تەڵعەت سامان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Clipbo333ard01.jpg

لە ساڵی 1946 لە شاری هەولێر لەدایکبووە، لە ساڵەکانی 1968-1970 بەکالۆریۆسی لە بەشی شانۆیی ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی بەغداد بەدەستهێناوە.

دەستپێکی کارەکانیشی بەنووسینی چەند درامایەک بووە لەساڵی 1962، دامەزرێنەری تیپی قوتابیانی هونەری بەغداد بووە لەساڵی 1969، وەکو دەرهێنەریش لەچەندین دراماو زنجیرەی تەلەفزیونی و شانۆیی کاری کردووە، وەکو وەرگێرِیش چەندین دەقی شانۆیی لە عەرەبیەوە وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی.

لەساڵی 1970 تیپی لاوانی دیموکراتی کوردستانی دامەزراندوە، لەساڵی 1972 لقی هەولێری کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی دامەزراندووە، لەساڵی 1974 تیپی هونەری نوێی دامەزراندووە، لەساڵی 1992 تیپی شانۆیی سامانی دامەزراندووە، لەساڵی 1996 سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان بووە، پاشان بووەتە سەرۆکی مەڵبەندی گشتی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردییە لەشاری هەولێر.

ئێوارەی 14-01-2019 بە رووداوی هاتوچۆ لەنێوان پیرمام و هەولێر کۆچی دوایی کرد.

788ard01.jpg


سەرچاوە: ماڵپەری پەیامنێر