برایانی زێ زێ

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
78147.jpg
Shokhkaman.jpg

حوسێن شۆخ کەمان (١٩٣٩ له سەقز) ناسراو بە زێ زێ ھونەرمەند و گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی کوردستان که زیاتر له نیو سەدەیه که له بواری موسیقای فۆلکلۆری کوردی چالاکیەکانی بە رێوە دەبات و ئیش دەکا.

حوسێن شۆخ کەمان کوڕی میرزا شوکروڵلاَ و کافیە خانم ساڵی ١٣١٧ لە شاری سەقز لە دایک دەبێ، چوار برا و خوشکێک ئەبن کە براکانی عەلی، حەسەن و مەسعوود ھەرسێکیان کۆچی دواییان کردووە و تەنیا کاک حوسێن “زێ زێ” و کوبرا خانمی خوشکی ماونەتەوەو ئێستاش لە سەقز دەژین.

Xoshkamn.jpg

زێ زێ: ساڵی ٢٩-١٣٢٨ لە سەقز شاگرد قاوەچی دەبێ، کە کاک عەلی برای کاری ھونەری دەکردو دیتی دەنگی خۆشە و زەربی چاکیش لێدەدا، ھانی دا ھەتا بچێتە ناوکاری ھونەریەوە.

دەستی کرد بە گۆرانی وتن لە گەڵ ھونەرمەند عەزیز نەجەفی کە خەڵکی سایین قەلا بوو، باڵابان و سوڕنا ی لێدەدا و کاک حوسێن والیدی نای ژەن و کاکە مینەی سووزەنی و مینەی حەسەن قەرەج و کاک ئەحمەد ساڵحی و کاک عەلی شۆخ کەمان.

بە ھاتنی زێ زێ بۆ نێو ئەو کۆڕە گرووپێکی باش دامەزرا کە بە برایانی زێ زێ لە ناو خەڵکدا ناوبانگیان دەرکرد:زێ زێ لە تەمەنێکی کورت وکەمی ١٥ ساڵاندا ژیانی ھاوبەشی پێکھێناوە کە پێنج کچ و کوڕێکی ھەیە.

لە پرسی ئەوەیدا بۆچی پێیان وتوون زێ زێ؟! ھەمووجارێ کاک حسەین لە وڵامدا بە بزەوە ئەوە دەڵێ: کە بە منداڵی زوانم گرتووە، وتوومە زازا، زازی، زێ زێ، ئەوە بوو کە زێ زێ یان بڕی بەسەرمدا و لە دوایشدا وەک نازناوێکی ھونەری لێھات بۆمان.

ئەم ھونەرمەندە ناسراوەی کورد گەلێ گۆرانی لە سەردەمی خۆیدا تۆمار کرد ھەرچەند ھەر بە ئامێری سەرەتایی وەک زەرب و نایەیە بەڵام بە پیت وبەرەکەتە و دەیان گۆرانی بەناوبانگ وەک “شەمامەوخاڵخاڵە’ سویبە باڵابەرز”ئای بۆ ھەلامە” و ھەندێ گۆرانی دیکەی فولکلۆری بە تایبەت فولکلۆڕی ناوچەی سەقز لە فەوتان ڕزگار بکات کە ھەتا ئێستا سەرجەم ٦٤ گۆرانی بۆ رادیۆی سنە و ورمێ تۆمار کردوە و بۆ کەناڵی سێی تەلەڤیزیۆنی ئێران کە ئەودەم تەنیا کاتژمێرێک لە شەودا بە کوردی بەرنامەی ھەبوە گۆرانی زۆری وتووە کە ڕەنگ بێ لە ئەرشیڤدا مابێتەوە.

Maxresdefault88.jpg

جارێکیشیان لەگەڵ مامۆستا عەزیز شاھرۆخ و محەمەدی یاسینی چەند گۆرانیان بۆ ڕادیۆی ورمێ تۆمار کردووە.

ئەو ھونەرمەندانەی کە کاتی خۆی لە رادیودا ژەنیاری گۆرانییەکانی زێ زێ بوون تەنیا دوو کەسن بە ناوەکانی تۆفێق تارژەن و موسەیب شادابی کەمانچەژەن کە ھەردوویان ژەنیارانانی گەورەی ئەودەم بوون وخەڵکی شاری تیکابن

زێ زێ، لە وڵاتی کانادا چەن جارێک بانگێشت کراوە کە یەک دووجاریان لە گۆرانییە کۆنەکانی خۆی پێشکەش کردوەو.

لەم یەک دووساڵەی دواییشدا کۆنسێرتێکی گەورەی پێش کەش کرد بە ھاوکاری ژەنیارانی سەقزی بەڕێزان، فەرەیدوونی کۆھزادی، عەلی تاھێری، ساسانی ساڵحی و جەماوەرێ تر ئەو کۆنسێرتەیان رێ خست و لە شارەکانی سەقز، سنە، چابەھار، کامیاران و دیواندەرە ش بەرێوە چوو،.

134855.jpg

ھونەرمەند زێ زێ ھەمیشە لەگەڵ خەڵکدا ژیاوە و ھەر لە سەرەتاوە خۆشەویستی خەڵک ودۆستانی بوە لە گەڵ گۆرانیبێژانی سەردەمی خۆی نێوانی خۆش بوە.

لە گەڵ حەسەن زیرەکی ھونەرمەندیش گۆرانی لە دیوەخانەکانی ئەوکاتی ماڵاندا لە شاری سەقز پێشکەش کردوە و وەک خۆی باسی دەکا تەنانەت لە کاتی ژن ھێنانیدا حەسەن زیرەک کە ئەودەم لە ماڵی عەبە خڕەدا لە گەڵ زبێدەخانمی ھاوسەری کرێنشین بوو، وەک برازاوا قۆڵی خێزانی زێ زێ ی گرتوەو لە ماڵی بابی بە گۆرانی ھاتەدەر با بێتە دەر ھێناویەتە دەر.

کە ئێستایش زێ زێ ھەر خۆشەویستی خەڵکەو لە نێوشارو گەڕەک وبازاڕدا وەک ھونەرمەندێکی نەتەوەیی یادگاری سەردەمانی زووی سەقز چاوی لێدەکەن و جێی رێزی ھەموو دانیشتوانی سەقزو ناوچەکانیەتی. زێ زێ لە ڕۆژی ٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٥ی کوردی و ١٣٩٤ی ھەتاوی کۆچی دوایی کرد. ڕۆحی شاد و یادی بەرز.[١]

لەساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا، گۆرانیی و شایی کوردی، جموجوڵ و خرۆشێکی نوێی بەخۆیەوە بینی، ئەمیش بەهۆی پەیدابوونی گروپێکی دەنگبێژ و موزیکژەنی کەلتووەییەوە، کە لەشاری سەقز و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتە کایەوە.

گروپی برایانی زێ زێ “زی زی” بۆماوەی چل ساڵ، بە گۆرانییەکانییەکانیان، شایی و زەماوەند و هەڵپەڕکێی کوردییان، لەزۆربەی شار و شارۆچکە و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، ڕازاندووەتەوە.

گۆرانییە فۆلکلۆرییەکانی ” شەمامە و خاڵ خاڵ، سۆیلە باڵابەرز، ئۆخەی دەستە پەشمینە، شیرینەو خانم، مەنیجە باوانم، کوێستانان خاڵ خاڵ و بەبانانەوە”، چەند نموونەیەکن لەو گۆرانییانە.

هەردوو برا ” عەلی شۆخ کەمان و حسەین شۆخ کەمان” کوڕی میرزا شوکروڵڵان. وەک دەگێڕنەوە، باوکیان، خاوەنی دەنگێکی خۆش و ناسراو بووە.

عەلی براگەورە، ئەم هەستە هونەرییەی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە و زۆرتر، لەلێدانی ئامێری تەپڵ و بندەستیدا پەروەردەی کردووە و دواتریش دەستی حسەینی، برای گرتووە و هێناوێتییە بوارەکەوە.

عەلی شۆخ کەمان ساڵی 1930 لەدایک بووە.

سەرەڕای ئەوەی مەرگی باوکی و براگەورەکەی، باری ژیانی لەسەر گران کردووە، بەڵام لە کاری هونەری دانەبڕاوە.


ساڵی 2008 بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.

برا بچوکتریان ” حسەین شۆخ کەمان” لەساڵی 1942 لەشاری سەقز لەدایک بووە.

77oad (3).jpg

لەبەر ئەوەی کەبە مناڵی زمانی لەسەر دەربڕینی پیتی “ز” دەست پێ کردووە، بە ” زی زی” یان ” زێ زێ” ناسراوە. لەتەمەنی پازدە ساڵیدا، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و هەر لەو کاتانەوە لەگەڵ عەلی برایدا بە دوو قۆڵی لە دیوەخان و ماڵەکانی سەقزدا و دواتریش لەگەڵ گۆرانیبێژ ” حسەین نەجەفی” دا دەستی بە گۆرانی وتن کردووە.

لەبەر ئەوەی لەگەڵ ” عەزیزی نەیژەن، حسەین والیدی، مینە سووزەنی (مینەی حەسەن فەرەج)، ئەحمەدی ساڵح، تۆفێقی تارژەن و عەلی برای، وەک برا پێکەوە کاری هونەرییان کردووە، بە گروپی ” برایانی زێ زێ” ناسراون.

یەکێک لە تایبەتمەندی گۆرانییەکانی برایانی زێ زێ ئەوەیە کە هۆنراوەی گۆرانییەکان، بەشێوەی ڕاستەوخۆ، وەکو بوێژ یان شایەر، لەدانراوەی برایان خۆیانن.

حسەینی شۆخ کەمان، لەشەستەکانی سەدەی ڕابردوو بە دواوە، نزیکەی شەست گۆرانی بۆ ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنەکانی ئێران تۆمار کردووە و لەم ساڵانەی دواییشدا، کۆنسێرتیان لەشارەکانی سەقز، چابەهار، کامیاران و دیواندەرە پێشکەش کردووە و لە وڵاتی کەنەداش بەشداری ژمارەیەک ئاهەنگ و شایی کردووە، بەڵام بەهۆی گۆڕینی بارودۆخی وڵات و پەیدابوونی گروپی هونەری نوێ و ئامێری ئەلکترۆنی، لەکاری دوورکەوتووەتەوە.

ناوبراو لەساڵی 2015 کۆچی دوایی کرد.[٢]

  1. ویکیپدیا
  2. ماڵپەری رۆژی کورد