بەهمەن قوبادی و رۆبەرت دەنیرۆ- Robert De Niro

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
25487.jpg

بەھمەن قوبادی و رۆبەرت دەنیرۆ- Robert De Niro

بەھمەن قوبادی لە01-02-1969 لەشاری بانە لە دایکبووە.

بەهەمەنی قوبادی دەرھێنەرێکی کوردە. فیلمەکانی بەھمەن قوبادی لە فێستیڤاڵەکان و کێبەرکێکاندا خەڵاتی زۆریان بەدەستهێناوە. لە ساڵی ٢٠٠٠ کۆمپانیای مایفیلمی (Mij Films) دامەزراندووە.

لە ساڵی ١٩٨١، ماڵیان چۆتە سنە، لەوێ بڕواننامەی دبلۆمی بەدەستھێناوە. لەپاشان چۆتە تاران، لەوێ بەشی لە کۆلێژی دەنگ و ڕەنگ دەستی بەخوێندنکردوە بەڵام تەواوینەکرد.

بەھۆی کارە ھونەرییەکانییەوە قوبادی ناتوانیت بچێتەوە ئێران، ھاوکات ڕێگری لە دایکیشی کراوە کە بچێتە لای، لەم بارەیەوە قوبادی وتوویەتی، (شەرم بۆ ئێوە (ڕێژیمی ئێران) کە ئیجازەی چوونەدەرەوەی دایکی ماندوو و زەحمەتکێشمتان نەدا، ھەتاکوو دوای ماوەیەکی دوورودرێژ، بیبینم. ئێوە زۆر لە مرۆڤایەتی و ویژدان بەدوورن. وەھا ڕێژیمێکی گەندەڵ، ترسنۆک و درۆزن، ڕێگایەکی جگە لە لەنێوچوون نییەشەرم بۆ ھەمووتان).

بەهمەن خاوەنی یەک برا و یەک خوشکە بەناوەکانی (بتین و ناهید)..