ئیبراهیم زۆراب

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
هونەرمەندی شێوەکار ئیبراهیم زۆراب


هونەرمەندی شێوەکار ئیبراهیم زۆراب، لە 08-08-1981 لە شاری هەڵەبجە لە دایک بووە. یەکێکە لە نیگارکێشە دیارەکانی شارەکە و کوردستان و زیاتر کارەکانی لە شێوازی هایپەر ریالیزمە و بەناوبانگە بە کێشانی تابلۆی شاعیری کورد ڕەفیق سابیر بەهۆی وردی و سەلیقەى جوانیی لە کارەکەیدا بووە هۆی ناوبانگێکی زۆر لە زۆر لە دەزگای بینراو و بیستراو و سۆشیال میدیادا.


مامۆستا ئیبراهیم تا کیمیابارانەکەی ساڵی 1988 لەو شارە ژیاوە و پاشان ئاوارەی ئێران بوون و پاش لێبوردنی ڕژێمی بەعس گەڕانەوە کوردستان و لە هەولێر و لەوێ نیشتەجێ بوون. قۆناغی یەکەمی سەرەتایی دوای کیمیاباران پاش ئاوارەبوونیان لە گوندی گردەچاڵ لە هەولێر دەستپێکرد وە قۆناغی دووەمی سەرەتایی هەر لە ئاوارەیی لە شارۆچکەی بازیان تەواو کرد. پاشان گەڕانەوە شاری هەڵەبجە و لەوێ سێی سەرەتایی تا شەشی ئامادەیی تەواو کرد. لە قۆناغی پێنجی ئامادەیی پێش چوونە کۆلێژی هونەر، بە هاوکاری دواناوەندی مەولەوی کوڕان، یەکەمین پێشانگای تایبەتیی بە ناوی (خەزانی گوڵ) کردوەتەوە. پاشان لە قۆناغی دووەمی زانکۆ بەهاوکاری (ڕێکخراوی سۆڵیدارێتی)، دووەم پێشانگای تایبەتی خۆی بەناوی (باوەشێ لە بەرائەت) کردوەتەوە.


ساڵی 2005-2006 لە کۆڵێژی هونەری زانکۆی سلێمانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری شێوەکاری بەدەست هێناوە. پاشان ساڵی 2007 لەگەڵ چوار مامۆستای هاوڕێی پێکەوە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە دادەمەزرێنن.


هونەرمەند، بەشداری زیاتر لە 25 پێشانگای هاوبەش کردووە لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان وەک لە بەغدا و تاران و ئەڵمانیا. هەروەها دوو ساڵ سەرپەرشتی بەشی شێوەکاریی ڤیستیڤاڵی کیمیابارانی هەڵەبجە بووە و سەرپەرشتی چەندین پرۆژەی هونەری دیواربەندی کردوە لە شارەکانی هەڵەبجە، کفری، کەرکووک و دیزاینەری چەندین لۆگۆ و پۆستەری ناوەندە حکومی و ئەهلی و کۆمپانیاکانی کردووە و ئەندامی کارای سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانە.


ساڵی 2017 لە زانکۆی تاران بڕوانامەی ماستەری لە بواری نیگارکێشان بەدەست هێناوە پاشان گەڕاوەتەوە هەڵەبجە و لە پەیمانگاى هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە وەک مامۆستا بەردەوامە تا ئێستا.



تابلۆی ڕەفیق سابیر

تابلۆی شاعیر ڕەفیق سابیر


ڕەفیق سابیری شاعیری ناوداری کورد دوای کارەساتی کیمیابارانەکە، یەکێک لە دیارتین شعیری خۆی دەنووسێت کە لاوکی هەڵەبجەیە و هیچ کوردێک نییە گوێی لەوە نەبووبێـت کە بڵێ: -

بەتەنیا جێی مەهێڵن

ئەمشەو زریان دەیچێنێت

تەمومژ دایدەپۆشێت

مانگەشەو دەیڕفێنێت

23-02-17 15-48-07-424.jpg

لە سۆنگەی وەفادارییەوە بۆ ئەم شاعیرە مەزنە هونەرمەندی شێوەکار ئیبراهیم زۆراب توانی یەکێک لە ناودارترین و جوانرتین تابلۆ بکێشێ بۆ ڕەفیق سابیری شاعیر.



ئامادەکردنی: [[دلێر ڕەفیق]]