ئاڵا عومەر

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
289938334 .jpg

ئاڵا عومەر هونەرمەندی گۆرانیبێژ و ئەکتەر و شانۆکار، ساڵی 1963 لە گەرەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە قاوەخانەی سەرچیمەن لەدایکبووە.

بە گۆرانییە بەناوبانگەکەی (ئێوارەیە گڤەی با دێ) ناسرا، ساڵی 1982 ئەم گۆرانییە لەلایەن ئاڵا عومەر و نەوزاد مەحموودەوە گوتراوە ئاوازەکەش هەر هینەوزاد مەحموودە بەڵام بەهۆی ئەوەی نەوزاد مەحموود پێشمەرگە بوو لەلایەن میوزیکژەن کاک هاوار کاری لیپسنی بۆ کراوە و خالید سەرکار کاری دابەشکردنی بۆ کردووە، ئەم گۆرانیە بۆ شانۆگەرییەک تۆمارکراوە لە دەرهێنانی خوالێخۆشبوو عوسمان چێوارە ساڵی 1982 لە تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی دواتر ساڵی 1988 هۆنراوەکەشی هی ڕەوانشاد محەمەد عومەر عوسمان (ژەنەراڵی پاییز) و لە لایەن تەلەڤزیۆنی کەرکووکەوە کلیپی بۆ کراوە.

ئاڵا عومەر ئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی بوو و ساڵانێکی زۆر خزمەتی کردووە بۆ هونەر و مۆسیقا و ناساندنی گۆرانی کوردی، هەروەها گۆرانی «خاکی شیرین» لەگەڵ ئەم تیپە تۆماری کردووە لەلایەن ئەسعەد قەرەداخیەوە، هەروەهاتەلەڤزیۆنی کەرکووک کلیپی بۆ گۆرانییەکەی کردووە.

یەکەمین کاری نواندنی دەگەڕێتەوە بۆ شانۆگەری «کەللە سەر» لە دەرهێنانی کەریم عوسمان بووە، لە هەمان شانۆگەری دوو گۆرانی لەگەڵ کڵپە مستەفادا دەڵێت، لە تیپی مۆسیقای منداڵانی پیرەمێرد 41 گۆرانی منداڵانی هەیە، ساڵی 1985 بەشداری درامای ژاڵەی کردووە، یەکێک بوو لەو ئەزموونانەی کە بووە هۆی بەناوبانگ بوونی، دواتر ساڵی 1992 کەشکۆڵ بووە جیهانێکی کراوە و دەرگایەکی مەزن بۆ ناساندنی ئەم هونەرمەندە، ساڵی 1988 بووەتە دامەزرێنەر و ئەندامی تیپی هونەریی ڕەنگاڵە.

خانمه‌ هونه‌رمه‌ند ئاڵا عومه‌ر

جگە لە بواری شانۆ و گۆرانی ئاڵا عومەر لە بواری کۆمیدیا پانتایەکەی گەورەی پڕ کردووەتەوە کە باڵی کێشاوە بەسەر هەموو کۆمیدیا و توانیویەتی بەتەواوی ئەو ڕۆڵە بەرجەستە بکات لە زۆر درامای شەوانی ڕەمەزان بەشداری کردووە و هەموو یادگاریمان لەگەڵی هەبووە. خاتوو ئاڵا عومەر ئێستاش بەردەوامە لە چالاکی نواندن. ئاڵا عومەر لە ئێستا دا دانیشتووی شاری سلێمانییە.


ئامادەکردنی: دلێر ڕەفیق