ئاگرین دڵشاد

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئاگرین دڵشاد لە ساڵی 1995 لە شاری کەرکووک لە دایکبووە.

ئاگرین دڵشاد.....jpg

ئەو لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان پێشکەشکاری لە چەند بەرنامەیەکی مۆسیقی و پێشبڕکێی گۆرانیگوتن کردووە.

ئەو دەرچووی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانە، ھەروەھا لە ئێستادا قوتابییە لە کۆلێژی ھونەرە جوانەکان لە زانکۆی سەلاحەددین

لەتەمەنێکی زووەوە و لە ساڵی2007 ەوە دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە، توانیویەتی لەرێی میوزیک و بەرھەمە ھونەرییەکانی خۆیەوە ملیۆنان بینەر و بیسەر لە ھەموو تەمەنەکان لە ھونەرەکەی کۆبکاتەوە.

لە ساڵی 2019، لە بەرنامەی زە لێجند لە کەناڵی ئاڤا وەک ئەندامی لیژنەی ھەڵسەنگاندن بەشداربووە لەو بەرنامەیە کە بۆ پێشڕبکێی گۆرانی گوتنە.

لە ساڵی 2021، ئەلبوومێکی بەناوی ڕەنگار بڵاوکردەوە.

ئاگرین دلشاد لە خێزانێکی ھونەری بەواتای ئەوەی لەسەرەتای منداڵییەوە خولیای ھونەری میوزیک وگۆرانی ھەبووە و بەردەوام بوە لە بەرەو پێشبردنی ھونەرەکەی.

تەنھا پاش چەند ساڵێک سلێمانیانی جێھێشتوە و چونەتە شاری کەرکووک و لە دواتردا ھاتوەتە هەولێر و لە هەولێر درێژەی بە ژیان وکارەھونەرییەکانیداوە.

ئاگرین دڵشاد دەتوانێت بە زمانەکانی (کوردی – عەرەبی – تورکی) بە شێوەیەکی زۆر باش گۆرانی بڵێت و چەند جارێکیش بە زمانەکانی (فارسی-ئینگلیزی-یۆنانی-ئەرمەنی) گۆرانی وتوە.

ئاگرین دلشاد بەردەوام لەگەل خوێندنی کۆلێژی میوزیکی خەریکی کاری میوزیک لایڤ بوە و سەدان میوزیک لای یڤ کردووە لە شارەکانی کوردستان بە گشتی و ھەولێر و سلێمانی بەتایبەتر.

سالی 2007 خویندن سەرەتای لە خوێندنگەی مەولەوی لە شاری کەرکووک تەواوکردوە و پاشان سالی 2010 خویندی ناوەندی لە خوێندنگەی بانەڕۆژ لە شاری کەرکووک تەواوکردوە.

ھونەرمەند بەھۆی ئەو خولیایە زۆرەی بۆ میوزیک ھەیبوە ھەر زوو چوەتە پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی کەرکووک بەشی میوزیک.

لە سالی 2010 ھونەرمەند لە ھەڵسەنگاندنی پەیمانگا بە پلەی یەکەم وەرگیراوە و ھەر 5 ساڵی پەیمانگای بە ئاسیتی یەکەم تەواوکرد.

لە ساڵ 2015 ھەر لەگەل تەواوبونی خوێندنی پەیمانگا بە بەشی میوزیک، ھونەرمەند ڕاستەوخۆ دەستی کرد بە خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆی سەلاحەدین لە ھەولێ دووبارە بە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی کۆلێژ وەرگیاراوە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست ھێناوە لە میوزیک لە ساڵی 2019.

ئاگرین دلشاد لە ئێستادا خاوەنی بروانامەی دبلۆم و بەکالۆریۆسە لە میوزیک و ھەروەھا شارەزای باشی لە چەندین ئامێری میویزیکی ھەیە.

ئامێرەکانی میوزیک

عود - پیانۆ - کیبۆرد - سەنتوور - جەمبوش - باڵەبان - بلوێر - دووزەلە - زوڕنا - ساز – کەمان - و چەندین ئامێری دیکەی میوزیکی.

بوارەکانی میوزیک

ئاگرین دلشاد جگە لە گۆرانیوتن، شارەزایەکی تەواوی ھەیە لەچەند پیشەیەکی دیکەی پەیوەست بەز ھونەرەوە و دەتوانێ وەک و (ئاوازدانەر، ڕێکخەری میوزیکی، ئەکتەر، نووسەری تێکستی گۆران) ڕۆڵێکی باش بینیوە لە ھونەری کوردیدا.

پیشەیی تەلەڤیزیۆن

ھونەرمەند ئاگرین دڵشاد کەسایەتییەکی کاریگەری دیار و سەرکەوتوی ناو میدیای کوردییەو بەردەوام لەسەر شاشەکانی میدیای کوردی دەبینرێت.

ھونەرمەند تاکو ئێستا وەک و پێشکەشکار و ئەندامی لێژێنەی ھەڵسەنگاندن لە پڕۆگرامی موزیکی وکاسایەتی لە میدیا و تەلەفیزیۆی کوردی دەرکەوتووە.

پێشکەشکاری

ئاگرین دلشاد جگە لە گۆرانیوتن، پڕۆگرامێکی میوزیکی ھەبوە لە تیلفزیونی کوردماکس لەسەرەتای ساڵی 2019 بە ستایلیکی نوێ پرۆگرامی ھونەری ھێنایە ناو میدیای کوردی و لە ماوەی تەنھا شەش مانگ دا 12 پرۆگرامی پێشکەش کردووە بە میوانداری دەیان ھونەرمەندی دیاری ناوچەکە.

ئەو پرۆگرامە کاری گەی باشی ھەبووە لەسەر بەرەوپێشبردنی میوزیکی کوردی.

لەو ماوە کەمەدا دەنگدانەوەیەکی باشی لە ناو ھەوادارانی ھونەری کوردی ھەبووە و ھەتا ئێستاش بە ملیۆنان بینەری بەرنامەکەی ھەبووە لە تۆرە کۆمە ڵایەتییەکان و یوتیوب.

لێژنەی ھەلسەنگاندن و دادوەری لە پرۆگرامی ھونەری

پاش ئەوەی ئاگرین دلشاد لە ماوەیەکی کەمدا پێگەیەکی جەماوەری باشی ھەبوو لە ناو ھەوادارانی میوزیکی کوردی زۆر بە زووی بوو بە ئەندام لە لێژێنەی دادوەری و ھەلسەنگاندنی یەکیک لە بەھێزێترین پرۆگرامەکانی گۆرانیوتن بە ناوی (زەلیجینت) لە تەلەفیزیونی (ئاڤا تی ڤی) لە ساڵی 2019 و لەم پرۆگرامەدا وەک و لێژنە ئاگرین دلشاد لە 25 پرۆگرام بەشدار بوو تەنھا پرۆگرامی کۆتا ماوە کە لەبەر بارودۆخی ئێستا بەھۆی بڵوبونەوەی کۆڤید-19 تەواو نەکراوە.

ئەوبەرنامەیەژمارەیەکجگار زۆر بینەری بوولەھەرچوارپارچەی کوردستان.

ھەتا ئێستاش بینەری بەرنامەکە ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبوندایە و یەکێک بوە لەو بەرنامانەی کە ھەرچوار پارچەی کوردستان بە تاسەوە بینەریبوون.

بەرھەمەکاتی

ئاگرین دلشاد لە سالی2007 ەوە دەستی کردووە بە گۆرانیوتن و خاوەنی زیاتر لە 100 بەرھەمی گۆرانییە و بەڵام سەرجەم بەرھەمەکانی بڵاونەکردووەتەوە.

ھونەرمەند ئاگرین دڵشاد چەندین بەرھەمی بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بلاوکردووەتەوە و تەنھا لە سالی2020 ئەلبومێکی بلاوکردووەتەوە.

کە بە ناوی (تێناگەی) بوو و سەرجەم گۆرانییەکانی بەرھەمی نوێن لە ناو میوزیکی کوردی و لە (12) «گۆرانی» پێکدێن.

ئەلبوومی تێناگەی

  • گەر
  • ھەموکەسم
  • تێناگەی
  • بڕۆدڵم
  • درۆیە
  • دوا نامە
  • شەڕی دونیا
  • بڵێم چی
  • بەداخەوە
  • سەعات چەندە
  • تۆ ئەو کەسەی
  • میناگیان