تەها بابان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
143688900.jpg

ناوی تەواوی تەها ئەحمەد ساڵحە، ساڵی ١٩٣٤ لە شاری سلێمانی هاتووەتە دنیاوە. قۆناغەکانی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندیی لە زێدی خۆی تەواوکردووە.

١٩٥٨ گەواهینامەی لیسانسی لە کۆلیجی حقووق لە بەغدا وەرگرتووە. سەرەتا پارێزەریی کردووە، پاشان وەزیفەی قانوونیی لە دائیرەی چاککردنی کشت‌وکاڵی سلێمانی دیوە، تا ١٩٨٢ کە خانەنشین‌بووە و دیسان کەوتووەتەوە کاری پارێزەری.

ساڵی ٢٠٠٠ وەک دادوەرێکی پلەی یەکەم چووەتە مەیدانی دادوەری و پلەی بەڕێوەبەری گشتیی دادی هەرێمی کوردستانی پێ سپێردراوە. پاشان ساڵی ٢٠٠٥ بووەتە ئەندامی دەستەی پێداچوونەوە و جێگری سەرۆکی دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق، تا لە ٢٠١٢دا خانەنشین‌کراوە.

ساڵی ١٩٦٨ ژیانی خێزانیی لەگەڵ خاتوو گەلاوێژی حاجی قادری جەبار پێک‌هێناوە و کچێک “کەیغان” و دوو کوڕ “پاکزاد” و “محەممەد”ی لێ بووە. مامۆستا تەها، چالاکێکی بواری شانۆی کوردییە و بە نووسین و نوواندن بەشداریی تێدا کردووە.

Ge-2019-02-20.jpg

سەرەتای حەفتاکان، خەڵاتێکی شانۆییی بە ناوی “خەڵاتی بابان”ەوە داهێناوە و ماوەی چەند ساڵێک ساڵانە بەخشیویە بە هونەرمەندێکی هەڵکەوتوو.

کۆمەڵێک نووسینیشی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی پێش و پاش ڕاپەڕین‌دا بڵاوکردووەتەوە. تاسەر وەک ڕۆشنبیرێکی بەهەڵوێست و دڵسۆزی مەسەلەی گەلەکەی ماوەتەوە.


بەرهەمە بڵاوکراوەکانی بە کتێب:

  • ١. فریشتەکانی سەرزەمین- سەبارەت بەو کەسانەیە کە خزمەتی کۆمەڵی خۆیان کردووە..
  • ٢. موعجیزە- ڕۆمانێکە لە ئەدەبی بەرگریی کورد دژ بە داگیرکەران.
  • ٣. نەزار قەبانی، هەڵبژاردەیە لە چوار کتێبی پەخشانی ئەو زاتە.
  • ٤. فریدریش دۆرنمات، زاناکانی سروشت- شانۆنامەیەکی لە عەرەبییەوە وەرگێڕدراوە.
  • ٥. کۆستی شارێک- توێژینەوەیەکی مەیدانیی بەڵگەنامەیییە سەبارەت بە بۆردومانی ڕۆژی ٢٤/٤/١٩٧٤ی شاری قەڵادزێ.
  • ٦. نوروز أو حکایة عید قومي.
  • ٧. عالم الکرد المرعب- بنکەی ژین بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە.
  • ٨. چەپکێک ڕۆشنبیری، ٣ بەرگ- کۆکراوەی سەرجەمی ئەو نووسینانەیە کە پێشتر بڵاوی کردوونەتەوە، یا هێشتا بڵاونەبوونەتەوە. بەرگی چوارەمیشی ئامادەیە و بەڕێوەیە بۆ بڵاوبوونەوە


بەرهەمە بڵاونەکراوەکانی:

  • ٩. هل کان عواد بندر قاضیا أم جلادا؟
  • ١٠. عندما تتحول محکمة جنائیة الی حقل للدواجن- .
  • ١١. دێی مەرگە- ساغکردنەوەیەکی مێژووییی بەڵگەنامەیییە.


بابەتە پەیوەستکراوەکان

سەرچاوە: بنکەی ژین