ئاکرێ

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Sed-image.jpg

ئاکرێ شارۆچکەیەکی باشووری کوردستانە و سەر بە پارێزگای دھۆکە. ٩٥ کم دوورە لە شاری مووسڵەوە و دەکەوێتە ١٢٠ کم باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای دھۆکەوە. لەنێوان سێ چیادایە، خانووەکانی لەسەر یەک بەداوێنی شاخەکاندا ھەڵچوون. ئەمە دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشی بە شارەکە بەخشیوە و ئەم شارە لەساڵی (١٨٧٧)ز بووە بە ناوەندی قەزا. ئەم شارۆچکەیە سەر بە پارێزگای نەینەوا بوو تاوەکو ڕاپەڕینی ئازاری ساڵی ١٩٩١، پاشان بە فەرمی بووە شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای دھۆک و ھەرێمی کوردستان.

ناو

ئاکرێ: ئەمە ناوی درووستە، چونکە کورد و ھەموو خەلکی کوردستان ئەم ناوە لە سەر ناسراوە، ناوی ئاکرێ لە ئاگرەوە ھاتووە کە لە پێش زاییندا موغێکی زەردەشتی لەوێ جێگیر بووە و ئاگری تێدا کردۆتەوە. کچک ئستەنبول: مێژوونووسی میسلی (یاسین خیراللە العمری) دەڵێت ئاکرێ لە کاتێک دا ناسراو بوو بە (کچک ئستەنبول یان ئستەنبولی بچووک). عقرة: لە سەرچاوە عەرەبیەکاندا ناوی شارەکە کردووەتە (عقرة) وەک (الحموی) لە کتێبەکەی (معجم البلدان).

ئاکرێ دەکەوێتە سەر ھێڵی درێژ (٤٤٨/١) ڕۆژاوا، و ھێڵی پانی(١/٤–٣٧) باکووردا، و ڕووبەری ئاکرێ دەکاتە (١٧٩٦) کم٢ ولەسەر ئاستی دەریایی (٢٧٠)مەتر بەرزە.

ئەم شارە مەڵبەندی کوردە حەمیدییەکان بووە. ماوەیەکیش لەژێر دەسەڵاتی میرنشینی بادینان و پاشان میرنشینی سۆراندا بووە. شارێکی کۆن و مێژووییە و درووستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆرێتیی مادەکان - میدیا.

شاری ئاکرێ زۆر دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی و بەروبوومی خوراکی وەکو دەخل و دان و جو و برنج و ھەندێکی تر و ئاکرێ ناسراوە بە نێرگز و ھەنار، دانیشتوانی ئاکرێ پێکدێن لە چەندین عەشیرەت (ھۆز) ئەوانەش (گۆران - کاوانی - زێباری - سورجی - ھەرکی - ئاکرەیی - ڕێکانی- مزووری … ھتد).