ئەحمەد عەزیز عەلی عەلاف

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
429769568.jpg

لە ساڵی 1941 لە گەرەکی شێخان لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە بەهۆی نەخۆشی چاو ئێشەوە بینایی لە دەست ئەدات. لە دوایی دوو نەشتەرگەری بێ هیوا دەبیت و بینایی بۆ ناگەرێتەوە.

بۆیە ناتوانیت وەک منداڵیکی ئاسایی بچێتە قوتابخانەی ئاسایی، ماوەیەک لە فێرگەی لە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی قورعان دەخوێنیت و پاشان دەچیتە بەغدا لەوێ دەخوێنێت و هەر لە بەغدا بڕوانامەی سەرەتایی وەردەگرێت و دەگرێتەوە شاری سلێمانی.

پاش گەرانەوەی بۆ شاری سلێمانی پەیوەندی بە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانیەوە و دەکات لە خوێندگای ئێوان درێژە بە خویندی ناوەندی دەدات بە هاوکاری هاورێکانی (عەباس مەلا قادر، نەوشیروان مستەفا، قادر فەرجی ڕەشان و براو باوکێیەوە هاتووچۆی پێ دەکرێت، پاشان ساڵی 1962 ناوەندیش بە سەرکەوتوویی تەواو دەکات و درێژە بە خویندن دەدات لە کۆلیژی ئادان بەشی زمانی عەرەبی لە بەغدا وەردەگیرێت.

لە بەغداش لەگەڵ ڕەوانشاد ( نەوشیروان مستەفا و قادر فەرجی ڕەشان) لە شەقامی ڕەشیدا لە (راس القریة) لەو جێگەییەی کە تەلەقە لە عەبدولکەریم قاسم کرا شوقەیەک دەگرن بەکرێ لە ماڵیکی مەسیحی خەڵکی سلێمانی بە کرێ. نەوشیروان مستەفا (علوم سیاسی) و مامۆستا قادر فەرجی ڕەشان کۆلیژی ئاداب بەشی ئینگلزی دەخوێنن بەهۆی جیاوازی کاتی خوێندنی هاورێکانی دیسانەوە گرفتی هاتووچۆ بۆ ناوبراو دروست دەبێت. هەر بۆیە بەناچاری ماڵی باوکی بەناچاری لە سلێمانیەوە بار دەکەن بۆ بەغدا و بەو مەبەستەی هاوکاری کورەکەیان بکەن.

ئەحمەد عەزیز عەلی عەلاف دوایی چوار ساڵ خویندن لە کۆلێژی ئاداب بە سەرکەوتووی زانکۆ تەواو دەکات و بە خێزانەوە جارێکی تر دەگەرێنەوە بۆ شاری سلێمانیو دەبێتە مامۆستا لە قوتابخانەی (جمهوری) لە سەرشەقام و پاشان لە ئیسکان و دواتر لە قوتابخانەی کانێسکان دەبێتە مامۆستای زمانی عەرەبی.

ناوبراو لە ساڵی 1973 لەگەڵ سەبری حاجی قادری ئابڵاخی هاوسەرگیری دەکات و دەبنە خاوەنی چوار منداڵ بەناوەکانی ( ئاسوودە، ئاسا، ئارێز و ئاوان).

429122096 .jpg

مامۆستا ئەحمەد عەزیز عەلی عەلاف یەکەم کەس دەبێت کە نووسینی برێڵ (Braille) دێنێتە شاری سلێمانی .


مامۆستا ئەحمەد عەزیز عەلی عەلاف پاش خانەنشین دەبیێتە سەرپەرشتیاری پەروەردە و مامۆستای پەیمانگای نابینایان.

مامۆستا ئەحمەد عەزیز عەلی عەلاف لە کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم و سەرهەڵدانی بیری ئازادیخوازیوو یەکسانی دەبێتە ئەندانی حیزبی شیوعی ئێراقی.

429772654 .jpg

لە ساڵی 1979 لەلایەن ئەمنی سلێمانیەوە دەستگیر دەکرێت و دوایی ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر لەبەردەمی ماڵەکەی خۆیدا فڕیی دەدەن و بەجێدەهێڵن.

مامۆستا ئەحمەد عەزیز عەلی عەلاف دوایی گەڕانەوەی لە بەغدا کە نووسینی برایل دەهێنتە سلێمانی هەر لەو کاتەدا چەند مامۆستایەکی نابیانی فیری خوێندنەوە دەکات لەوانە مامۆستا ( مەلا محەمەدی دەنگ گەورە) و (مەلا تۆفیقی خاڵی میرزا کەریم) هەروەها بهرام خورشید بەگ و مەلا ئەحمەدی گەرمیانی و غەفووری میرزا کەریم و مەلا تۆفیق خاڵی بەنیازی کۆمەڵەی نابینایانی دامەزرێنن بەڵام رێگری کراوە و رێگەیان پێنەداون.

429772654.jpg

مامۆستا ئەحمەد عەزیز عەلی عەلاف لە رۆژی 01-11-2009 بە نەخۆشی کۆچی دوایی دەکات و لە گردی بەکرەجۆ بە خاکی دەسپێرن.

سەرچاوە: تۆمارێکی تایبەت بۆ (کوردکۆلێکت) لەلایەن بەرێز (ئافتاو عەزیز عەلی عەلاف) سەبارەت بەکار و ژیاننامەی مامۆستا (ئەحمەد عەزیز عەلی عەلاف).

429089363.jpg
429754001 .jpg

تێبینی: نووسینی برێڵ یان برایڵ (Braille) کە پیتەکانی لە شەش خاڵی بەرز پێکهاتوون لە پێکهاتەی جۆراوجۆر، کە بە هەستی دەست لێدان دەستنیشان دەکرێن؛

رۆژی جیهانی نوسینی برایل

نوسینی برایل، نوسینێکی تایبەتە بە کەسانی نابینا، بۆ یەکەمجار لەلایەن داهێنەرو زانا لویس برایلەوە (Louis Braille (1809-1852)) ئەفرێنراوەو نوسینەکەش هەر بەناوی خۆیەوە ناونراوە. لویس برایل لە تەمەنی چوار ساڵیەوە نابینا دەبێت، بەڵام عیشقی ئەو بۆ خوێندنەوە پاڵنەری سەرەکی بوو بۆ داهێنانی ئەم جۆرە نوسینە.

نوسینی برایل ئاسانکاری و دەرفەتێکی ناوازەی بۆ نابینایان فەراهەمکردووە بۆ ئەوەی لە چێژی خوێندنەوەو نوسین بێبەش نەبن وەکو هەر کەسێکی ئاسایی هاوکات ساڵانە رۆژی چواری کانونی دووەم تایبەت کراوە بە ڕۆژی جیهانی برایل و ئەو رۆژەش لەلایەن ئەدیب و نوسەری گەورەی میسر تەها حسێن دیاریکراوە، کە ئەویش خۆی نابینا بووە. ئامانجی ناوبراو گرنگی به‌نوسین وخوێندنه‌وه‌ی نابینا بدرێ له‌بواری رۆشنبیری وبابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ئاسته‌ به‌رزه‌كانی خوێندن مێژووی مرۆڤایەتی پڕیەتی لە نمونەی جوان و گەشاوەی ئەو مرۆڤانەی کە نابینابوون، نەبووە بەربەست لەبەردەم داهێنان و ئەفراندن و شاکارە بەرزەکانیان

‏‎ساڵانه‌ لای نابینایان ئه‌م رۆژه‌ پیرۆز ده‌كرێ وكارو چالاكیه‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن له‌ چوارچێوه‌ی كۆرو كۆبونه‌وه‌كانیاندا.