ئه‌کره‌م محه‌مه‌دئه‌مین - ئه‌کره‌می حه‌پسه‌

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
219364009 .jpg

ئه‌کره‌م محه‌مه‌دئه‌مین قادر خدر ناسراو به‌ ئه‌کره‌می حه‌پسه‌ یان بێستون ساڵی 1945 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

هەڵگری بیروباوەڕی مارکسیزم لینینیزم/ دواتر کرا بە شەهیدی کۆمەڵە و یەکێتی، کە لەلایەن ئەمنی سلێمانی بەهۆی کەسێکەوە بەناوی (عومەر مارف) کە ئێستا دانیشتووی هەولێرە و ئەندامی (پدک)ە لە ڕۆژی (28.3.1980)دا گیرا، لە ڕۆژی (22.4.1980)دا لە هەیئە خاسەی

کەرکووک بڕیاری ئازادکردنی دەرچوو، بەڵام گەنجێکی سلێمانی بەناوی قادر محەمەد نادر ناسراو بە قالەی حەمەی مەلا نادر، کە خۆی فرۆشتبوو بە هەیئە خاسە و فێڵی لە شەهید ئەکرەم کرد و کۆمەڵێک زانیاری گرنگی لێ وەرگرت، دواتریش هەمووی گەیاندە

هەیئە و لەسەری بوو بە شایەد، ئەوەبوو لە دووەم دادگاییکردندا لە ڕۆژی (25.10.1980) بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو. پاشان له‌ شه‌وی (11.12.1980)دا لەگەڵ پێنج قارەمانی دیکە له‌ بەندیخانەی موسڵ لە سێداره‌ دران، بەڵام لەسەر گۆڕەکەی نووسراوە کە ڕێکەوتی

(20.12.1980) لە سێدارە دراوە. دوای لە سێدارەدانی ئەکرەمی حەپسە، مەفرەزەیەکی یەکێتی لە ڕۆژی (21.4.1981)دا لەناو سلێمانی تاوانبار قادر محەمەد نادر دەکوژن.




سەرچاوە: دەرسیم پێشەوا - دەرسیم رەحمان فەرحان