ئەمجەد شاکەلی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
62db260225489.jpg

ئەمجەد شاکەلی ، نووسەر و وەرگێڕی کوردە، لە شاری کەلار لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی لە کەلار و کفری تەواوکردووە، دواتر چووەتە بەشی ئابووری لە کۆلیژی کارگێڕی و ئابووری لە زانکۆی بەغدا، چەند ساڵێک لە بەشی کارگێڕی ئامار لە کەرکووک، سلێمانی و ھەولێر کارمەند بووە، لە ساڵی ١٩٨٠ـوە کوردستانی جێھێشتووە.

لە ساڵی ١٩٨١ـەوە نیشتەجێی وڵاتی سویدە، ئەمجەد شاکەلی چەند کتێبێکی چاپ و بڵاوکردووەتەوە کە وەرگێڕان، دیدار و لێکۆڵینەوەن، لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکانی وڵات، ئەورووپا و ماڵپەڕە کوردییەکاندا بڵاویکردووەتەوە.