بەختیار عەلی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Baxtar aliii.jpg

ناوى تەواوى: بەختیار عەلی محەمەد

پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: رۆماننوس و شاعیر و نوسه‌ر

لە رۆژی 08-08-1966 لە گەڕەکی (ئیبراهیم پاشا)ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.

خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (شێخ سەلام) لە سلێمانی تەواو کردووە.

خوێندنی ناوەندی لە (ناوەندی ئەزمەڕ) و خوێندی ئامادەیی لە ئامادەیی "ھەڵکەوت"ی کوڕان تەواو کردووە.

23948.jpg

لە هەردوو زانکۆی (سلێمانی و سەڵاحەددین ) خوێندکاری بەشی زەوی ناسی بووە.

لە خۆپشاندانەکانی ساڵی 1983ی خوێندکارانی زانکۆی (سەلاحەدین) لە هەولێر دەستی بریندار دەبێت.

بەهۆى برینداربوونیەوە لە ساڵى 1983 بە یەکجاری دەست لە خوێندنی زانکۆ هەڵدەگرێت و دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و بە تەواوەتی خۆی بۆکاری نوسین یەکلا دەکاتەوە.

لە ساڵی 1983 (قەسیدەی نیشتمان)، کە کۆنترین بەرھەمی بڵاوکراوەیەتی نوسیووە.

ساڵی 1985 بە هۆی بارودۆخی ناهەمواری باشورى کوردستان ئەم بەشەى کوردستان بەجێدەهێڵێت و ڕوودەکاتە رۆژهەڵاتى کوردستان، سەرەتا بۆ ماوەیەک لە ناوچەی (چەمپاراو) دەبێت و پاشان لە شاری بانە نیشتەجێ دەبێت، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ناهەمواری شەری ئێران و عێراقەوە و ئەو پەستانە زۆرەی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەری دەبێت جارێکی دیکە دەگەڕیتەوە باشورى کوردستان.

لە ساڵى 1989یەکەم وتاری لە ڕۆژنامەی پاشکۆی عێراق دا بڵاوکردۆتەوە.

لە نێوان ساڵانی 1992 تا 1994چەندین کۆڕ و سێمینار لە شارەکانى سلێمانی و ھەولێر پێشکەشکردووە.

لە ساڵى 1994 کوردستان جێدەھێڵێت و ڕوو دەکاتە تاراوگە، سەرەتا (9) مانگ لە دیمەشقى پایتەحتى سوریا دەبێت و دواتر تا ساڵى 1999 لە ئەڵمانیا نیشتەجێ دەبێت.

تێبینی: 

وێنەی یەکەم فەرهاد پیرباڵ، ئاراس فەتاح و بەختیار عەلی - سلێمانی، سەرەتای هەشتاکان

بەرھەمەکان

دیوانە شیعرییەکان

  • گوناھ و کەرنەڤاڵ، ١٩٩٢.
  • بۆھیمی و ئەستێرەکان، ٢٠٠٠.
  • کۆی بەرھەمە شیعرییەکان، (١٩٨٣–١٩٩٨).
  • ئیشکردن لە دارستانەکانی فیردەوسدا، ٢٠٠٤.
  • تا ماتەمی گوڵ... تا خوێنی فریشتە، کۆی بەرھەمە شیعرییەکان (١٩٨٣–٢٠٠٤).
  • ئەی بەندەری دۆست، ئەی کەشتی دوژمن، ٢٠٠٩.
  • شەوێک ئاسمان پڕ بوو لە ئەستێرەی شێت، ٢٠١٩.
  • ڕۆمانەکان
  • زۆربەی ڕۆمانەکانی بە ژانری ڕیالیزمی سیحریی دادەنرێن.
  • مەرگی تاقانەی دووەم، ١٩٩٧.
  • سەردار محەممەدی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی بەناوی «مرگ تک فرزند دوم»، ٢٠١٥.
  • ئێوارەی پەروانە، ١٩٩٨.
  • بەسام مستەفا وەریگێڕاوەتە سەر شێوازەری کورمانجی بەناوی «Êvara Perwaneyê»، ٢٠١٢.
  • مەریوان ھەڵەبجەیی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی بەناوی «غروب پروانه»، ٢٠١٧.
  • ڕاوێژ سەلیم و ئوتە کانتێرا لانگ وەریانگێڕاوەتە سەر زمانی ئەڵمانی بەناوی «Perwanas Abend»، ٢٠١٩.
  • دواھەمین ھەناری دونیا، ٢٠٠٢.
  • ئارەش سنجابی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی بەناوی «آخرین انار دنیا»، ٢٠٠٩.
  • مەریوان ھەڵەبجەیی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی بەناوی «آخرین انار دنیا»، ٢٠١٤.
  • ڕاوێژ سەلیم و ئوتە کانتێرا لانگ وەریانگێڕاوەتە سەر زمانی ئەڵمانی بەناوی «[[دواھەمین ھەناری دونیا#وەرگێڕانەکان#ئەڵمانی، (Der letze
  • Granatapfel)، ٢٠١٦|Der letzte Granatapfel]]»، ٢٠١٦.
  • بەسام مستەفا وەریگێڕاوەتە سەر شێوەزاری کورمانجی بەناوی «Hinara Dawî ya Dinyayê»، ٢٠١٧.
  • م. دیۆتالێڤی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی ئیتاڵی بەناوی «L'Ultimo Melograno»، ٢٠١٧.
  • غەسان حەمدان وەریگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی بەناوی آخرُ رمان الدنیا»، ٢٠١٨.
  • ئیبراھیم خەلیل و عەبدوڵڵا شەیخۆ وەریانگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی بەناوی «آخر رمَّانات العَالم»، ٢٠١٩.
  • ساندرین تریدیا وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فەڕەنسی بەناوی «Le dernier grenadier du monde»، ٢٠١٩.
  • شاری مۆسیقارە سپییەکان، ٢٠٠٦.
  • پێشەوا فەتاح و ھانس ئولریچ مولەر شیوفێ وەریانگێڕاوەتە سەر زمانی ئەڵمانی بەناوی «Die Stadt der weißen Musiker»، ٢٠١٧.
  • غەزەلنووس و باغەکانی خەیاڵ، ٢٠٠٨.
  • کەریم عەبدولڕەحمان وەریگێڕاوەتە سەر زمانی ئینگلیزی بەناوی «I Stared at the Night of the City»، ٢٠١٦
  • کۆشکی باڵندە غەمگینەکان، ٢٠٠٩.
  • بەسام مستەفا وەریگێڕاوەتە سەر شێوەزاری کورمانجی بەناوی «Qesra Balindeyên Xemgîn»، ٢٠١٧.
  • جەمشید خانی مامم کە ھەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد، ٢٠١٠.
  • بەسام مستەفا وەریگێڕاوەتە سەر شێوەزاری کورمانجی بەناوی «Apê min Cemşîd xan kû hertim bê ew li ber xwe dibir»، ٢٠١٢.
  • مەریوان ھەڵەبجەیی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی بەناوی «جمشید خان عمویم کە ھمیشە باد او را با خو می برد»، ٢٠١٦.[٤]
  • کەشتیی فریشتەکان – بەرگی یەکەم، ٢٠١٢.
  • کەشتیی فریشتەکان – بەرگی دووەم، ٢٠١٣.
  • ھەورەکانی دانیال، ٢٠١٥.
  • کەشتیی فریشتەکان – بەرگی سێیەم، ٢٠١٧.
  • دەریاس و لاشەکان، ٢٠١٩.
  • داگیرکردنی تاریکی، ٢٠٢٠.

بەرھەمە فیکرییەکان

  • وەڵام لە ڕۆژگاری ونبوونی پرسیاردا، ١٣ چاوپێکەوتن لەگەڵ نووسەر، ٢٠١٣.
  • ئیمان و جەنگاوەرانی، ٢٠٠٤.
  • خوێنەری کوشندە، ٢٠٠٥.
  • سێوی سێھەم، ٢٠٠٩
  • چێژی مەرگدۆستی، ٢٠١١.
  • لە دیارەوە بۆ نادیار، ٢٠١١.
  • وەک باڵندەی ناو جەنگەڵە ترسناکەکان، ٢٠١٢.
  • ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس، ٢٠١٤.
  • نەرسیسی کوژراو، ٢٠١٥.
  • ڕەخنە لە عەقڵی فاشیستی، ٢٠١٥.
  • جوانییەکانی ناڕێکی، ٢٠١٥.
  • یادەوەری و زەمەن، ٢٠١٥.
  • ناشوێن، ٢٠١٩.
  • خۆرھەڵات و لەبیرکراوەکانی، دەربارەی ڕۆمانی دەریاس و لاشەکان، ٢٠١٩.
  • ئایدۆلۆژیست، ٢٠١٩.
  • دوا خەندەی دیکتاتۆر، ٢٠٢٠.

نموونەی شیعرەکان

ستایشی من بۆ دەسەڵاتداران

ئێوە گەلەک شۆخن، بەیانیان وەک پاساری ڕیقنە بەسەر حەقیقەتدا دەکەن.

گەلەک مەزنن، شەوان وەک کوکوختی ڕیقنە بەسەر تریفەدا دەکەن

ئەمە دیاری ئێوەیە؛

میللەتێک بە سەد دەست لێتان ڕادەکات،

نەتەوەیەک ھەزار قاچ قەرز دەکات

و دەچێتە ناو ھەزار ئاگر و ھەزار باڵ دەخوازێت

و بە ھەزار نینۆک بە سەرزەمینی ھەزار بێگانەدا دەڕوات،

میللەتێک خۆی بە ھەزار ڕەشەبا و ھەزار جەنگەڵ و ھەزار دەریا دەبەخشێت،

گیرفانەکانی پڕ دەکات لە تووتڕکی ھەموو میللەتانی تر.

دەنوشتێتەوە بۆ ھەزار دەریاوان و دەلیل و ئەستێرەناسی تر.

ئێوە واتانکرد بۆ یەکەمجار جەھەننەم لە بەھەشت جوانتر بێت.

دەریایەک خۆڵەمێشتان بۆ داناین و گوتتان ئەمەیە ڕوناکی،

لمتان بۆ کردینە کاس و گوتتان ئەمەیە شەڕاب،

شەیتانتان بۆ ڕازاندینەوە و گوتتان ئەمەیە خودا،

کینەتان دەرخوارداین و گوتتان ئەمەیە ئازادی.

ئێوە واتانکرد بۆ یەکەمجار تاراوگە لە ماڵ جوانتر بێت.

ئەمە خەڵاتی ئێوەیە، میللەتێک لە با دەپاڕێتەوە دەریای لێ نزیک بکاتەوە.

میللەتێک قیامەت بەکرێ دەگرێت،

مەحشەر زەخرەفەدەکات، تابووت دەژمێرێت،

کفن بەسەر ئێوارەکاندا دابەش دەکات،

بە تلیاکی ھەموو جەنگێک خۆشنوودە،

بە حەشیشی ھەموو کینەیەک ڕازییە.

ئێوە واتانکرد بۆ یەکەمجار شەیتان لە خودا جوانتربێت.