بڵێسە جەبار فەرمان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
29425277 2033318593364179 1584417580137840640 n.jpg

بڵێسە عەبدولجەبار فەرمان لە رێکەوتی 25-06-1975 لە بەغدا لە دایکبووە.

ژیانێکی سەخت و پڕ کێشمەکێش و هەوراز نشێوو باوکی ناوبراو یەکێک بووە لە سەرکردە و فەرماندە مەیدانیە ناودارەکانی شۆرشی نوێ، زۆر کاریگەری لەسەر ژیانی هەبووە.

لە ساڵی 1986 لە شاری سلێمانی خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە.

140732.jpg

قوناغی ناوەندی لە سلێمانی دەست پێکردوە دوای ئەوەی لە ئەنفالەکاندا بنەماڵەکەی ئاوارەی ئێران دەبن خوێندنی ناوەندی لە شاری ورمێ تەواو کردووە.

پاشان ساڵی 1991 وڵاتی ئێرانی بەرەو ئەڵمانیا جێهێشتووە لەشاری شتوتگارد (Stuttgart) بەردەوامی بە ژیان داوە هەر لە هەمان شار خوێندنی ئامادەیی تەواو کردووە.

لە ساڵی 1994 لە کۆلێژی ئەندازیاری کشتوکاڵ لە زانکۆی هۆهنهایم، (Hohenheim-University)لە شتوتگارت وەرگیراوە.

Blesa.jpg

ئەم زانکۆیە لە ساڵی 1818 دامەزراوە بە کۆنترین زانکۆی شاری شتوتگارتی ئەڵمانی هەژمار دەکرێت.

ساڵی 2001 بڕوانامەی ماستەری لە ئابووریی کشتوکاڵ بەدەست هێناوە، پاشان لە بەشی ئاماری کشتوکاڵ لە شتوتگارت کاری کردوە.

12415558 (2).jpg

دوای گەڕانەوەی بۆ کوردستان لە ساڵی 2004 وەک ڕاوێژکاری سەروکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاروباری کشتوکاڵی دەستبەکار بووە.

لە ساڵی 2005 دا کراوەتە بەڕێوبەری گشتی لەوەزارەتی کشتوکاڵ.

لەساڵی 2007 لە بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوەی کشتوکاڵی و لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و زانستی بەڕێوەبەر بووە.

لە ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا.

دواجار ئەم ژنە سەرکردەیە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێڕاق کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێراق.

لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 19-05-2018 ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی بڵاوکردەوە لە پارێزگای سلێمانی ئەم ژنە سەرکردەیە بە 26941 دەنگ چووە پەرلەمانی ئێراق.

بڵێسە جەبار فەرمان. دایکی دوو کچە بە ناوەکانی شايار 2005 و شيار 2006.