باسێک دەربارەی ئێڵی جاف و هۆز و تیرەکانی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
242312.jpg

نووسینی: پشتیوان ئەکبەر حەفتاچەشمەیی

هۆزی جاف وەک هەر هۆزێکی تری ئەم کوردستانە خاوەن مێژوو و ڕەسەنایەتی وبەسەر هات و گۆڕانکاری خۆیەتی، جاف هۆزێکی کۆن و ڕەسەنی کوردە، لە ڕووداوە مێژووییەکاندا بونیان هەبووە و پێگەی خۆیان پاراستووە وبە یەکێک لە گەورەترین هۆزەکانی کورد دەژمێردرێت ولە چەندین شوێن و جێگا لە باشووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا نیشتەجێن.

زۆربەی ئەم هۆزە ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی سلێمانی و كه‌ركووك و دیالەدا دەژین و هەر دوو ناوەندی قەزای کەلار و هەڵەبجە بە مەڵبەندی سەرەکیی جاف و شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەکیی بەگزادەکانیان دەژمێردرێن.

بوونی جاف بە شێوەیەکی چڕوپڕ لە دەڤەرەی شارەزووردا ودۆکان وسورداشدان وناوچەی پشدەر بە دەردەکەوێت. ژمارەیەکی بەرچاوی جاف لە شاری هەولێر و گوندەکانی دەوروبەریدا دەژین، ئەمە وێڕای ئەوەی کە چەندین تیرەی دیکەی جاف لە سنووری قەزای خانەقین لە ڕۆژهەڵاتی رووباری سیرواندا دەژین.

لە رووی شوێنی جوگرافییەوە دەتوانین هۆزی جاف بکەین بە دوو بەشی سەرەکییەوە:

بەشی یەکەم: جافی مورادی لە عێراق:

میکایڵی، شاتری، وردەشاتری، رۆغزایی، تەرخانی، باشکی، هارونی، گڵاڵی، سەدانی، کەماڵەیی، بەئاخی، نەورۆڵی، یەزدان بەخشی، وەڵی، نەژوێنی، غەوارە، حەمە جانی، جەنگی، مەسۆیی، مامۆیی، شێخ سمایلی، سۆفی وەن، تاوگۆزی، میراولی، پشتماڵە، عەمەڵە، عیسالی، بێسەری، تەلان (جافە ڕەشکە)، یەسوجانی، چوچانی، قەویلەیی، تیلەکۆ، سمایل عوزێری. لێرەدا باسی شوێنی بڵاوبوونەوەی ئەم تیرە وهۆزانە دەکەین: 1 میکایڵی: گەورەترین تیرەی جافی مورادییە لە کوردستانی عێراقدا و نەوەکانی ئەم تیرەیە کاتی خۆی کۆچیان کردۆتە قەرەداغ و سەنگاو و ناحیەکانی(تانجەڕۆ وعەربەت) وکفری وقیتور وئیمام شاسوار وژاڵە وڕەبات وکارێزە وگۆپتەپە لەوێ نیشتەجێ بوون.

ئەم تیرەیە لە چوار هۆزی سەرەکی پێکدێت: (حەمەلی وەیسی- ڕەش و بۆری- شوانکارە- ئالی بەگی)، ئەم خێڵە ناسراوانەش هەر سەر بە میکایڵین: میرەیی، کاکلی، ڕەجدەیی، ئاخەسوورەیی، جافەران، مردان و حمه خان سليمان، ميره يی حسن، رفاهی.

2 تیرەی هارونی: ئەمانیش لە چوار هۆزی سەرەکی پێکدێن، هۆزی سەلیمی، هۆزی نەردەشەی، هاروونییەکان بەگشتی نیشتەجێی سەنگاو پێواز و پونگڵە و کانی بەردینە و تەپە ریزینە و قارەمانی و قەرەقلی و ریشێن و گرده.

3 تیرەی ڕۆغزایی: ئەم تیرەیە لە ناوچەکانی سەرقڵا و قڵا سوور و شارەزور و زەڕایەن و دەوروبەری قەرەداغ و موان و قاڵی جۆ و شێروانە و سەنگاو و تەپەکڕوس و بەردەکەڕ نیشتەجێن، بەشێکیشیان لە کوردستانی ئێراندان لە سنووری سنە و سەقز و ناوخواندا.

هۆزە سەرەکییەکانی ئەم تیرەیە: حەمەجان، سەرحەد، ڕۆغزاد، سمایل.

4 تیرەی گەڵاڵی: شوێنی ئەم تیرەیە لە ناوچەکانی زەنگاوات و سەنگاو و شێروانە و حاسڵ و عالان و پشدەر و پتر لە بیست گوندی دەوروبەری هەولێرە، هەندێکشیان لە ناوچەکانی سەقز و دیواندەرەی ئێراندان. ئەم تیرەیە لە حەوت هۆز پێکدێت: خدر وەیسی، بۆرە، پشدەری، سەرکەج، کەرەم وەندی، سەرکەوان، لورتەیی.

5 تیرەی شاتری: ڕۆڵەکانی ئەم تیرەیە بە زۆری لە شارەزوور و ناحیەی باوەنوور وکەلار وقەرەتەپە وارماوایە و دەوروبەری خورماڵ و شێروانە و کانی چەقەڵ و بانی خێڵان و کانی سارد و سۆیلەمش و هەیاس و سەیید سادق و سراوی سوبحان ئاغا وهەزارکانی وشێروانە و کەوا چەرمو دان وپێنجوێن، لەم چوار هۆزی سەرەکی پێکدێن:

هۆزی برایمی- هۆزی میروەیسی- هۆزی وردە شاتری - هۆزی یەسوجانی (یوسف جانی).

6 تیرەی تەرخانی: لەناوچەکانی سەرقڵا و درۆزنە و توران و کانی ماران و پیازەجاڕ و ملە سوور و قەرداغ و چبوخ و کانی گەورە و داری قەلان- دان. بەسەر چەند خێزان و بنەماڵەکەیدا دابەش دەبن نەک چەند خێڵێک، هەر یەکێکیش لەمانە ناوی تایبەتی خۆی هەیە وەک:

باوەیسی، لاوە، ئاڵیجان، کەڵاو سەوز، قوچی، باوەگەورە، حەمەیاس.

7 تیرەی تەلان (جافە ڕەشکە): لەبەر ئەوەی ڕۆڵەکانی ئەم تیرەیە لە دەواری ڕەشدا کە لە مووی بزن دروست کرابوو دەحەوانەوە، بە جافە ڕەشکە ناوزەد کران، ئەمانە لە ناوچەکانی تەلان و دۆڵی جافایەتی و سورداش و دۆکان و بنگرد و ماوەت و خەلەکان و ڕانیە و بتوێن و قەڵادزێ و بازیان و پیرەمەگرون و سلێمانی نیشتەجێن.

هەروەها ئەم جافانە لە بنەڕەتدا دەگەڕێنەوە بۆ تیرەی میکایڵی و بەر لە 300 ساڵ کۆچیان کردووە بۆ ناوچەی تەلان و دەوروبەری.

8 تیرەی عیسایی: ئەم تیرەیە لە ناوچەکانی باوەنوور و سەیید محەمەد نشتەجێن.

9 تیرەی جەنگی: لە ناوچەکانی دەمەدکان و عارف ئاوا و فەرەج ئاوا نیشتەجێن.

10 تیرەی سەدانی: ئەم تیرەیە لە ناحیەی قۆرەتو و هەندێکیشیان لە ناحیەی خورماڵ و شیرە مەڕ و گیلک نیشتەجێن ولە 3 خێڵ یان بنەماڵە پێکدێن: سەیید مورادی، ناودیری، سەدانی.

11 تیرەی بەئاخی: ئەم تیرەیە لە قۆرەتوو و هورێن شێخان و شێروانە و ناحیەکانی خورماڵ و باوەنوور و قەرەتەپە نیشتەجێن.

12 تیرەی باشکی: شوێنی ئەم تیرەیە دەکەوێتە باکووری زێدی تەرخانییەکانەوە واتە باکووری ناوچەکانی: سەرقڵا، درۆزنە، پیازەجاڕ، قەرەداغ، چبوغ.

13 تیرەی کەماڵیی: لە ناوچەکانی شێروانە (گۆبان) و دومیلان و هەندێکیشیان لە شارەزوور لە گوندەکانی قلرخ و خەرجانە و بۆیستانەسوور نیشتەجێن، خێڵەکانیان ئەمانەن: شێروانی کەچەڵی و سوسکی و مەحموود خانە.

14 شێخ سمایلی: لە ناوچەکانی گرێزە و بنگرد و سراو و قاڵیجە و موان و باڵان تەران و شانەدەری و چوارتاق نیشتەجێن و، لە دوو هۆز پێکدێن: شێخ سمایلی سوورەجو. شێخ سمایلی بنەجوت. 15 تیرەی میراوەلی: لە هەڵەبجە و حەسەن ئاوا و بەکرئاوا و دەوروبەری ناوچەی نەورۆڵی نیشتەجێن.

16 تیرەی سۆفی وەند: لەشێروانە و کفری و قاڵی جۆ و موان و تەپەسپی و زابت نیشتەجێن.

17 تیرەی وەڵی: لە ناحیەی باوەنووری گەرمیان و شارەزوور و خورماڵ و بانی خێڵان نیشتەجێن.

رەزوور و خورماڵ و بانی خێڵان نیشتەجێن.

18 تیرەی نەژوێنی: لەسنووری تیرەی شاتریدا نیشتەجێن.

19 تیرەی مەسۆیی: لە شێروانە و سەرقڵا و سەنگاو و دەوروبەری قرەداغ و موان نیشتەجێن، و لە بناغەدا سەر بە ڕۆغزایی و مامۆیین.

20 تیرەی تیلەکۆ: لەسەر قڵا و گەرمیان و شارەزووردا نیشتەجێن.

21 تیرەی نەورۆڵی: بە زۆری لە هەڵەبجە و دەوروبەریدا و حەسەن ئاوا و بەکر ئاوا و کە ناری ڕووربای سیرواندا نیشتەجێن.

نەوڕۆڵی لەو جافە کۆچەرانەبوون کە لە مێژەوە لە شار و گوندەکاندا نیشتەجێ بوون ئەم تیرەیە لە دوو خێڵ پێکدێت، بەشی پارچە و بەشی حەمە، لە 16 گوندی دەوروبەری هەڵەبجەدا نیشتەجێن.

22 تیرەی پشتماڵە: لە 3 خێڵ پێکدێن: پشتماڵەی کەیخسرەوبەگی- پشتماڵەی بارام بەگی - پشتماڵەی وەڵەبەگی.

23 تیرەی عەمەڵە: لە ناوچەکانی کۆکز و کەلار و دەکەی حاجی برایم و قولە و خانەقین و کفری و شێروانە و تازەدێ و قولەسوتاو و دوزەخدەر و سێپەلکان و هەڵەبجە نیشتەجێن، ڕۆڵەکانی عەمەڵە لە یاوەر و پاسەوانە تایبەتییەکانی بەگزادەی جاف بوون، ئەم تیرەیە بریتیین لە 3 خێڵ : جانباز، ئاغاوەیسی، حەمە.

24 تیرەی یەزدان بەخشی شەمێرانی: لە ناوچەکانی زمناکۆ، شەمیران، خورماڵ نیشتەجێن، ئەم تیرەیە لە 3 خێڵ پێکدێت: خاڵە، مامەشەیی، بەگزادە.

25 تیرەی تاوگۆزی: لە قەڵای شەمێران و ناوچەی تاوگۆزی نیشتەجێن.

26 غەوارە: لە ناوچەکانی بازیان وقەرەداغ وسورداش وچەمچماڵ وسەنتەری شاری سلێمانی وبەشێکیان لە پارێزگای هەولێرن، لەم هۆزانە پێک دێت:

ئاغاسوری، کاوانی، مەرزەنک وگرزەیی، چوچانی، بێسەری، قاویلەیی، شێخ ئیسماعیلی، ورمزیاری، ساتەباری، کافرۆشی، هەیاسی، مامەلیسی.

27- تیرەی سمایل عوزێری:

ئەم تیرەیە نیشتەجێی سلێمانی و سەرچنار و سورداش و بازیان و چەمچەماڵ و قڵاسێوکە و کەلی خان و سەقز و نەکەڕوزن و، لەم خێڵانە پێکهاتوون: قەرەوەیسی، میر ئاڵایی، گومەیی، سمایل عوزێری.

بەشی دووهەم: جافی ئێران

لە کوردستانی ئێرانیشدا، رۆڵەکانی هۆزێ جاف لە هەردوو پارێزگای کرماشان و کوردستاندا بە گشتی نیشتەجێن و دەتوانین شوێنی نیشتەجێبوونیان بەم شێوەیە دیاری بکەین: قەسری شیرین، سەرپێڵی زەهاو هەتا سنووری رووباری سیروان ودۆڵی عەلی عاسی تا سنووری عەشرەتی سنجاوی لە باکوور و رۆژهەڵاتی شاری کرماشاندا، هەروەها روانسەر و جوانڕۆ (جوانڕۆ مەڵبەندی ڕەسەن و دێرینی گشت جافە).

دیسان زێد و شوێنی جاف درێژ دەبنەوە تا دەگەنە ناوچەکانی دڕۆڵە و مەڕەخێڵ و شمشێر و پاوە و دەوروبەری نەوسود.

بەگشتی هۆز وتیرەکانی جافی ئێران (جوانڕۆیی و گۆران) ئەمانەن:

ئاغاوەیسی، ڕۆستەم بەگی، وەکیلی، قوبادی، باوەجانی، ئێناخی، ئیمامی، ساتیاری، شمشێری، کڵاشی، زەردۆیی، کۆکۆیی، کوێرەکی، وەڵە بەگی، قادر میروەیسی، کویک نیرجی، عەلی یاخەیی، بەبلی، دۆرۆیی، دەلەزیری، تایشەیی، دەروێشی، قەڵخانجک، کورەک کج، نێرژی، ئەلیاسی، سۆفی، کاکە رەشی، گاخۆری، کشتی، یەسو یار ئەحمەدی، دارخۆر، گاوری، ئەلیارەکی، بێویانی، قوجالی، عالی، کوزەرەیی، بازانی، جوخەیی، هاوری، سەیالی، قادری، میرکی.

.. باسێک لەسەر مێژووی هۆز وتیرەکانی جاف..

باسی جاف وتیرەکانیان لە هەندێک سەرچاوە و دەستنووسی ئیسلامیدا ئاماژەیان بە بوونی جاف پێ کردووە وبە ڕاشکاوی و ئاشکرا ئاماژەیان بەناوی هەندێک لە تیرە سەرەکییەکانی جاف داوە لە هەردوو سەدەی حەوت و هەشتی کۆچیدا وەک تیرەکانی گڵاڵی.

سەرچاوگەلێکی دیکە ئاماژەدەکەن بە فراوانبوونی ڕۆڵی سیاسی و سەربازیی جاف لەسەردەمی سەفەوییەکان و پاش ئەوسەردەمەدا.

ناوی جاف لە پەیماننامەکەی نێوان سوڵتان مورادی چوارەم و شاسەفی سەفەوی (1049ک) هاتووە، بەم شێوەیە:..

لە عەشیرەتەکانی جاف هەردوو عەشیرەتی زیائەدین و هارونی لە پاڵ ئێمەدا دەمێننەوە (واتە لەگەڵ عوسمانییەکاندا)، هەردوو عەشیرەتی پیرە و زەردۆییش لە پاڵ دەوڵەتی سەفەویدا دەبن.

لە کتێبەکەیدا (سەرجەم مێژووی ئەفشاری و زەندییەکان لا/ 300) ئەبولحەسەن محەمەد ئەمین گلستانە ئاماژە بە ڕۆڵی جاف لە ڕووداوەکانی سەردەمی زەندەکاندا دەکات (ئەو سەردەمە لە ساڵی 1753 تا 1794ی خایاند).

هاتنی زایەر بەگی جاف بە یاوەریی چوار سەد خێزان لە عێلە کۆچەرەکەی لە زێدی ڕەسەنیانەوە (جوانڕۆ) بۆ کوردستانی باشوور، بە ڕووداوێکی مێژوویی گرنگ لە ژیانی ئەم عێلەدا دەژمێردرێت.

لێرەدا مێژوونووسان لەسەر دیاریکردنی مێژووی هاتنی زایەر بەگ و خزمانی بۆ کوردستانی عێراق کۆک نین، هەندێکیان دەڵێن ئەو مێژووە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سوڵتان مورادی چوارەم کە نازناوی (مورادی) وەک پاداشت بەو جافانە بەخشی لە ئەنجامی ئەوەی لە فەتحی بەغدادا ساڵی (1048ک) هاوکاری ئەویان (واتە مورادی چوارەم) لە دژی فارسەکان کرد.

ئەمەش بە تەواوی لەگەڵ زانیارییەکەی باسیل نیکیتین-دا دەگونجێت کە باس لەوە دەکات هارونی و گڵاڵی دوو تیرەی جافن یارمەتیی سوڵتانی ناوبراویان لە فەتحی بەغدادا داوە وبەو هۆیەوە نازناوی (مورادی)یان پێ بەخشراوە.

نازناوی جافی مورادیی بە نازناوێکی گشتی بۆ گشت جافەکانی خەڵکی کوردستانی عێراق کە ئەوانیش بە وێنەی باب و باپیرانیان بۆ ماوەیەکی زۆر کۆچەر بوون و هاتووچۆی نێوان گەرمیان و کوێستانیان دەکرد، ئەم عێلە خاوەن دەسەڵات و شۆرەت بوونە هەر لە کۆنەوە.

جاف تەنها عێلێکی مەزن و بە سام و شەوکەتی کورد نەبوون، بگرە لەڕاستیدا وەک میرنشینییەکی خێڵەکی وەها بوون کە لە چەندین تیرە و هۆز پێکدەهاتن وئەم تیرە و هۆزانەش یەکێتیی و یەکڕیزی خۆیانیان دەپاراست کە میرەکان- بەگزادەکان- ی جاف لە قۆناغ و سەردەمە جیا جیاکاندا سەرۆکایەتییان دەکرد.

مستەر ڕیچ کە ساڵی 1820 گەشتی بە کوردستاندا کردووە و لە 20ی ئابی ئەو ساڵەدا بووەتە میوانی هەوارگەی هاوینەی جاف لە مەریوان، زۆر سەرسام بووە بە داب و شێوەی کۆچەریی ژیانی جاف و سام و شۆرەت و دلکيريان.

هەروەها ئەدمۆندزیش، جاف بە کوردە پوخت و ڕەسەنەکان وەسف دەکات و بە مەزنترین عێلی کورد لە باشووری کوردستاندا ناو دەبات، بە ڕادەیەک زۆر جار تەنها بەوشەی کورد ناو زەد دەکرێن.

.. ناوی جاف لە چیەوە هاتووە؟؟

سەبارەت بە ناوی جافیش ڕاو بۆچوونی جیاواز لەم میانەدا هەن، یەکێک لەو بۆچوونانە دەڵێیت ناوەکە لە وشەی (جەفاکێش)ی لێکدراوی خۆماڵییەوە هاتووە کە مانای مەینەتی و نەهامەتی دەبەخشێت، گوایە جافەکان بە زۆری پێشەنگی سوپای میر و فەرمانڕەواکان بوون و بەو هۆیەوە کوێرەوەری و تاڵاوێکی زۆریان چەشتووە، ئیدی ئەو ناوە (جەفاکێش) پڕ بە پێستیان بووە، پاشانیش ناوەکە کورت کراوەتەوە بۆ (جەفا) و لەویشەوە بووە بە جاف. مامۆستا عەلائەدین سەجادی ئەگەر چی ئەم لێکدانەوەی بە پەسەند زانیووە، بەڵام بەڕای خۆی، وا دەبینێت، ناوی جاف لە جافرەوە (جعفر بە عەرەبی) وەرگێڕاوە، کە ڕەنگە ناوی یەکێک لە باپیرەکانی جاف بووبێت، وەک ئاشکراشە کورد وا ڕاهاتوون جافر بە جافە ناوببەن.

لەلایەن خۆیشیانەوە توێژەر و مێژوونووسان، مینۆرسکی و مەلا جەمیلی ڕۆژبەیانی و د. حەسەن جاف ڕایان وایە وشەی جاف لە ناوی عێلی (جاوان)ی کوردیی دێرینەوە، سەرچاوەی وەرگرتووە. ئەم عێلە لە دێر زەماندا لە شاخەکانی دەماوەندی باکووری شاری تاراندا نیشتەجێ بوون، پاشان چەند گرووپێکیان بەرەو ڕۆژئاوای ئێران ڕەویان کرد و ناوی خۆیان سەپاند بەسەر ئەو شوێنەی لێی نیشتەجێ بوون، (ناوی جاوان ڕود) بە مانا ڕووباری جاوانییەکان. لە ڕاستیشدا ئەو شوێنە (جوانڕۆی ئێستا) بە شوێنی یەکەم و ڕەسەنی گشت جاف (جافی مورادی لە عێراق، جافی جوانڕۆیی و گۆران لە ئێران) دەژمێردرێت.

ئەدیب و مێژووناسی بەناوبانگ مستەفا جەواد لە کتێبەکەیدا (جاوان، العشیرە الکوردیە المنسیە، جاوان عەشیرەتی کوردی لەبیر کراو) دەڵێت:

جاوان یەکێ بووە لە عەشیرەتە مەزنەکانی کورد کە ناویان لە لایەن مێژوونووسە ئیسلامییەکانەوە هاتووە، وەک: مەسعوودی (لە هەردوو کتێبەکەیدا، مروج الذهب و التنبیە و الاشراف) قەلقەشەندی لە کتێبەکەیدا (صبح الاعشی). پاشان هەندێک لە جاوانەکان بەهۆی جیا جیاوە لە ڕۆژئاوای ئێرانەوە بەرەو ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق لە سەدەی چواری کۆچیدا گواستیانەوە و ڕۆڵێکی دیاریان لەو شوێنانەدا بینی.

دواتر لە کۆتایی سەدەی پێنجی کۆچیدا بەرەو باشووری عێراق شۆڕ بوونەوە و لەگەڵ عێلی (بەنی ئەسەد)ی عەرەبیدا لە دامەزراندنی شاری حیللەدا بەشدارییان کرد، هەروەها میرنشینی (جاوان)یشان لەو دەڤەرەدا دامەزراند، وا پێدەچێت ئەو جاوانییانە لە پاش 120 ساڵ بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان (جاوان رود- جوانڕۆ) گەڕابێتنەوە و لەوێندەر دەستەملانی عێل و هۆزە ڕەسەنەکەیان بووبێتنەوە کە لەو سەردەمەدا بە ناوی جاف دەناسران.

سەبارەت بە چۆنییەتی گۆڕینی ناوی جاوان بۆ جاف، مامۆستا مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی شرۆڤەیەکی لۆژیکیانەی پەسەند لەو بارەیەوە دەخاتە ڕوو و دەڵێت:

(ناوی جاوان بە گوێرەی شێوەزاری کرمانجی باوی ئەو سەردەمە بە (جاڤان) دەخوێندرایەوە، لەم شێوەزارەدا پیتی (و) بە دەنگی (ڤ) دەخوێندرێت، زمانی عەرەبی دەنگی (ڤ)ی تێدا نییە و بە (ف)دەخوێندرێتەوە، ئیدی جاڤانیش هەر بە جافان خوێندراوەتەوە و پاشان بە درێژایی کات بۆ جاف کورتکراوەتەوە).

18 تیرەی نەژوێنی: لەسنووری تیرەی شاتریدا نیشتەجێن

19 تیرەی مەسۆیی: لە شێروانە و سەرقڵا و سەنگاو و دەوروبەری قرەداغ و موان نیشتەجێن، و لە بناغەدا سەر بە ڕۆغزایی و مامۆیین.

20 تیرەی تیلەکۆ: لەسەر قڵا و گەرمیان و شارەزووردا نیشتەجێن.

21 تیرەی نەورۆڵی: بە زۆری لە هەڵەبجە و دەوروبەریدا و حەسەن ئاوا و بەکر ئاوا و کە ناری ڕووربای سیرواندا نیشتەجێن. نەوڕۆڵی لەو جافە کۆچەرانەبوون کە لە مێژەوە لە شار و گوندەکاندا نیشتەجێ بوون ئەم تیرەیە لە دوو خێڵ پێکدێت، بەشی پارچە و بەشی حەمە، لە 16 گوندی دەوروبەری هەڵەبجەدا نیشتەجێن.

22 تیرەی پشتماڵە: لە 3 خێڵ پێکدێن: پشتماڵەی کەیخسرەوبەگی- پشتماڵەی بارام بەگی - پشتماڵەی وەڵەبەگی.

23 تیرەی عەمەڵە: لە ناوچەکانی کۆکز و کەلار و دەکەی حاجی برایم و قولە و خانەقین و کفری و شێروانە و تازەدێ و قولەسوتاو و دوزەخدەر و سێپەلکان و هەڵەبجە نیشتەجێن، ڕۆڵەکانی عەمەڵە لە یاوەر و پاسەوانە تایبەتییەکانی بەگزادەی جاف بوون، ئەم تیرەیە بریتیین لە 3 خێڵ : جانباز، ئاغاوەیسی، حەمە.

24 تیرەی یەزدان بەخشی شەمێرانی: لە ناوچەکانی زمناکۆ، شەمیران، خورماڵ نیشتەجێن، ئەم تیرەیە لە 3 خێڵ پێکدێت: خاڵە، مامەشەیی، بەگزادە.

25 تیرەی تاوگۆزی: لە قەڵای شەمێران و ناوچەی تاوگۆزی نیشتەجێن.

26 غەوارە: لە ناوچەکانی بازیان وقەرەداغ وسورداش وچەمچماڵ وسەنتەری شاری سلێمانی وبەشێکیان لە پارێزگای هەولێرن، لەم هۆزانە پێک دێت:

ئاغاسوری، کاوانی، مەرزەنک وگرزەیی، چوچانی، بێسەری، قاویلەیی، شێخ ئیسماعیلی، ورمزیاری، ساتەباری، کافرۆشی، هەیاسی، مامەلیسی.

27- تیرەی سمایل عوزێری: ئەم تیرەیە نیشتەجێی سلێمانی و سەرچنار و سورداش و بازیان و چەمچەماڵ و قڵاسێوکە و کەلی خان و سەقز و نەکەڕوزن و، لەم خێڵانە پێکهاتوون: قەرەوەیسی، میر ئاڵایی، گومەیی، سمایل عوزێری.

بەشی دووهەم: جافی ئێران

لە کوردستانی ئێرانیشدا، رۆڵەکانی هۆزێ جاف لە هەردوو پارێزگای کرماشان و کوردستاندا بە گشتی نیشتەجێن و دەتوانین شوێنی نیشتەجێبوونیان بەم شێوەیە دیاری بکەین: قەسری شیرین، سەرپێڵی زەهاو هەتا سنووری رووباری سیروان ودۆڵی عەلی عاسی تا سنووری عەشرەتی سنجاوی لە باکوور و رۆژهەڵاتی شاری کرماشاندا، هەروەها روانسەر و جوانڕۆ (جوانڕۆ مەڵبەندی ڕەسەن و دێرینی گشت جافە).

دیسان زێد و شوێنی جاف درێژ دەبنەوە تا دەگەنە ناوچەکانی دڕۆڵە و مەڕەخێڵ و شمشێر و پاوە و دەوروبەری نەوسود.

بەگشتی هۆز وتیرەکانی جافی ئێران (جوانڕۆیی و گۆران) ئەمانەن: ئاغاوەیسی، ڕۆستەم بەگی، وەکیلی، قوبادی، باوەجانی، ئێناخی، ئیمامی، ساتیاری، شمشێری، کڵاشی، زەردۆیی، کۆکۆیی، کوێرەکی، وەڵە بەگی، قادر میروەیسی، کویک نیرجی، عەلی یاخەیی، بەبلی، دۆرۆیی، دەلەزیری، تایشەیی، دەروێشی، قەڵخانجک، کورەک کج، نێرژی، ئەلیاسی، سۆفی، کاکە رەشی، گاخۆری، کشتی، یەسو یار ئەحمەدی، دارخۆر، گاوری، ئەلیارەکی، بێویانی، قوجالی، عالی، کوزەرەیی، بازانی، جوخەیی، هاوری، سەیالی، قادری، میرکی.

.. باسێک لەسەر مێژووی هۆز وتیرەکانی جاف..

باسی جاف وتیرەکانیان لە هەندێک سەرچاوە و دەستنووسی ئیسلامیدا ئاماژەیان بە بوونی جاف پێ کردووە وبە ڕاشکاوی و ئاشکرا ئاماژەیان بەناوی هەندێک لە تیرە سەرەکییەکانی جاف داوە لە هەردوو سەدەی حەوت و هەشتی کۆچیدا وەک تیرەکانی گڵاڵی.

سەرچاوگەلێکی دیکە ئاماژەدەکەن بە فراوانبوونی ڕۆڵی سیاسی و سەربازیی جاف لەسەردەمی سەفەوییەکان و پاش ئەوسەردەمەدا. ناوی جاف لە پەیماننامەکەی نێوان سوڵتان مورادی چوارەم و شاسەفی سەفەوی (1049ک) هاتووە، بەم شێوەیە:..

لە عەشیرەتەکانی جاف هەردوو عەشیرەتی زیائەدین و هارونی لە پاڵ ئێمەدا دەمێننەوە (واتە لەگەڵ عوسمانییەکاندا)، هەردوو عەشیرەتی پیرە و زەردۆییش لە پاڵ دەوڵەتی سەفەویدا دەبن. لە کتێبەکەیدا (سەرجەم مێژووی ئەفشاری و زەندییەکان لا/ 300) ئەبولحەسەن محەمەد ئەمین گلستانە ئاماژە بە ڕۆڵی جاف لە ڕووداوەکانی سەردەمی زەندەکاندا دەکات (ئەو سەردەمە لە ساڵی 1753 تا 1794ی خایاند).

هاتنی زایەر بەگی جاف بە یاوەریی چوار سەد خێزان لە عێلە کۆچەرەکەی لە زێدی ڕەسەنیانەوە (جوانڕۆ) بۆ کوردستانی باشوور، بە ڕووداوێکی مێژوویی گرنگ لە ژیانی ئەم عێلەدا دەژمێردرێت.

لێرەدا مێژوونووسان لەسەر دیاریکردنی مێژووی هاتنی زایەر بەگ و خزمانی بۆ کوردستانی عێراق کۆک نین، هەندێکیان دەڵێن ئەو مێژووە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سوڵتان مورادی چوارەم کە نازناوی (مورادی) وەک پاداشت بەو جافانە بەخشی لە ئەنجامی ئەوەی لە فەتحی بەغدادا ساڵی (1048ک) هاوکاری ئەویان (واتە مورادی چوارەم) لە دژی فارسەکان کرد.

ئەمەش بە تەواوی لەگەڵ زانیارییەکەی باسیل نیکیتین-دا دەگونجێت کە باس لەوە دەکات هارونی و گڵاڵی دوو تیرەی جافن یارمەتیی سوڵتانی ناوبراویان لە فەتحی بەغدادا داوە وبەو هۆیەوە نازناوی (مورادی)یان پێ بەخشراوە.

نازناوی جافی مورادیی بە نازناوێکی گشتی بۆ گشت جافەکانی خەڵکی کوردستانی عێراق کە ئەوانیش بە وێنەی باب و باپیرانیان بۆ ماوەیەکی زۆر کۆچەر بوون و هاتووچۆی نێوان گەرمیان و کوێستانیان دەکرد، ئەم عێلە خاوەن دەسەڵات و شۆرەت بوونە هەر لە کۆنەوە.

جاف تەنها عێلێکی مەزن و بە سام و شەوکەتی کورد نەبوون، بگرە لەڕاستیدا وەک میرنشینییەکی خێڵەکی وەها بوون کە لە چەندین تیرە و هۆز پێکدەهاتن وئەم تیرە و هۆزانەش یەکێتیی و یەکڕیزی خۆیانیان دەپاراست کە میرەکان- بەگزادەکان- ی جاف لە قۆناغ و سەردەمە جیا جیاکاندا سەرۆکایەتییان دەکرد.

مستەر ڕیچ کە ساڵی 1820 گەشتی بە کوردستاندا کردووە و لە 20ی ئابی ئەو ساڵەدا بووەتە میوانی هەوارگەی هاوینەی جاف لە مەریوان، زۆر سەرسام بووە بە داب و شێوەی کۆچەریی ژیانی جاف و سام و شۆرەت و دلکيريان.

هەروەها ئەدمۆندزیش، جاف بە کوردە پوخت و ڕەسەنەکان وەسف دەکات و بە مەزنترین عێلی کورد لە باشووری کوردستاندا ناو دەبات، بە ڕادەیەک زۆر جار تەنها بەوشەی کورد ناوزەد دەکرێن.

ناوی جاف لە چیەوە هاتووە؟؟

سەبارەت بە ناوی جافیش ڕاو بۆچوونی جیاواز لەم میانەدا هەن، یەکێک لەو بۆچوونانە دەڵێیت ناوەکە لە وشەی (جەفاکێش)ی لێکدراوی خۆماڵییەوە هاتووە کە مانای مەینەتی و نەهامەتی دەبەخشێت، گوایە جافەکان بە زۆری پێشەنگی سوپای میر و فەرمانڕەواکان بوون و بەو هۆیەوە کوێرەوەری و تاڵاوێکی زۆریان چەشتووە، ئیدی ئەو ناوە (جەفاکێش) پڕ بە پێستیان بووە، پاشانیش ناوەکە کورت کراوەتەوە بۆ (جەفا) و لەویشەوە بووە بە جاف.

مامۆستا عەلائەدین سەجادی ئەگەر چی ئەم لێکدانەوەی بە پەسەند زانیووە، بەڵام بەڕای خۆی، وا دەبینێت، ناوی جاف لە جافرەوە (جعفر بە عەرەبی) وەرگێڕاوە، کە ڕەنگە ناوی یەکێک لە باپیرەکانی جاف بووبێت، وەک ئاشکراشە کورد وا ڕاهاتوون جافر بە جافە ناوببەن.

لەلایەن خۆیشیانەوە توێژەر و مێژوونووسان، مینۆرسکی و مەلا جەمیلی ڕۆژبەیانی و د. حەسەن جاف ڕایان وایە وشەی جاف لە ناوی عێلی (جاوان)ی کوردیی دێرینەوە، سەرچاوەی وەرگرتووە.

ئەم عێلە لە دێر زەماندا لە شاخەکانی دەماوەندی باکووری شاری تاراندا نیشتەجێ بوون، پاشان چەند گرووپێکیان بەرەو ڕۆژئاوای ئێران ڕەویان کرد و ناوی خۆیان سەپاند بەسەر ئەو شوێنەی لێی نیشتەجێ بوون، (ناوی جاوان ڕود) بە مانا ڕووباری جاوانییەکان. لە ڕاستیشدا ئەو شوێنە (جوانڕۆی ئێستا) بە شوێنی یەکەم و ڕەسەنی گشت جاف (جافی مورادی لە عێراق، جافی جوانڕۆیی و گۆران لە ئێران) دەژمێردرێت.

ئەدیب و مێژووناسی بەناوبانگ مستەفا جەواد لە کتێبەکەیدا (جاوان، العشیرە الکوردیە المنسیە، جاوان عەشیرەتی کوردی لەبیر کراو) دەڵێت:

جاوان یەکێ بووە لە عەشیرەتە مەزنەکانی کورد کە ناویان لە لایەن مێژوونووسە ئیسلامییەکانەوە هاتووە، وەک: مەسعوودی (لە هەردوو کتێبەکەیدا، مروج الذهب و التنبیە و الاشراف) قەلقەشەندی لە کتێبەکەیدا (صبح الاعشی). پاشان هەندێک لە جاوانەکان بەهۆی جیا جیاوە لە ڕۆژئاوای ئێرانەوە بەرەو ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق لە سەدەی چواری کۆچیدا گواستیانەوە و ڕۆڵێکی دیاریان لەو شوێنانەدا بینی.

دواتر لە کۆتایی سەدەی پێنجی کۆچیدا بەرەو باشووری عێراق شۆڕ بوونەوە و لەگەڵ عێلی (بەنی ئەسەد)ی عەرەبیدا لە دامەزراندنی شاری حیللەدا بەشدارییان کرد، هەروەها میرنشینی (جاوان)یشان لەو دەڤەرەدا دامەزراند، وا پێدەچێت ئەو جاوانییانە لە پاش 120 ساڵ بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان (جاوان رود- جوانڕۆ) گەڕابێتنەوە و لەوێندەر دەستەملانی عێل و هۆزە ڕەسەنەکەیان بووبێتنەوە کە لەو سەردەمەدا بە ناوی جاف دەناسران.

سەبارەت بە چۆنییەتی گۆڕینی ناوی جاوان بۆ جاف، مامۆستا مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی شرۆڤەیەکی لۆژیکیانەی پەسەند لەو بارەیەوە دەخاتە ڕوو و دەڵێت:

(ناوی جاوان بە گوێرەی شێوەزاری کرمانجی باوی ئەو سەردەمە بە (جاڤان) دەخوێندرایەوە، لەم شێوەزارەدا پیتی (و) بە دەنگی (ڤ) دەخوێندرێت، زمانی عەرەبی دەنگی (ڤ)ی تێدا نییە و بە (ف)دەخوێندرێتەوە، ئیدی جاڤانیش هەر بە جافان خوێندراوەتەوە و پاشان بە درێژایی کات بۆ جاف کورتکراوەتەوە).

[email protected]