ھێنابو کە لەگەڵ ئامینەی گەنجدا ھاوسەرگیری بکات.

بەڵام ئامینە ھەڵاهات و بوو بە پێشمەرگەی کۆمەڵە.

ئامینە لە شاخ فێری خوێندنەوەو نووسین بوە.

ساڵی1992، ئامینە لە تەمەنی 19 ساڵاندا، کۆمەڵە بەجێدەھێڵێت و لە سوید دەبێتە پەنابەر، لەوێ وەک کچێکی کە خوێنەواری کەمەو نەچووەتە قوتابخانە، ئەژماردەکرێت.

ئامینە، شەوانە دەخوێنێت و ڕۆژانە کاردەکات و ھاوکارییش بۆ خێزانە ھەشت کەسییەکەیان لە ئێران، دەنێرێتەوە.

ئامینە کاکەباوە لە بەدەستھێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بواری ڕاوێژیی کۆمەڵایەتی و بڕوانامەی ماستەر لە فەلسەفە لە زانکۆی ستۆکھۆڵم سەرکەوتو بوو.

ئامینە کاکەباوە

Do6666.jpg

سیاسەتمەدارێکی بە ڕەچەڵەک کوردە کە لە ساڵی2008ەوە ئەندامی پەرلەمانی سوید بووە.

ئامینە کاکەباوە ئەو کاتێک دەبێتە 13 ساڵان پەیوەندی دەکات بە کۆمەڵەوەو دەبێتە پێشمەرگە.

2949.jpg

ساڵی 1992، ئامینە لە تەمەنی 19 ساڵاندا، کۆمەڵە بەجێدەھێڵێت و لە سوید دەبێتە پەنابەر، لەوێ وەک کچێکی کە خوێنەواری کەمەو نەچووەتە قوتابخانە، ئەژماردەکرێت.

ساڵی 2005، لقی سویدی ڕێکخراوی فیمینستی فرەنسی بەناوی «نە لەشفرۆش و نە ستەمدیدە» دادەمەزرێنێت.

286010817 .jpg

ئەو ڕێکخراوە داکۆکی لە مافی کچانی کۆچبەرو پەراوێزنشینی سوید، دەکات.

ساڵی 2008، ئامینە کاکە باوە لەلایەن پارتی چەپی سویدەوە کاندید دەکرێت و وەک یەکێک لە نوێنەرانی شاری ستۆکھۆڵم دەبێتە پەرلەمانتاری ئەو وڵاتەو لەو کاتەوە تا ئێستا توانیویەتی وەک پەرلەمانتار بمێنێتەوە.

ئامینە خۆی بە پەرلەمانتارێکی چەپ و سۆسیالیست دەزانێ.

Down5546.jpg