بەھمەن قوبادی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Bahman-ghobadi (1).jpg

بەھمەن قوبادی لە01-02-1969 لەشاری بانە لەدایکبووە.

بەهەمەنی قوبادی دەرھێنەرێکی کوردە. فیلمەکانی بەھمەن قوبادی لە فێستیڤاڵەکان و کێبەرکێکاندا خەڵاتی زۆریان بەدەستهێناوە.

لە ساڵی ٢٠٠٠ کۆمپانیای مایفیلمی (Mij Films) دامەزراندووە.

لە ساڵی ١٩٨١، ماڵیان چۆتە سنە، لەوێ بڕواننامەی دبلۆمی بەدەستھێناوە.

لە پاشان چۆتە تاران، لەوێ بەشی لە کۆلێژی دەنگ و ڕەنگ دەستی بەخوێندنکردوە بەڵام تەواوینەکرد.

بەھۆی کارە ھونەرییەکانییەوە قوبادی ناتوانیت بچێتەوە ئێران، ھاوکات ڕێگری لە دایکیشی کراوە کە بچێتە لای، لەم بارەیەوە قوبادی وتوویەتی، (شەرم بۆ ئێوە (ڕێژیمی ئێران) کە ئیجازەی چوونەدەرەوەی دایکی ماندوو و زەحمەتکێشمتان نەدا، ھەتاکوو دوای ماوەیەکی دوورودرێژ، بیبینم. ئێوە زۆر لە مرۆڤایەتی و ویژدان بەدوورن. وەھا ڕێژیمێکی گەندەڵ، ترسنۆک و درۆزن، ڕێگایەکی جگە لە لەنێوچوون نییەشەرم بۆ ھەمووتان).

بەهمەن خاوەنی یەک برا و یەک خوشکە بەناوەکانی (بتین و ناهید)..

2ebcc35235c9039bd865c01e51316be2.jpg

لە سەرەتادا، قوبادی دەستیکرد بە وێنەگرتنی کورتە فیلمی ٨ ملیلمی.

لە ساڵی ١٩٩١، یەکەم کورتە فیلمی بەناوی «ژ» وەکوو ژیان دەرھێنا، دواتر لە ساڵانی ١٩٩١ بۆ ٢٠٠٠ خەریکی دەرھێنانی کورتە فیلمی دیکە بووە.

لە ساڵی ١٩٩٩، وەک یاریدەدەری دەرھێنەر عەباس کیاڕۆستەمی لە فیلمی (The Wind Will Carry Us) بەشداربووە.

لە ساڵی ٢٠٠٠، کۆمپانیای مژفیلمی دامەزراند لەپێناو بەرھەمھێنانی فیلم لەسەر نەتەوە جیاوازەکانی ئێران.

لە ساڵی ٢٠٠٠، فیلمی کاتێک بۆ مەستیی ئەسپەکان دەرھێنا کە بووە یەکەم کاری ئەو وەک دەرھێنانی فیلمێکی درێژ، ھەروەھا بووە یەکەم فیلمی بەرھەمھێنراوی کوردی لە ئێران،فیلمەکە بووە براوەی خەڵاتی کامێرای زێڕین لە فیستیڤاڵی فیلمی کان.

دوای ئەو فیلمە ئەوا لە ساڵی ٢٠٠٤، فیلمی کیسەڵەکانیش دەفڕن دەرھێنا کە بووە براوەی خەڵاتەکانی گلاس بیر و پیس فیلم لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بەرلین، ھەروەھا بووە براوەی خەڵاتی گۆڵدن شێل لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سان سێبەستیان.

لە ساڵی ٢٠٠٦، فیلمی نیوە مانگی دەرھێنا کە بووە براوەی خەڵاتی گۆڵدن شێل لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سان سێبەستیان، لە فیلمەکە ھەریەکە لە ئەکتەرانی ئێرانی گوڵشیفتە فەراھانی، حەسەن پورشیرازی و ھەدیە تەھرانی ڕۆڵیان گێرا.

لە ساڵی ٢٠٠٦، لەلایەن (Index on Censorship) خەڵاتی خەڵاتی فیلمی ئێندێکسی پێدرا لەبەرامبەر بەشدارییە بەنرخەکانی لەبابەتی ئازادی ڕادەربڕین لە فیلمی کیسەڵەکانیش دەفڕن.

لە ئەیاری ٢٠٠٩، خەڵاتی (Un Certain Regard) پێدرا کاتێک فیلمی کەسێک لە پشیلە ئێرانیەکان ھەواڵی نیە لە فیستیڤاڵی فیلمی کان نمایشکرد، فیلمەکە بە زمانی فارسییە و سەبارەت بە مۆسیقای قەدەغەکراوی لاوانی ئێستای ئێران.

لە ساڵی ٢٠١٥، بەھمەن دوو فیلمی بەڵگەنامەیی بەناوەکانی ئاڵای بێ وڵات و ژیان لەسەر سنوور دەرھێنا.


62878311 62878310.jpg

ئەو ئەکتەرە بەناوبانگانەی لە فیلمەکانی بەشداریان کردووە

مۆنیکا بیلۆچی ، گۆڵشیفتە فرهانی ، هەدیە تارانی ، حسن پور شیرازی ..چەندانی دیکە ..



وەک دەرھێنەر

  • "ژ" وەکوو ژیان ١٩٩١ کورتە فیلم
  • گوڵباجی ١٩٩١ کورتە فیلم
  • لە ڕوانگەیەکی دیکەوە ١٩٩١ کورتە فیلم
  • سەرباز "م. حوسەینی" ١٩٩٢ کورتە فیلم
  • تەنیا لە یەک نیگادا ١٩٩٢ کورتە فیلم
  • بەربان ١٩٩٢ کورتەفیلم
  • سەرتاشخانە ١٩٩٣ کورتەفیلم
  • پانتۆڵ ١٩٩٣ کورتەفیلم
  • کۆترەکەی نادر فڕی ١٩٩٤ کورتەفیلم
  • ئەو پیاوە ھات ١٩٩٥ کورتەفیلم
  • ژیان لە ناو مژ ١٩٩٥ کورتەفیلم
  • دیسان باران لەگەڵ گۆرانی ١٩٩٥ کورتە فیلم
  • سەربازێک بە ناو "ئەمین" ١٩٩٦ کورتە فیلم
  • وەکوو دایک ١٩٩٦کورتە فیلم
  • ماسی خودا ١٩٩٦ کورتە فیلم
  • میوانی ١٩٩٦ کورتە فیلم
  • دەنگ ١٩٩٦ کورتە فیلم
  • ژین لە مژ ١٩٩٧ کورتە فیلم
  • گۆرانییەکانی کچانی دونیا ١٩٩٧ کورتە فیلم
  • کیوسکی تەلەفوون ١٩٩٧ کورتە فیلم
  • کاتێک بۆ مەستیی ئەسپەکان ٢٠٠٠ فیلمی درێژ
  • جێھێڵراو لە عێراق ٢٠٠٢ فیلمی درێژ
  • ئاوازەکانی وڵاتە دایکیەکەم ٢٠٠٢ فیلمی درێژ
  • شەڕ تەواوبوو ٢٠٠٣ کورتە فیلم
  • دەف ٢٠٠٣ کورتە فیلم
  • کیسەڵەکانیش دەفڕن ٢٠٠٤ فیلمی درێژ
  • نیوەمانگ ٢٠٠٦ فیلمی درێژ
  • کەسێک لە پشیلە ئێرانییەکان ھەواڵی نییە ٢٠٠٩ فیلمی درێژ
  • وەرزی کەرگەدەن ٢٠١٢ فیلمی درێژ
  • ئاڵای بێ وڵات ٢٠١٥ بەڵگەنامە
  • ژیان لەسەر سنوور ٢٠١٥ بەڵگەنامە

وەک ئەکتەر

لە ساڵی ٢٠١٩، لە فیلمی تۆڕی نێتفلێکس، ئێرلەندییەکە وەک میوانێکی تایبەت بە ڕۆڵێکی کورت بەشداربوو، فیلمەکە لەدەرھێنانی ماڕتن سکۆڕسێزی، لە دیمەنەکە قوبادی خەریکی سازکردنی ئایسکرێمێکە بۆ جیمی ھۆفا. قوبادی ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە خۆی حەزی بە نواندن نییە، ئەوکارەشی کردووە لەبەر سکۆڕسێزی و ئال پاچینۆ بووە. دواتر فیلمەکە پاڵێوراوکرا بۆ باشترین فیلم لە خەڵاتەکانی ئۆسکار.