بەکر عەلی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Ba01.jpg

ناوی تەواوی ئەبوبەکر عەلی محەمەد لە 19-06-1968 لەشاری سلێمانی لەگەرەکی کانێسکان لەدایکبووە.

لە ساڵی 1987 بەتۆمەتی هێنانی پێشمەرگە بۆ ناو شار دەستگیر دەکرێت و دوای چوار مانگ ئەشکەنجە و ئازار ئازاد دەکرێت، لە ساڵی 1989 دوو جارى دیکە لەلایەن ڕژێمى بەعس دەستگیر دەکرێت و دوای ماوەک ئەشکەنجەدان ئازاد دەکرێتەوە، لە هەمان ساڵدا دووبرای لە بەر ئەوەی پێشمەرگەى یەکێتى بوون لە شاخ لە زیندانی ئەبوغرێب لەسیدارە دەدرێن، هەر بەهۆى ئەمەشەوە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی بۆ باشوری ئێراق دوور دەخرێنەوە، هەڵسوراوێکی چالاکی یەکێتی بێکاران بووە.

ساڵی 1993 کۆشیعریکی 34 لاپەریی بەناوی. ئەو شەوانەی لە پرچەکانت ڕەشترن.. بڵاو دەکاتەوە سەرنوسەری گۆڤاری خاک و خۆل بوو پێم وابێت تەنیا یەک ژمارەی لێ دەرچوو لەبەر چەند هۆکارێک نەیتوانی درێژە بە گۆڤارەکە بدات. لە 16-08-1994 لە ئاسایشی سلێمانی دەگیرێت و شەش رۆژ زیندانی دەبێت. نووسەر و هۆزانەوان، لە خۆپیشاندانێکی بەردەم پارێزگای سلێمانیدا لە 01-09-1994 لەلایەن هێزەکانی شاری سلێمانییەوە تیرۆرکرا، بەپێی هەندێک سەرچاوە، ئەوەی کە نێوبراوی تێرۆر کرد ناوی جەلالی عەلی بزن بوو و لە شەڕی ناوخۆدا کوژرا.

Ba02.jpg

تیرۆرکردنی لە یەکی ئەیلوولی 1994 دا لە شەقامی بێسارانی کە دەکەوێتە نیوان باخی گشتی و یانەی فەرمانبەرانەوە، تیرۆر دەکرێت دوو ساڵ بەسەر مەرگی بەکر عەلی تێناپەرێت دایکیشی سوێی دەبیتەوە و کۆچی دوایی دەکات.

بەکر عەلی و خێزانەکەی
بەکر عەلی و خێزانەکەی
بەکر عەلی..jpg

بابەتە پەیوەستکراوەکان

0017.jpg
بەکر عەلی 1.jpg
تەرمی بەکر عەلی
تەرمی بەکر عەلی
بەکر عەلی .jpg