ئەنوەر قەرەداخی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ناوی تەواوی (محەمەد ئەنوەر عومەر محەمەد) ە ساڵی 1946 لە شارۆچکەی هەڵەبجە لەدایکبووە.

ئەنوەر قەرەداغی..jpg

سەرەتای منداڵی خستویانەتە حوجرەی فەقێیان لە مزگەوتی پاشا بەڵام زۆر بەردەوام نەبوە چونکە قوتابخانە کراوەتەوە لەگەڵ براکانی چووەتە قوتابخانە.

ساڵی 1954 ماڵیان چۆتە سلێمانی لەوێ لە پۆلی سێیەم لە قوتابخانەی (فەیسەلیە) دەخوێنێت لەو کاتی لە گروپی سروودی قوتابخانە لەلایەن مامۆستا ولیەم یوحەننا هەڵبژێردراوە بۆ گروپی سروود ناوەندی و دواتر خانەی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواو کردووە لە 1964/10/26 هەر لەو ساڵەدا بە مامۆستا دامەزراوە.

تیپی مۆسیقای (کۆمەڵی خۆشی و بەختیاری) دواتر (تیپی مۆسیقای هیوا)ی دامەزراندووە دواتر لە 1967/2/23 بووبە تیپی مۆسیقای سلێمانی

ئەنوەر قەرەداغی1.jpg

لە ساڵی 1966 تا 1971 لە چالاکی قوتابخانەکانی سلێمانی وانەی مۆسیقای داوەتەوە ساڵی 1969 دەستەی دامەزرێنەری تیپی نواندن و مۆسیقای سلێمانی بووە.

ساڵی 1971 تا 1974 لێپرسراوی بەشی مۆسیقا بووە لە زانکۆی سلێمانی و تیپی زانکۆی دروست کردووە.

ساڵی 1974 پەیوەندی بە شۆرشی ئەیلول کردووە لەوێ تیپی مۆسیقای شۆرشیان دروست کردووە دوای گەرانەوەی لەناو شۆرش.

ئەنوەر قەرەداغی2.jpg

لە ساڵی 1975 لە زانکۆ دوور خراوەتەوە و گواستراوەتەوە شاری سەماوە بۆ ماوەی دوو ساڵ ماوەتەوە بە مامۆستا لەو ماوەیەدا تیپی مۆسیقای پەروەردەی سەماوەی بۆ چالاکی قوتابخانەکان دروست کردووە

دواتر گواستراوەتەوە بۆ زانکۆی سلێمانی وەک پێشووی بوەتە لێپرسراوی بەشی مۆسیقا تا ساڵی 1981 کە زانکۆی سلێمانی گوازراوەتەوە بۆ هەولێر

ساڵی 1973 لە بەرلین بەشداری ڤیستیڤالی لاوانی جیهانی کردووە هەر لەساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە تەلەفزیۆن (9) پارچە مۆسیقا و گۆرانی تۆمار کردووە.

ساڵی 1974 بەشداری ڤیستیڤالی یەکەمی هونەری کوردی لە بەغدا کردووە دامەزرێنەری پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانییە ساڵی 1998 بوەتە ڕاوێژکاری هونەری لە وەزارەتی ڕۆشنبیری ئەنوەر قەرەداغی یەکێکە لە دامەزرێنەری تەلەفزیۆنی (puk) ساڵی 2010 بوەتە ڕاوێژکاری هونەری لە مەکتەبی ئیعلامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

ئەنوەر قەرەداغی3.jpg