ئەسعەد قەرەداخی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
071539.jpg

ئەسعەد عومەر مەردۆخی قەرەداخی، ناسراو بە ئەسعەد قەرەداخی.

نووسەر، ئاکادیمگەر لە بوارەکانی هونەری ميوزیک، زانستی کیمیا و پەروەردە. خاوەن بەهرەیەکی بە پێز و فرە بەرهەم.

لە شاری هەڵەبجە لە باشوورى کوردستان، لە 01-07-1951 لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە.


  • لە زانکۆی سلێمانی بڕوانامەی B.Sc. لە بواری زانستی کیمیا ساڵی 1972-1973 وەرگرتووە.
  • لە دوو دوا ساڵەی خوێندنیدا لە زانکۆ، لەگەڵ چەند زانکارێکی هاوکاريکیدا گۆڤارێکی زانستیی وەرزیی بەناوی (گۆڤاری کۆلێژی زانستەکان)ی دەرکردووە و هەر بە خۆشیی سەرپەرشتیاریی کردووە.
  • ساڵی 1975 بە موعید Demonstrator لە بەشی کیمیا/ زانکۆی سلێمانی و دواتر لە زانکۆی سەڵاحەدین/ هەولێر، لە بواری کیمیای ئەندامیی و ژیۆکیمیا دەستبەکاربووە.
  • ساڵی2000، بڕوانامەی B.Sc. لە بواری پەروەردە/ سۆدرتۆرن/ ستۆکهۆڵم - سوێد وەرگرتووە.
  • بۆ ماوەی ساڵێک لە بەشی ژیۆکیمیا - ناوەندی زانستگەریی- نۆڤومNovum/ ستۆکهۆڵم دەستبەکار دەبێت و بەشداری دەکات لە چەند پرۆژەیەکی زانستگەریی.
  • ساڵی2003 ز، پیشەی مامۆستایی وەردەگرێت تا ساڵی 2018 خانەنشین دەبێت.
  • بە درێژایی ئەو ساڵانەی، لەپاڵ کارکردن و وانە وتنەوەیدا، چەندین چالاکی مژار و وانینەوە و وەرگێڕان، نووسینی جۆرانجۆر نامیلکەی هێناوەتە بەرهەم.
  • شارەزا لە زوانەکانی عەرەبیی، ئینگلیزیی و سوێدیی، دانان و داڕشتن و داڕشتنەوەی زۆر لە زاراوە زانستییەکان، پەروەردە و هونەری میوزیک بە زوانی کوردیی.
2071721.jpg


لەو بابەتانەی هێناویەتە بەرهەم و لە چاپی داون:-

  1. «سەد کەسی یەکەمThe first Hundred «، «ڕیزبەندی ئەو کەسایەتییانەی زۆرترین هەژموون و کاریگەریان هەبووە لە مێژوودا» د. مایکڵ هارت، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە بۆ کوردی، 1983.
  1. «توخمەکان« The Elements، بە دوو بەرگ. 757/ لا، لەبارەی مێژووی توخمە کیمیایییەکان/ 2006.
  1. «بنەماکانی پۆلیمەرزانیی و کارپێکردنەکانی«، 447/ لا، پرۆفیسۆر د. زەنون و ئاکادیمیاگەر ئەسعەد قەرەداخی 2010.
  1. «مێژووی ژمارە«، ساڵی/ 2010.
  1. زنجیرەی 36/ ژمارە «بەرەو پرۆژەی کوردستانیی ستراتیژیی» د. ئەحمەد خەلیل/ بە عەرەبی، ئەسعەد قەرەداخی/ بە کوردی/ 2011.
  1. «تەنگەوەریی«، «المضایقة Bullying، 177/ لا»، وانینەوەیەکی پەروەردەیی لەبارەی دیاردەی توندوتیژیی تەنگەوەریی لە خوێندنگە بنەڕەتییەکاندا»، بە زمانی عەرەبی/ 2013.
  1. «چوار توخمە دێرینەکانی سروشت»، دوو بەرگ، 930/ لا، پرۆفیسۆر د. زەنون، ئاکادیمیاگەر ئەسعەد قەرەداخی 2021.


چالاکییە هونەرییەکانی:-

  • لە بواری هونەردا، میوزیکژەن و سترانبێژ، زۆر وتاری لە بواری میوزیک، لە گۆڤارەکاندا نووسیوە.
  • بەشداربووە لە دامەزراندنی تیپی میوزیکی سلێمانی، وەک سترانبێژ و ژەنیاری قانوون و سەنتور.
  • نزیکەی شازدە سترانی بۆ تەلەڤزیۆن تۆمار کردووە و لە هەموو بەرهەمەکانی تیپی میوزیکی سلێمانییدا بەشداریی کردووە.
  • بەشداربوو لە دامەزرێنەرانی تیپی میوزیکی سلێمانی ساڵی/1969-1968.
  • بەشداربوو لە دامەزرێنەرانی تیپی ميوزێکی زانکۆی سلێمانی ساڵی/ 1973-1972.
  • لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستانە/ 1991.
  • فەرهەنگی میوزیک، 520/ لا، ساڵی/ 2010.
  • «ئەی ڕەقیب لە تای تەرازوودا»، ساڵی/ 2012.
  • خۆشخوانیی دەنگ چۆنیەتی گۆشکردن و گەشەپێدانی، ساڵی/ 2012.
  • فەلسەفەی میوزیک لە ساز و ئاوازدا، دوو بەرگ. 860/ لا، ساڵی 2015.
Asaad071805.jpg
0716038asaad.jpg


گۆرانییەکانی ئەسعەد قەرەداخی:

ئەو گۆرانییانەی لەگەڵ تیپی میوزیکی سلێمانی تۆمارکراون:

گۆرانی فۆلکلۆر:

  • (ناسکۆڵە گیان و کەژاوە بێنن)، (ئاگربارانە و نارینێ).

گۆرانییە ئاوازێنراوەکان:

  • (سەوزەڵێ)، (تەنکە مەڕۆ لە دواتم)، (خانم خانمی)، (شل شل بە ڕێم کە).
  • تاسەی دەروون؛ (شیعری نووری وەشتی، ئاوازی ئەنوەر قەرەداخی).
  • سۆزی دەروون؛ (شیعری ئەحمەد قەرەداخی، ئاوازی ئەنوەر قەرەداخی).
  • ئەی نیشتمانم؛ (ئاوازی دلێر ئیبراهیم).
  • وام ئەزانی؛ (شیعر و ئاوازی دلێر ئیبراهیم).
  • دوێنێ لەتەک نەمانی سوورایی خۆرنشیندا؛ (شیعری ئەحمەد هەردی، ئاوازی ئەنوەر قەرەداخی).
  • گەشت لە هەورامان؛ (شیعری گۆران، ئاوازی ئەنوەر قەرەداخی). لەگەڵ تیپی میوزیکی زانکۆ تۆمار کراوە.
  • قژکاڵی لێو ئاڵی؛ (شیعری گۆران، ئاوازی ئەحمەد محەمەد). لەگەڵ تیپی میوزیکی زانکۆ تۆمار کراوە.

ئامادەکردنی: دلێر ڕەفیق