ئیبراهیم غەریب

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: دانا غەنی

398680622 .jpg

ئیبراهیم محەمەد غەریب فارس میرئاغا

مامۆستا ئیبراهیم غەریب

لە ١٩٦٥/١١/٢١ لە شاری سلێمانی و گەرەکی سەرشەقام و لەماڵی مچە حاجی ھاتۆتە ژیانەوە باپیرە گەورەی ناوی میر بووە کە ناوبانگی لە نێو خەلکی شاردابە یارە ناسراوەو ئێستای گردەکەی یارە بە ناوی ئەوەوە ناونراوە دایکی ئەم ھونەرمەندە ناوی نەجیبەی خوا کەرەم بووە

کە خەلکی شارەزور بوەو لە ١٩٧٢ تا ١٩٧٤ سەرۆکی دەستەی ژنان بووە لە بەخداو کەرکووک

مامۆستا ئیبراھیم بچوکترین ئەندامی خێزانەکەیەتی

ئەمانیش لە نسکۆی شۆرشی کوردا سالی ١٩٧٤ ھاتونەتەوە سلێمانی و لەگەرەکی چوارباخ نیشتەجێ بون ھەر لەوسالەدا دەچێتە چالاکی قوتابخانەکانی سلێمانی لە سەرکارێز راستەو خۆ بۆتە خوێندکاری مامۆستای گەورە ولیەم یۆحەنا و فێرکاری ێۆکۆردیۆن بوە ئەم ھونەرمەندە یەکەم ئامێری کەمانچەی کە ئەڵمانی بوە لە مامۆستا نامدار قەرەداخی کریوە بەبێ ئەوەی ئەلف و بێی موزیک بزانێ مامۆستا ئیبراھیم بەجۆرێک ئەشقی موزیک لە ناخیا سەوز بوە کە بەیانیان لای مامۆستا ولیەم وانەی موزیکی خوێندوەو نیوەرۆ تا ئێوارەش نانی فرۆشتوە تاقوتی ژیانی پەیدا بکا و تێچوی قوتابخانەو موزیک پەیدا بکات مامۆستا دەڵێت پێش ئەوەی یەکەم وانە بخوێنم مامۆستا ولیەم فەرموی دەبێ لەسەر ئامێری ئۆکۆردیۆن راھێنان بکەم و فێری موزیک بم چونکە تۆنەکان لەگوێما پاک دەبنەوەو ئاسانتریش فێری نۆتە دەبم

مامۆستا ئیبراھیم دەڵیت:

دایکی رەحمەتیم زۆر ھاوکارم بوو تەنانەت یەکەم ئامێر ی کەمان ئەو بۆی کریم لە مامۆستا نامدار ھەموو ئێوارانێک دەبوایە ھەرچی وانەو راھێنان م کە خوێندوە لەو رۆژەدا دەبوایە دوبارە بەئامادەبونی ئەو جارێکی تر راھێنانم لەسەر بکردایەتەوە مامۆستا تا ساڵی ١٩٧٧ لای مامۆستا ولیەم یۆحەنا دەمێنێتەوە و وانە و راھێنانی موزیکی زۆر بەسەرکەوتوانە دەخوێنێ پاشان لە ناوەراستی ١٩٧٧ دا دەچێتە لای مامۆستای ئازیزمان مامۆستا ئەنوەر قەرەداخی و وەک فێرخوازێک درێژە بە وانەو فێربونی موزیک دەدا دوای دوو ساڵ و لە ١٩٧٩ روودەکاتە مەلبەندی لاوانی سلێمانی و ئاشنایەتی تەواو دروست دەکات و دەبێتە خوێندکار لە لای ھەریەک لە مامۆستا جەمال شادان و مامۆستا فەریدو مامۆستا جەمال سابیر و مامۆستا حەمە حسێن ی فلوت و سودێکی زۆر دەبینێ و خۆی فێری ژە نینی ئامێرەکانی فلوت و قانون و ئود و سەکسەفۆن و باڵەبان و زورنا و درامس و بانگۆز و ھارمۆنیکاو پیکلۆ و بانجۆو جەمبوش وگیتاری کارەبایی و بێز گیتار دەکات لە ساڵی ١٩٨٠ بەیارمەتی مامۆستایانی تیپی مۆسیقای مەھاباد دروست دەکات.

دانا غەنی