داقووق

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
وێنۆک

داقوق شارۆچکەیەکی باشووری کوردستانە، لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای کەرکووکە، بە ٤٠ کم لە ناوەندی شاری کەرکووکەوە دوورە. لەلای باشووری لەسەر ڕێگای کەرکووک-بەغدا.

شاڕۆچکەی داقوق بە ناوچەیەکی کشتوکاڵی ھەژمار دەکرێت، ئەمیش بەھۆی شێداری خاکەکەی و گرنگی پێدانی زیاتری خەڵکەکەی بە ئاژەڵداری، جگەلەمە خەڵکی داقوق دەست ڕەنگینن بە رستن و چنین و کارە دەستیە جۆڕبەجۆڕەکان، بەتایبەت لە چنینی بەڕماڵ، زۆڕینەی دانیشتوانەکەی کورد بوون بەڵام ئێستا تورکمانەکان ڕێژەی زۆڕینە پێک دێنن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قەرەقۆینلۆ، کە تورکمانی شیعە مەزھەبی جێھێشتەوە لەدوای خۆی، ئێستا گڵکۆی خوالێخۆشبوو ئیمام زەین عابدینی کوڕی عەباسی لێیە، کەبوەتە ھۆی سەرچاوەیەکی ئابوری باش بەھۆی ئەو گەشتیارە ئاینیانەی بەدڕێژایی ساڵ سەردانی دەکەن، ڕووبارێکی بەراو بەناو شاڕۆچکەکە ڕەت دەبێت پێی دەڵێن (چای)، داقوق خاوەنی دڕێژترین پردی کوردستانی باشورە، ئەوپردەی کەوا داقوق و گوندی ھەفتەخار بەیەک دەبەستێتەوە، دڕێژیەکەی یەک کیلۆمەترە، لەسەر ڕوبارەکە لەو زەویە بەراوانای کە لافاوی زستانە دروستیان دەکات کاڵەک و شوتی و بەرھەمی کشتوکاڵی جۆڕبەجۆڕی لێ دەچێنن، جگە لەھەبونی چەندین کارگەی بەرھەم ھێنانی چەگڵ و قوم و بەرھەمە خاکیەجۆڕبەجۆڕەکان بەھەبونی ئامێری ھاڕینی خاک، داقوق وەک تەواوی شاڕ و ناوچەکانی تری کوردستان خاوەنی گوڵی نێرگزی بۆن خۆشە، لەبەھاران سەرچاوەیەکی ئابوری باشی شوانکارەکانیەتی.

داقوق خاوەنی چەندەھا شوێنەواری مێژووییە وەک منارەی داقوق، ئەومنارەیەی لەلایەن سولتان موزەفەری گۆگبەری هەولێر دروست کراوە وەک منارەی چۆڵی بەمەبەستی ڕێنوینی گەشتیارانی حەج و ڕێبواڕانی ڕێگاکە و کۆترە نامەبەرەکان، داقوق خاوەنی چەندین مزگەوتی کۆن و سەرنج ڕاکێشە لەگەڵ چەندین شوێنی تر وەک:

ناوچەی تاڵەبانی، کە کۆمەڵە گوندێکی جوانکیلە لەخۆ دەگرێت، وەک گوندەکانی یەنکێنچە و کلێسا و سنور و عەبدوڵای گەورە و بچوک. ناوچەی کاکەیی، کۆمەڵە گوندەکانی تۆبزاوە و عەلی سەرای و زەنقڕ و عارەب کێوی و ئەلبو موحەممەد. ناوچەی داودی، کۆمەڵە گوندەکانی ھەفتەخار و مەنسور و ئاوایی عەلی و چەندانی تر کە بە ئاغا و بەگی ناوچەکە ھەژماڕ دەکرێن. بەگشتی خەڵکەکە وشەی شێخ بەرامبەر گەورەکانیان بەکاردێنن، بەڵام ھەندێ وشەی تایبەت ھەیە کە بۆکەسانی باڵدەست و مەزن بەکاردێن وەک وشەی ئاغا لەلایەن کاکەییەکانەوە یاخود وشەی بەگ لەلایەن داودیەکانەوە، ئەم ناوچەیە وەکی تەواوی ناوچەکانی تر ڕوبەڕوی بەعەرەب کردن بویەوە لەسەردەمەکانی پێشوو بەھێنانی عەرەبە بەدوەکانی خواڕوو و نیشتەجێکردنیان و پێدانی زەوی کشتوکاڵی و تایبەتمەندی تر کەتاوەکو ئەمڕۆ ماونەتەوە.

شوێنە گەشتیارییەکان داقوق خاوەنی چەندەھا شوێنەواری مێژووییە وەک منارەی داقوق، ئەومنارەیەی لەلایەن سولتان موزەفەری گۆگبەری ھەولێر دروست کراوە وەک منارەی چۆڵی بەمەبەستی ڕێنوینی گەشتیارانی حەج و ڕێبواڕانی ڕێگاکە و کۆترە نامەبەرەکان، داقوق خاوەنی چەندین مزگەوتی کۆن و سەرنج ڕاکێشە لەگەڵ چەندین شوێنی تر وەک:

ناوچەی تاڵەبانی، کە کۆمەڵە گوندێکی جوانکیلە لەخۆ دەگرێت، وەک گوندەکانی یەنکێنچە و کلێسا و سنور و عەبدوڵای گەورە و بچوک.

ناوچەی کاکەیی، کۆمەڵە گوندەکانی تۆبزاوە و عەلی سەرای و زەنقڕ و عارەب کێوی و ئەلبو موحەممەد.

ناوچەی داودی، کۆمەڵە گوندەکانی ھەفتەخار و مەنسور و ئاوایی عەلی و چەندانی تر کە بە ئاغا و بەگی ناوچەکە ھەژماڕ دەکرێن.

بەگشتی خەڵکەکە وشەی شێخ بەرامبەر گەورەکانیان بەکاردێنن، بەڵام ھەندێ وشەی تایبەت ھەیە کە بۆکەسانی باڵدەست و مەزن بەکاردێن وەک وشەی ئاغا لەلایەن کاکەییەکانەوە یاخود وشەی بەگ لەلایەن داودیەکانەوە، ئەم ناوچەیە وەکی تەواوی ناوچەکانی تر ڕوبەڕوی بەعەرەب کردن بویەوە لەسەردەمەکانی پێشوو بەھێنانی عەرەبە بەدوەکانی خواڕوو و نیشتەجێکردنیان و پێدانی زەوی کشتوکاڵی و تایبەتمەندی تر کەتاوەکو ئەمڕۆ ماونەتەوە.

دەزگا میرییەکان

  • نەخۆشخانەی گشتی داقوق.
  • دادگای گشتی داقوق.
  • خوێندنگا و قوتابخانە:
  • مزگەوت و حوسێنیەکان
  • ئامادەیی داقوقی کوڕان، یەکەمین خوێندنگەی شاڕۆچکەکە بوو لە ١٩٦٣ دروست کرا.
  • ناوەندی ئیمام حوسێنی تورکمانی
  • ئامادەیی پیشەیی داقوق تێکەڵاو
  • ناوەندی یارانی کوردی
  • ناوەندی تورکمان ئەیوی تورکمانی
  • ناوەندی شەفەقی کچان بە عەرەبی
  • ناوەندی نازەنینی کچانی کوردی.

شوێنەوارە مێژوویییەکان

  • منارەی داقوق، ئەومنارەیەی لەلایەن سولتان موزەفەری گۆگبەری ھەولێر دروست کراوە وەک منارەی چۆڵی بەر لە ٧٠٠ ساڵ.
  • گڵکۆی ئیمام زەین عابدین.
  • پڕدی شکاک (پردی عوسمانی) پڕدی نێوان داقوق و کەرکووک تەمەنی بۆ ١٥٠ ساڵ لەمەو بەر دەگەڕێتەوە.
  • گڵکۆی بەڕێز موحوممەد باقر بەیتار.
  • گڵکۆی شێخ قەواس.
  • گڵکۆی خدر ئەلیاس.
  • تەکیەی قرخلەر.
  • گڵکۆی ئیمام ھەوا لەسەر ڕێگای کەرکووک داقوق..
  • گڵکۆی ھاوەڵێکی پێغەمبەر بەناوی جابر عەبدوڵا ئەنساری.[١]
  1. سەرچاوە:ویکیپیدیا