سەبیحە خان ، ژنیکی ماندوو مەگەر تەنها مردن مرازی حاسڵ بکات ، ئەگینا ژیان هیچی پێنەدا

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

نووسینی: رەوا جەعفەر عەبدولواحید (رەوای شەهید جەعفەر عەبدولواحید).

95059 AM.jpg

بەشی یەکەم

286653957.jpg

لە سەرتای ساڵی ١٩٧٧ نەرمین خان هاتە لای دایکم ، داوای لیکرد کە ژنیک لەگەڵ منداڵەکەی بە میوانی لە ماڵمان بن تاوەکو ماڵیکی بە کرێ بۆ دەدۆزێتەوە کە شوینیکی پارێزراو بێت بۆ ژنێکی گەنج وجوان . پاش ئەوەی نەرمین خان بە دایکمی راگەیاند کە ئەو ژنە خێزانی کادیریکی دڵسۆزی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانە و لە زیندانەکانی بەعسە حوکمدراوە ، دایکیشم وەکو پیشەی هەمیشەیی دەرگای ماڵی کراوەبوو بۆ هەموو لێقەوماویک . ئیتر کە هاتن من زۆر دڵخۆش بووم چونکە خوشکم نەبوو ، کچیکی زۆر جوان و خۆین شیرینی لەگەڵ بوو ناوی بڵیسە بوو .

ئەو ماوە کورتە کە لەماڵی ئێمە مانەوە ، بوو بە پێنچ ساڵ و چەند مانگیک ، خۆشترین رۆژی تەمنم بەسەر برد لە گەڵ بڵیسەی بۆ ئەوەیش ھەر وابوو .

رۆژێکیان دایکم ووتی رەوا ئیمە بۆ چەند رۆژیک ئەڕۆیینە ماڵی پورت ، من نەمدەزانی باوکی بڵیسە لە زیندان دەرچووە بەر لێبوردنی گشتی کەوتبوو ، هیچ شوینیکیان نەبوو لە ماڵی ئیمە زیاتر ، ئیمە ڕۆیشتینە ماڵی یایەی پورم دوای زیاتر لە هەفتەیەک ئەوان هاتنە سەردانی ئیمە و ووتیان قانیعە خان ئیمە خانوومان بەکرێ گرتووە و زۆر سوپاسیشیان کردین و ئەو چاکەیان هەر لە پێش چاو بوو هەتا دوواڕۆژی تەمنیان .

پاش ئەوەی سەبیحە خان و ڕەوانشاد کاک جەبار فەرمان بەیەک شادبوون زۆر بە پەلە ماڵیان دامەزراند ، بوونە خاوەن خانووی خۆیان هەرچەندە خانووەکە بەکرێ بوو ، بەڵام بۆ سەبیحە خان خۆشترین ماڵ بوو لەبەرئەوەی کۆی ئەکردەوە دەیکرد بە خۆشەویستی هەموو ژیانی و باوکی کچەکەی ، سەبیحە خان لەو کاتەدا وای هەست ئەکرد دەرگای بەختی کرایەوە و کۆتایی هەموو ناخۆشیەکان بوو ، نەیزانی ئەوە سەرەتای لیقەومانەکانە ، نەیزانی کاک جەبار هەر لەبەر خاتری دڵی خێزانەکەی ئەو ماڵەی داناوە ، بیری لای هەڤاڵانی شاخ بوو دەیویست بە زووترین کات بچێتەوە شاخ و فەرمانەکانی شۆرش جێ بەجێ بکات.

سەبیحە خان ئەم هەموو خۆشیە و هاتنە دی و بەردەوام بوونی خەونەکان چوار مانگی خایاند ، چەند جاریک سەردانیانمان کرد لە ماڵە قشت و خنجیلانەکەیان کە پڕ بوو لە توحفە جوانەکانی زیندان کە بەدەستی خۆی کاک جەبار درووستی کردبوون ، بەشیکی لە شقارتە درووست کرابوون ، بەشیکی لە مت و موورو زنگیانە ، هەر پارچەیەک توحفیەک بوو ، سەیرم پێیئەهات ئەو دەست و پەنجە ناسک و پڕ هەستە چۆن ئەتوانی دەمانچە و کلاشینکۆف بگریت و بیتقەنییت .

ڕۆژیکیان بەپەلە سەبیحە خان هاتە ماڵمان ، ووتی قانیعە خان، جەبار ڕۆیشتە شاخ ، دایکیشم وەکو پیشەی هەمیشیەی خەمی هەموو خەڵکی بە هی خۆی دەزانی ، ھەردووکیان زۆر گریان بۆ ھاوسەرەکانیان ، دایکم برینی باوکمی لیی نۆیی ببۆوە سەبیحە خانیش رۆیشتنی کاک جەبار ئاگری لیی بەردابوو ، من و بڵیشەش وەکو دوو تەیری باڵکراو هاتوو چۆمان ئەکرد بە دەوورو خولی دایکمان و دەسەڵاتی هیچیشمان نەبوو ، لە هەمووشی سەختتر سەبیحە خان دووگیان بوو دواتر کچیکی بوو ناویان نا گڵپە .

361600422.jpg

ئەو سەردەمەی من باسی لیوە ئەکەم سەردەمی میسالیات بوو سەردەمیک بوو هەموو کادیرەکان نموونەیی بوون گیان و ماڵ و منداڵ هەمووی ئەبوو بەخت بکریت بە کوردستان ، سەردەمیک بوو هەموو شۆرشگیرەکان ئەبوو بە کردار دڵسۆزیان ئیسپات بکەن نەک بە قسە ، قۆناغیک بوو هەموو ژنەکان و منداڵەکانی کۆمەڵە و یەکییتی بوونە دەربەدەر و لیقەوماو ، هەتا شاخ دامەزرا بە سەدان ڕیکخستنی نھێنی گیران و لە ژیر ئەشکەنجەدان گیانیان بەخشی.

بەشی دووەم

دوای ئەوەی سەبیحە خان و ڕەوان شاد کاک جەبار فەرمان بەیەک شاد بوون زۆر بە پەلە ماڵیان دامەزراند و بوونە خاوەن خانووی خۆیان هەرچەندە خانووەکە بە کرێ بوو ، بەڵام بۆ سەبیحە خان خۆشترین ماڵ بوو لەبەر ئەوەی کۆی ئەکردەوە بە خۆشەویستی هەموو ژیانی و باوکی کچەکەی ، بەڵام سەبیحە خان لەو کاتەدا وای هەست ئەکرد دونیا بە دەم وچاوی پیکەنی و دەرگای بەختی کرایەوە و کۆتایی هەموو ناخۆشیەکان بوو ، نەیزانی ئەوە سەرەتای لیقەومانەکانە ، نەیزانی کاک جەبار هەر لەبەر خاتری دڵی ئەو ئەو ماڵ حاڵەی دامەزراندووە و خۆی هەموو بیری لای هەڤاڵانی شاخە بوو ئەیوەیست بە زووترین کات بەوان بگا و فەرمانەکانی شۆرش جێ بەجێ بکات.

ئەم هەموو خۆشیە و هاتنە دی و بەردەوام بوونی خەونەکان ٤ ی مانگی خایاند ، چەند جاریک سەردانیانمان کرد لە ماڵە قشت و خنجیلانەکەیان کە پڕ بوو لە توحفە جوانەکانی زیندان کە بەدەستی خۆی کاک جەبار درووستی کردبوون ، بەشیکی لە شقارتە درووست کرابوون ، بەشیکی لە مت و موورو زنگیانە درووست کرابوو هەر پارچەیک توحفیەک بوو ، سەیرم پێ ئەهات ئەو دەست و پەنجە ناسک و پڕ هەستە چۆن ئەتوانی دەمانچە و کلاشینکۆف بگریت و بیتقەنییت.

هەتا ڕۆژیکیان بە پەلە سەبیحە خان هاتە ماڵمان و ووتی قانیعە خان بمگەییی جەبار ڕۆیشتە شاخ ، دایکیشم وەکو پیشەی هەمیشیەی خەمی هەموو خەڵکی بە هی خۆی دائەنا و دەستی بەگریان کرد و بە هەردووکیان تیر گریان بۆ میردەکان یان ، دایکم برینی باوکمی لیی نۆیی ببۆوە سەبیحە خانیش رۆیشتنی کاک جەبار ئاگری لیی بەردابوو و من و بڵیشەش وەکو دوو تەیری باڵ کراو هاتوو چۆمان ئەکرد بە دەوورو خولی دایکمان و دەسەڵاتی هیچیشمان نەبوو ، لە هەمووش قورستر ئەوبوو بۆ سەبیحە خان دوو گیان ببوو و دواتر کچیکی بوو ناویان نا گڵپە ، ئەو سەردەمەی من باسی لیوە ئەکەم سەردەمی میسالیات بوو سەردەمیک بوو هەموو کادیرەکان نموونەیی بوون گیان و ماڵ و منداڵ هەمووی ئەبوو بەخت بکریت بە کوردستان ، سەردەمیک بوو هەموو شۆرشگیرەکان ئەبوو بە فعیل دڵسۆزیان ییسپات بکەن نەک بە قەول ، قۆناغیک بوو هەموو ژنەکان و منداڵە کانی کۆمەڵە و یەکییتی بوونە دەربەدەر و سواڵ کەر و لیقەوماو هەتا شاخ دامەزرا بە سەدان ڕیکخستنی نهیینی و شانە حیزبیەکان گیران و لە ژیر تەعزیب گیان یان بەخشی


بەشی سێیەم

360108842.jpg

سەبیحە خان بە دڵیکی پڕ خەم و چاویکی خۆیناوی سەری بەرز کردەوە و بە دایکمی ووت قانیعە خان چی بکەم ؟ دایکیشم ووتی بگەڕیوە لای خۆم ، ماڵ و حاڵەکەت بهینە لیرە لە ژووریکی دابنی و خۆشت وەکو جاران لیرە بە و دەوامی خۆت بکە بڵیسەش لەگەڵ رەوا بێیت وەکو جاران.

ووتی قەت نایمەوە دیسان ببم بە بار بەسەرتۆوە ، بەسە تۆ ئەم هەموو ساڵە ئاگات لە خۆم لە کچەکم بووە قەت ناتوانم ئەم هەموو ئەرکەت بخمە سەر شانی ئێوە ، دوای مشت و مڕیک و سویند خواردنیکی زۆر لە لایەن هەردووکیانەوە نەگەیشتن بە هیچ چارەسەریک.

دایکیشم ووتی دەوەرە تۆزیک یسراحەت بکە زۆر خەفەتت خواردووە و ماندوو بوویت و تۆ وەک جارانیش نییت ئیستا مناڵیک لە زگتە پیویستی بە نان و ئاوە ، ئیتر دووای چەند رۆژیک سەبیحە خان ووتی من ژووریک ئەگرم لەم نزیکانە ، ئەو شوینەی ئیمەی لیی نیشتجی بووین شوینیکی زۆر قدیم بوو لە پشت ئیحصای هەولییر پیی ئەوترا خانەقا و لە دووای گەرگی خانقا پیئەوترا بیرێژی ، بیرێژیان حەساری لییبوو ، حەسار پیکهاتبوو لە ماڵی گەورە ژوور ژوور بەکری ئەدرا سەبیحە خان ئەیووست ژووریکی وا بگری لە نزیکی خۆمان ، دایکیشم هەوڵی یەدا بریارکەی پیبگۆرییت و بگریتەوە لای خۆمان ، ئیتر چەند رۆژیک لەو چێشمە چیشمە دابوون هەتا ماڵی باوکی نووسەری گەورە و روونکابییر کاک دڵشاد عەبدوڵڵا ئەوانیش لە راستیدا بنەماڵەیکی زۆر میهرەبان بوون و دڵسۆزی شۆرشی نۆی بوون، هاتن و ووتیان ژووریکمان بۆ سەبیحە خان دۆزیوەتەوە شوینکی زۆر ئەمینە لە ماڵی ژنیکی تەنیا کە بە ڕەچەلک جولکە بوو ناوی ڕەجینە بوو.

ڕەجینە ژنیکی بەتەمنی رەزیلی توڕە بوو هەموو کات تووکی گرژ بوو قەبولی نەئەکرد کەس لە دەرگای ماڵیان بدا ، ئیتر بریار درا سەبیحە خان ژووریک لەلای ئەو ژنە بگریت و خۆی لەوی بشاریتەوە لە چاوی خەلکی خراپ و ئەمن و ئیستیخبارات ، بەڵام دایکم بەردەوام ئەینارد بە شویینی سەبیحە خان و بلیسە بەبی ئەوان نانیکمان نەئخوارد بەتایبەتی سەبیحە خان بەردەوام خەفەت بار و بیتاقەت بوو لە دوو گیانی بوونی و لە خەفەت خواردنی بەو رۆژەی کە تیدا بوو ، ئیتر ڕۆژ لە دووای ڕۆژ زگی سەبیحە خان گەشەی ئەکرد ئادگاری ژنیکی دوو گیانی پیوە دیار ئەبوو ، ئەبوو دوامی قوتبخانەش بکات وەکو مامۆستا و بلیسە ش پەروەردە بکات و پیشوازی لەو هەڤاڵانەش بکات لە حەوشەی ماڵمان کە لە لای کاک جەبارەوە ئەهاتن نامەیان بۆی ئەهینا ، کات زۆر بە پەلە ئەرۆیشت هەتا زگی سبیحە خان تەواو گەورە بوو و قورسی بە لەش و لاریەوە دەرکەوت و دەم و لیو چاوەکانی ئاوسان و چاوەکانی سیس و ماندوو و بی خەو قاچیکی لەدەوام بوو و قاچیکی لای ئیمە و قاچیکی بۆ ماڵی رجینە ی ناشیرینی دەم و چاو گرژ و ورگ زل و سمتی زل خۆی لە ١٩٠ کیلۆ ئەدا ، هەتا خەلک کەوتنە پرسیار کردن لەو ژنە بێ میردەی کە بەردەوام دەستی کچیکی بچووک ئەگریت و زگی هەیە و ئیواران ئەگەریتەوە بە تەنیا بۆ ژووریک لە خانوویەکی کراویی کۆنی پڕ ڕتووبەت بچووک لە ناو فەرعەکانی کۆڵانی بییریژیان ، ئیتر پرسیارەکان زۆر بوون و ئەو ژنە بی کەسە هەتا ئەهات چاو لەسەری زیاتر ئەبوو هەتا گەیشتە ئەو ڕۆژەی کەدایکم لیی ئەترسا و ئەویش هەواڵ بروات بۆ ئەمن و ئەوان بۆنی موزوعیکی ئەوها بکەن ،بۆ زانیاریتان سەبیحە خان مامۆستای دوواناوەندی بوو دەرچووی کۆلیژی پەروەردە بوو بەڵام بۆ خۆ شاردنەوە لە قوتابخانەیکی سەرەتایی دەوامی ئەکرد بۆ یەوەی کەس نەیناسێ...

بەشی چوارەم

ڕەجیینە خۆی خستە ماڵمان بی لە دەرگا دان و بەچاویکی پڕ لە شەڕ بۆ دایکم هات ، دایکیشم ووتی خوشکە ڕجیینە چیبووە ؟ بۆچی وا تووڕە بوویت دانیشە ناوی خوا بهێینە ، ووتی ئیوە من بە گرتن ئەدەن ، ئیوە ماڵی من بە قوڕ ئەگرن ، ئیوە بۆچی بە منتان نەووتووە ئەوە ژنە ژنە موخڕیبە !! ووتی ئەوە پییت ئەڵییم بە سەبیحە بڵیی نەگەریتەوە ماڵی من ، ئەمڕۆ چەند ئەمنیک هاتوون تحقیقیان لە گەڵم کردووە و داوایان لیم کردووە هەموو زانیاریکیان بدەمێ لەسەر سەبیحە و مێردەکەی و پییشیان ووتم ئەگەر سەبیحە گەرایەوە ماڵەوە من تلەفۆنیان بۆ بکەم ئەگینا من و سەبیحە پیکەوە ئەخنە سجنەوە.

ئیتر دایکم ئەژنۆی لەرزی و دڵی کەوتە لیدانیکی توند بە پەلە دانیشت لەسەر یەکیک لە کەرەوێتەکانی هۆڵکە ، و ووتی ئەوە ئەو ڕۆژە بوو کە لییئەترسام ، ئیتر ئاگای لە هات و هاواری ڕەجینە نەما و کەوتە دونییای بیر کردنەوە دەستی لە ژیر چەنگای دانا و ووتی خوایە ئاخییری خێر بکەیت ، رەجینە قسەکانی نەئەبڕیەوە و ووتی کەسیک بنیرین ماڵ و حاڵی ئەو ژنە ببنەوە لای خۆتان و خۆیی نەیەتە ئەو گەڕگە جاریکی تر و ڕۆیشت بە بێ خوا حافیزی و زۆر بە تووڕەیی دەرگای هۆڵەکەی داخست لە دووای خۆی ، دایکیشم سەیرکی منی کرد ووتی رەوا ئەگەر دایکی بلیسەی هاتەوە هیچ نەڵییت هەتا نان ئەخۆن و تۆزیک ئیسراحەت ئەکەن ئەو ژنە زگی هەیە با ڕانچڵەگیی ، ئیتر دایک و کچ گەرانەوە هەردووکیان دڵ گران و دڵ بەخەم کافر بەزەیی پییان ئەهاتەوە ، بەتایبەتی سەبیحە خان هەناسەی بۆ نەئدەرا لە ماندووبوون و بار گرانی جەستەی.

دایکم خواردنی بۆیان دانا و زۆر کەمییان خوارد دایکم ووتی سەبیحە تۆ ٢ نەفەری هەر هیچ نەبییت لە بەر ئەو مناڵەی ناو زگت تۆزیکی تر بخۆ ، ووتی بەزیاد بیتت ، دایکم ووتی سەبیحە قسەیەکم بۆت هەیە بەس دڵت هیچ نەکات ، سەبیحە خان لەبەرئەوەی هەموو کات چاوەرێی گرتن و بردن بوو لە بەعسییە گۆر بە گۆرەکان هەموو کات لە ئامادە باشی دابوو بۆ هەموو بابتێکی لەو شیوەیە ، ووتی چیبووە قانیعە خان ؟ دایکیشم زۆر بە قەبارەیکی بچووک شتەکانی پیی ووت ، ووتیشی هیچی تر ناهیڵم بچیتەوە ماڵی رجیینە تەواو تۆ ئەبییت لییرە بییت من لەسەرتاوە ئەوم پییت راگەیاند کە مانەوەت لە هەر شوینیکی تر جگە لە ماڵی من هەڵەیەکی گەورەیە ، ئەوەتا ئەو خەڵکەی گەرگ راپۆرتیان لەسەرت نووسیوە و شوینییتان دەست نیشان کردووە بۆ ئەمن ، ماڵ و حاڵە کەشت بۆ ئەگوازینەوە هەر بە خۆمان تۆ نەرۆییتەوە ئەو ماڵەی رجینە ، ئەم ئیوارەیە بۆ دایکم و سەبیحە خان زۆر قورس بوو ، بەرامبەر یەکتری هەر سەیری یەکیان ئەکرد و هەتا شەو هات و ڕۆیشت ئەوانە دەستیان نەچووە یەک شت ، کە ڕۆژ بۆوە دایکم تیلی بۆ کاکە ئازادی کوڕی خوشکی باوکم کرد ، ئازاد کوڕیکی زۆر ژیر و مەرد و پیاو بوو ، کوڕیکی دڵسۆز بوو بۆ کوردایەتی و تا سەر ئیسقان ئەمین و ئەمانەت بوو جێگای متمانەی هەموو کەس بوو، خۆشەویستیکی رەسنی باوکیشم بوو.

دایکم تیل بۆ ئەو کرد و کە گەیشت ووتی ئازاد ئەمن بە دووای سەبیحە یە و ئەیانەویت بیگرن ، خۆشت ئەزانی ئەو ژنە و دوومنداڵەکەی ئامانەتی من و ئیوە یە ئێمە مەسئولین لەو ژنە ، ئازاد زۆر بیتاقەتی ئەو هەواڵە بوو ، هیچ هیمایەکی خۆشی بە دەم چاویەوە نەما دڵی کەوتە پەلە پەل و سەیریکی دایکمی کرد و ووتی ئینجا چار چییە ؟ دایکم ووتی ناوی چەند کەسێکیت پییئەڵییم پیاوی زۆر باشن و لییان ڕائەبیینم بیین سەبیحە بیبەن بۆ ئەمن ، ئەگەر سەبیحە بە قاچی خۆی بڕوات بۆ ئەمن من دڵنییام تحقیقی لەگەڵ ئەکەن و تەعهودیکی لێ وەرئەگرن و ئەینێرنەوە ماڵەوە ووتی من لە وەزعی کۆنی خۆم ئەو شارەزاییەم هەیە ووتی لە بیرت چوو منیشیان وا لیکرد کاتی خۆی کە خاڵت لە دەرەوی کوردستان بوو دڵنییام هی سەبیحەش هەمان ئیجرائاتە ، کاکە ئازادیش ووتی باشە من وا ئەچم بۆ سەردانی ئەو کەسایەتیانە و ئێوارە درەنگ دیمەوە و زانیاریەکانت پێڕائەگینم، ئەو ڕۆژە دایکم نەیهیشت سەبیحە خان دەوامی مەکتەب بکات ترسی ئەوەی هەبوو لەوی بیگرن و بیبەن بۆ دائیرەی ئەمن...

بەشی پێنجەم

دوای نیوەڕۆ بوو خەڵک هەمووی پاڵکەوتبوون لە پیش موبەریدە، ڕۆژ دریژ بوو خەلکی زۆر خێیریان لە ڕۆژەکە ئەبیینی و دەرگا لیدرا و دایکیشم دوای بیستنی هەواڵی ئەمری دەستگیرکردنی سەبیحە خان دەرگای کۆڵانی بە شیش دائەخست لە ترسی هیرشکردن و راپیچ کردنی سەبییحە خان هەردەم لە ئامادە باشی دابوون.

بۆ ئەوەی بتوانن سەبیحە خان بشارنەوە و بەردەستی هیزەکانی ئەمن نەکەوییت ، من بە پەلە بەرەو دەرگا رۆیشتم کە زانییم ئەوە کاکە ئازادە دەرگاکم کردەوە دایکم سەڵاحیاتی ئەوە پیم دابووم دەرگا لە چەند کەسیک بکمەوە کە کاکە ئازادیش یەکیک بوو لەوان ، کەدەرگام کردەوە هاتە پیشم خواربۆوە و منی لە باوەشی خۆی کرد و منیش بە هەردوو دەستم توند ملیم گرت و بۆنی باوکم و یایەم لیئەکرد و ئەوەیش بە پییکەنینیەوە ووتی ها ڕەوێ گەورە بوویت ، کە گەیشتە هۆڵکە منی هێنا خوارەوە لە باوەشی و بە چاویکی بیتاقەت و بە نیگایەکی پڕ لە خەفەت سەیری دایکمی کرد ، دایکیشم ووتی !! ها ئازاد ؟ شێیر یان ڕێوی ؟ کاکە ئازادیش ووتی وەڵڵا خاڵۆژن هیچییان !؟ دایکم ووتی چۆن ؟ ووتی هەر سی کەسی کە تۆ داوات کرد بچمە لایان خۆیان شاردەوە لێیم وا دیارە معلوماتیان هەیە کە سەبیحە خان ئەمری دەست گیر کردنی دەرچوو خۆیان نیشانم نەدا خێزانەکانیان لە درگای کۆڵان پێیان ووتم لە ماڵ نیین ، من ناوی ئەو کەسایتیانە ناهێنم لە بەرئەوەی یەکەم ، رەوشتم مجالم پیینادا تشهیر بە کەس بکەم و دووەمیش ، گلیی لەو کەسانە ناکەم لەبەرئەوەی لەو سەردمە هەموومان ئەزانیین ئەو شوینانە چ دامەزراویکی ترسناک بوو شوینی پیسترین جۆری تعزیب و عەزابدان بوو بە دەستی دڕندەترین رژیمی ئەوکات کە ڕژیمی بەعسی گۆڕ بە کۆڕ بوو.

هەتا رادەیەک گلەییان لێینەئکرا لەبەرئەوەی هەموو کەس ئازایەتی شەهید جعفەر و جبار فەرمانی نییە ، دایکم ووتی ئەوها ؟! زۆر باشە ئازاد تۆ بڕۆ ئەو ماوەیش دوور بە لەو منتیقەیە و ماڵی ئیمە و بە دایکیشت بڵیی کەستان ئەو ماوەیە نەینە سەردانمان ئیمە هەر کاتیک پەلامارمان بدەن ئەگەری گرتنمان هەیە با کەس لەگەڵمان نەگییری هەتا کەمتر بگیرین زەرەر کەمترە ، ئازاد ووتی جێتان ناهێڵم دایکم ووتی کوڕم تۆ تازە ژیانی هاوسەر گیریت پیک هیناوە بچۆوە با تووشی شتیک نەبییت ئەوانە بتگرن شوێینت وون ئەکەن ، بە هەر شێوەیەک بییت دایکم قەناعەتی بە کاکە ئازاد هینا و ئەو ڕۆیشت ، دایکم و سەبیحە خان زۆر بیتاقەت بوون دایکم خۆی زۆر بیدەسەڵات ئەهاتە پیش چاو و سەبیحە خانیش زۆر ئەترسا ژنیکی زۆر جوان و گەنج ٢ کوڵمی پەمەیی ناسک قژیکی هەنگوینی چاو و برۆ بادەمی ، دەست و پەنجەکانی ئەتووت کەلەرمە ، دایکم زۆر بە دڵیکی پڕەوە چووە ژووری نووستنەکەی خۆی و یەکیک لە دەرگاکانی کانتۆرەکەی کردەوە و دوو دانە عەبای ڕەشی هینا دانەیەکی فڕێدا بەردەم سەبیحە خان بە تووندی و دانەیەکیشی کردەوە بەسەری خۆی دادا و بە قوڕگیکی پڕ گریان و بە تووڕیەیی ووتی سەبیحە هەستە !!؟ کە ئیمە خۆمان پییاو بیین پیاوی خەلکمان بۆ چییە یارمەتیمان بدات ؟ هەستە ئەو عەبایە لەخۆت بئاڵێنە من ئەتبم بۆ دائیرەی ئەمن !؟ سەبیحە خان هەستایە سەر پێی و لە دایکم نزیک بۆوە !! ووتی قانیعە خان تۆ ئەزانییت ئەوە موجازەفەیکی چەند گەورەیە ؟ فایلی تۆ سەد قات لە فایلی من قورسترە لە لای بەعس ئەگەر ئەوانە بزانن تۆ ژنی شەهیدی سەرکردە جعفەر عبدالواحیدی و دامەزرینەری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانی چیمان لێ ئەکون ؟ هەردووکمان ئەکەن بە قیمە ، تۆ دڵنییایەت چی ئەڵییت ، ووتی بەڵی ئەزانم ئەگەر بمناسنەوە هەر بەو پەتەی کە هاوسەرەکمیان پێی ئیعدام کرد منیش هەڵئەواسن.

359476320.jpg

بەڵام ناشتوانم چاوەڕی بم هەتا بەسەرمان دا دەدەن و خوا گەورەیە من هەموو کات بۆ ئیشی خییر و چاکە کە هنگاو ئەنییم خوا لەگەڵم ئەوستیت پشتم بە خوا توندە من ناتوانم خۆم شەرمەزاری کاک جەبار ی بکەم ، تازە پاراستنی تۆ و منداڵەکانت لە پیش پاراستنی خۆم و منداڵە کانمە قەت چاوەڕیی ئەوە نابم بێین لە پیش چاوم بتگرن و بتبن بۆ دائیرەی ئەمن ، لەوە زیاتر با دووانەکەوین دەی هەستە مەترسە من قەت جێیت ناهێڵم ، سەبیحە خان هەناسەیکی قوڵی هڵمژی و دەست پەنجەکانی قرچاند و پاپووچەکانی لە پیی کرد و عابەیەکەی لەسەری دانا و هەموو جەستە و مل و شانی خۆی داپۆشت خۆی و دایکم وەکوو رەشماڵیکی رەش چوونە ژیر عەبایەکە و هەموو گیان و سەر دەستیان لەناو عەبایەکە شاردەوە تەنها دوو چاو و چەناگەیان دیار ما دایکیشم چاویکی لەسەر سەبیحە خان بوو و چاویکیشی لە سەر ئیمە بوو ، لەمن نزیک بۆوە و ووتی ڕەوا تۆ مسئولییت لەسەر ئەو ماڵە لە غیابی من ئاگات لە برات بییت و دڵی بڵیسە ش ڕابگرە و ئەگەر ئیمە نە گەڕاینەوە هەواڵ بۆ یایە بنێرە بێیت بتان بات بۆ ماڵی خۆیان ، بەم تەمنە بچووکم هەستم بە مسئوولیەتیکی زۆر گەورە کرد، ئەو ترس و مەسئولیتە گەوریە زۆری لیم دۆشی لە دڵ و دەمار و میشکم.

ئەبوو شانم بدەمە بەر کاریکی زۆر قورس کە بۆ تەمەن و عومری من هیچ گونجاو نەبوو ، دایکم موحازڕەیکی بە پەلەی دا بە سەبیحە خان و داوای لێیکرد کە هیچ نەشڵەژێ و هیچ جۆرە کاریکی وا نەکات کە ئەمنکان لیی بکەونە گوومانەوە و لە هەمان کاتیشدا سەری هیچ داویک نەداتە ئەو دووژمنانە ، هەردووکیان وەکوو دوو شاخی سەرکەش بە قامەتیکی بەرزەوە هەنگاویان ئەنا منیش بەدووایانەوە بووم هەتا دەرگای حەوشە و سەرم لە دەرگایەکە دەرهینا و هەر سەیریانم کرد بەڕادەیک خەریک بوو چاوەکانیشم بەدوایان دا ئەڕۆیشت هەتا لە پێش چاوەکانم وون بوون دەرگایەکم دانەخست بە شیش ووتم هەر ئەبییت بگەڕێنەوە ، بەرەو ساڵۆن و ناوەوەی ماڵکمان شاقاوم ئەهاویشت و هەموو بیر و هۆشیشم لە لای دایکم و سەبیحە خان بوو ئەگەر شتیکی خەراپیان بەرامبەر بکریت ؟ ئەگەر دەست دریژییان بەرامبەر بکری ؟ ئەگەر بیان گرن و نەیانبینینەوە ؟ بە دەیان پرسیاری لەو جۆرە ، کە گیشتمەوە ژوورە وە سەیریکی بڵیسەم کرد و بینیم ئەویش هەمان پرسیار و ئەگەر لە سەر دەم و چاو و ناو میشکی دایە و سەری هەردووکمان قورس ببوو و دڵەکانیشمان بەقەد کونی دەرزیەکی لیمابۆوە، ئەو ماڵەی تیدا بووین بۆمان بووە بیابینیکی گەورە خۆزگەمان بە پەڵە هەوریک ئەخواست بییت و تینوویمان بشکێینییت جۆرەها سەرابی سەیر سەیرمان ئەبیینی لە شکڵی دایکم وسەبیحە خان ، قەڵمی دەست و قاچمان شکا و زمانمان ڵاڵ بوو توانا ی چاو تورکانیشمان نەما و هەرییکمان کەوتینە خەویکی زۆر ناخۆش لە نەتیجەی قوت دانی ئەم هەموو خەفەت و ترسە، ئەتوانم بڵییم زیاتر لە بێ هۆشی ئەچوو ڕیبازیش وەکو پاسەوانیکی خوا سەیری من و بڵێسەی ئەکرد و بە چاو دووعای گەڕانەوەشی ئەکرد بۆ ئەو دوو دایکە.....

بەشی شەشەم

کات درەنگ بوو بانگی مەغریب تەواو بوو دونیا بەرەو تاریک بوون ئەچوو ، ڕۆژ خەریکی خۆ پیچانەوە بوو بۆ ئاوا بوون ، تاریکی تۆزە تۆزە بەڵاو ئەبۆوە بە ئاسمان ، میلی کاتژمێرەکە زۆر بە قورسی ئەجوڵا، هیچ دەرفەتیک نەبوو بۆ نەجات بوونمان لەو تنگانەیە تەنها بەئارام گرتن و نزا کردن ، خوایە دایکمان بۆ بگەڕێنیتەوە ، خوایە دایکمان لیی نەستێینی ، خوایە بی باوک بووین بی دایکمان نەکەیت ، هەتا توانای ئارام گرتنم نەما و دەستم بەگریان کرد وەکو مرواری فرمیسکەنم ئەهاتە خوارەوە و بڵیسە سەری خستبووە ناو کۆشی و بە دزیەوە ئەگریا ڕیبازیش وەکو ئاژەڵیکی بریندار هەستی بەگەورترین ئازار ئەکرد و خۆی مات کردبوو ، هەر لە هات و چۆ بووم نیوان بڕۆم یان بوەستم لە تیڵ کردن بۆ یایە ی هەتا بیێتە هانامان ئەو سێ منداڵە بی دەسڵاتە بباتە ماڵی خۆی یان چاوەڕێی بم تۆزیکی تریش ، خوایە چ بڕیاریک بدەم ؟ خوایە چی بکەم باشە ، ئەگەر خەبرم بۆ پلکم نارد و نیوە عومرم کرد و ئەوانیش هاتنەوە ؟ یان ئەگەر تیلم نەکرد زۆر دوواکەوتم و پلکم نەیتوانی بێت ، لە نیوان دەیان هەڵبژاردە بووم و دەستم هیچیانیش نەئەگرت هەتا دەرگای حەوەشەمان بوو بە دەرگای بەهەشت وبەڕوومان کرایەوە و جووتیک حۆری جوانی ڕەش پۆش بەژوور کەوتن و زەردەخەنەیان مووژدەی سەرکەوتنی ئەداینی من و بڵیسە سەرمان بڵند کرد و هەستاینە سەرپێ و فرمیسکە مرواریەکانی سەر روومتمان سڕیەوە بە لەپی دەستمان و سەیرکی یەکتریمان کرد و بەچاو پیرۆز بایمان لەیەکتری کرد و ئەو ژوورەی لیی بووین و هتا ناو باوەشی دایکەکانمان بووە یەک شاقاو ، باوەشیان بۆمان کردەووە و ووتیان ئیمە هاتینەوە دایکم بە پەلە بۆ لای ریباز رۆیشت و باوەشی پییدا کرد و ووتی ڕێبو ئەوتا هاتمەوە ئەوە لێرەم ، سەیریکی من کرد و ووتی ئافەرین کچە عاقڵەکم دەستت خۆش بی.

خۆ هیچ خەبرت لۆ پلکت نەناردیە ؟ منیش ووتم نا جاری ؟ ووتی زۆر باشبوو قلقت نەکرد ، ئیتر ئەوانە هەر دانیشتن هەتا شەو درنگ باسی ئەو ڕۆیشتنەی ئەو شوینە ترسناکەیان ئەکرد و دڵیان بە ئازیەتی خۆیان و سەرکەوتنەکەیان زۆر خۆش بوو ، زۆر سوپاس گوزاری خوا بوون کە توانیبوویان کاریکی وا ئەنجام بدەن و بگەڕینەوە ماڵەوەش ، ئەو ئیوارەیە زۆر دڵ خۆش بووین و خەویکی زۆر قوڵ و هیمنیشمان کرد شەوەکەی لە سەر بانی ماڵمان هەموومان ئەتووت کەوتووینە ناو بییر ، ئەوەندە دڵ و دمار و میشکمان ماندوو ببوو وەکو بەرد لێی کەوتین خەوتین، بەیانی زوو دایکم زۆر بە ئەسپایی لە سەربان هاتە خوارەوە بۆ ئامادە کردنی نانی بەیانی ، عەبای لەسەر کرد و رۆیشتە دەرەوە هەر لە ڕیزی دەرگای کۆڵان مان بە دەیان شوینی فرۆشتنی ماست و پەنیر و هیلکەی خۆمانە گوێز و بادەم و هەنگوین و میوەی ووشک کراوە گۆشت فرۆش و میوە فرۆش کە جۆرەها میوەی ترش و شیرینیان هەبوو ، هەموویان زۆر ڕیزی دایکمیان لە لابوو لە بەرئەوەی لە ئەسەڵ ئەو گەڕەکە مولکی باوکی دایکم بوو ، هەموویان دەستەو سینگ بۆی ئەوەستان و هەر شتیکی بکڕیبا بە حماڵی ئەو شوینە بۆ دایکمیان ئەناردە ماڵەوە هەموو بەیانیش نانی گەرممان بۆ ئەهاتە ماڵەوە لەبەرئەوە دووکانی نانەواکە کریچی دایکم بوو.

ئیتر دایکم گەیشتە ماڵەوە،منیش هەتاو لە ناو چاوی ئەدام و شەڕی پیم ئەفرۆشت تۆزیک خۆم مات ئەکرد و تۆزیک توڕە ئەبووم لە هەتاوەکە و بە جاریک پەست بووم لیی و دەرچووم لەناو جیگایەکەم و هاتمە خوارەوە بە دووای دایکم ئەگڕام ، دایکم ووتی ڕەوا ئەوە چۆن دڵت هات ڕیباز جێبهیلییت لەسەربان ؟ منیش ووتم ئینجا چیە ؟ ئەوەنیە بلیسە و دایکی لەوین ؟ ئاگایان لیی ئەبییت ، ئیمە لەو قسانە بووین بینیمان کاکە ئازاد پەیدا بوو !! دایکم ووتی ئازد گیان بە خێیر بییت بەو بەیانییە زووە خیرە هاتوویت ، خۆ هیچ نەبووە ؟ کاکە ئازادیش ووتی خاڵۆژن بە خوا من شەو هیچ خەوم لینەکەوتووە لە تاو وەزعی ئیوە ؟ هەر لۆمەی خۆمم کردووە ووتومە من چۆن ئەو ماڵ و منداڵەی خاڵم وا بە جی هیشت و گەرامەوە ماڵی خۆمان ، ئەوانە دیاری خاڵمان بە خوا من قەت پشتتان تیناکەم خاڵۆژن،بێ ئەوەی ئاگای لەو قارەمانیتەی دایکم و سەبیحە خان بییت ، دایکیشم بە زەردەخەنەیکی شیرین ووتی ئازاد خەبەریکی خۆش ، کاکە ئازاد شاگەشکە بوو دەم و چاوی هەمووی بووە هیمای تعجووب ووتی چی بووە خاڵۆژن ؟ دایکم ووتی خۆم چارەسەرم کرد،دوینی دووای رۆیشتنی تۆ خۆم لەگەڵ سەبیحە ڕۆیشتین بۆ ئەمنی بەلدە و خۆم و سەبیحە و تۆشم نەجاتی دا لەو دڵە ڕاوگێیە ، کاکە ئازاد کەوتە قاقای پیکە نیین چ پیکەنیینیک ؟ جوانترین دەم و ددانی هەبوو کاتی کە پیئەکەنی دوو ڕیز مراوری بەدەرئەکەوتن وەکو ڕیزە شاخیکی بەفراوی ڕیک بریسکەی ئەهات و دووچاوی برۆ و بژانگ ڕەش پڕ مەستی و جوانی هەر ئەتووت کوڕە سوڵتانە خوا نە لە پیشی و نە لە دووای جوانی وای نەبخشیوە بە بنەماڵە کمان ، ئەوەندە چاوی کچی جوانی لەسەر بوو بۆیە خییری لە خۆشی نەبیینی لە لووتکەی گەنجی و پیاوەتی ژیانی لە دەست دا و جوانە مەرگ بوو ، و هەستاوە دەستی دایکمی ماچ کرد و ووتی توخواااا ؟ چۆۆۆۆۆۆن ، خاڵۆژن ئەزانییت ئەوە چ ئیشیکە تۆ کردووتە ؟ یاخوا خوا تۆ لە ئیمە نەستینی بەراستی شیرە ژنییت!! بەراستی شانازیت پیوە ئەکەم ، ئیتر کاکە ئازاد نەیئەبڕیوو ه بە دەیان پرسیاری لە دایکم ئەکرد و ئەکردەوە و دیسان پیی دووبارە ئەکردەوە ، ئی خاڵۆژن ئەوان چییان ووت ؟ ئیوە چییتان وەڵام دایەوە ؟ ئی خاڵۆژن ؟ ئێ خاڵۆژن خۆ ئەزیەتیان نەدان ؟ ئیێ خاڵۆژن خۆی بێ ڕێزیان بەرامبەرتان نەکرد ؟ ئی خاڵۆژن ؟؟؟؟ هەتا دایکم زەردەخەنەیکی کرد ووتی کوڕم دە راوستە با نانیک بخۆین بە خوای هەمووت لۆ باس دەکەم....

بەشی حەوتەم

من و کاکە ئازاد لە تەنیشت یەکتری دانیشت بووین و دایکیشم لە بەرامبەری هەردووکمان بوو تەواو بووین لە نانی بەیانی دایکم نەی ئەویست لە بەردەمی من قسە بکات نەوەک ترس بمگریت و هەروها نەوەک من لەبەردەم خەڵک ئەو قسانە بگێرمەوە، ووتی ڕەوا بچۆ سەرەوە سەریک لە ڕیباز بدە ، من زانییم دایکم ئەیوەیت من دوور بخاتەوە لەو نهێنیانە، ئەشمزانی دایکم دۆینی قارەمانیەتیکی گەوروی تۆمار کردووە و ئەبیتت وەردەکاریەکانی بزانم ، بە دایکم ووت باشە وا ئەچم بەڵام خۆم لە پشتی دەرگای هۆڵکە شاردەوە بۆ وەرگرتنی ئەو وەڵامانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەموو سەر و گیان و میشک و دڵمی داگیر کردبوو ، ئینجا لەگیرانەوەی ڕۆیشتنەکەیان بۆ ئەمن و بە هەموو ووردەکاریەکانیەوە زانییم لەوێ چیبووە ، ووتی ئازارد هەر لیرە دەرچووین ووتم سەبیحە گۆییت لییبییت تۆ قەت نابییت خۆت وانیشان بدەیت کە عەرەبی ئەزانیتت بۆ ئەوەی من خۆم بکەم بە موترجیم بۆ تۆ و بڵییم بۆیە منی لەگەڵ هاتووم.

لە بەرئەوەی ئەو ژنە عەرەبی نازانییت ، قەت نابێت خۆت وانیشان بدەیت کە ئیمە زۆر دەمیکە یەکتری ئەناسیین و کە پەیوەندەیکمان ئەوەندە بەهێزە ، و ئەبییت خۆت زۆر بی منەت نیشان بدەیت هەتا ترست لیی بەدی بکەن زیاتر گومانت لی ئەکەن ، و بە هیچ شیوەیک خۆت وا نیشان نەدەیت کە هەواڵی میردت ئەزانییت یان نامەت لەو بۆ دێ ، پییان بڵی کە تۆ لە زمانی کوردی گەرمیانی هیچ زمانییکی تر نازانییت بۆیەش خانەقینت جی هیشتووە و هاتوویتە هەوڵیێر لەبەرئەوەی کەس و کارت لییت عادزن وقسەت لەگەڵ ناکەن لە بەر ئەوەی ڕازمەندیان نەبووە تۆ شوو بەو پیاوەبکەیت کە کاک جەبارە ، ووتی سەبیحەش وەکو خۆیندکاریکی ژیر و عاقڵ پیت بە پیت ووشە بە ووشە قسەکانی منی سیڤ ئەکرد و ئەیووت باش قانیعە خان ، بەسەر چاو ، ئیشاڵڵا لیم ڕازی ئەبییت ئیشاڵڵا هەڵە ناکەم.

ووتی هەتا گەیشتینە بەردەم دەرگای ئەمنی بەلدە ، کە گەیشتیبون دایکم بە حەرسی بەردەرگایەکەی ووتبووسەلام و علیکم ، ووتی بەدەم و چاویکی پڕ نەفرت ووتی هااااا ، شتریدوون ، دایکیشم ووتیبووی( نرید نشوف مودیر ألامن )، وەڵاممی دایەکمی دابۆوە و ووتبووی ( مدیر الامن ) !!!!! ،دایکیشم ووتبووی بەڵیێ، ووتبووی بوەستن لیرە نەجووڵین هەتا دیمەوە ، دایکیشم و سەبیحە خانیش زۆر بە هیزەوە وەستابوون وەکوو دوو پاڵەوانەکانی ئەفسانەکۆنەکان، دووای نیو سعات کابرا گەڕابۆوە بۆ لایان و ووتبووی بە پێشم بکەون ، دایکم و سەبیحە خان لەگەڵ یەکەم شاقاوی چوونە ژوورەوەیان هەموو گیان یان بوو بە مووچڕک و دڵیان وەکو هاوەن لیئەدا لەتاو ترس و تنگاوی روحیان و زانیبووشیان تازە هیچ ڕیگایەکی گەڕانەویان نما بۆ دوواوە تازە هەر ئەبییت ئەو شەری قەدەر بکەن و تیدا سەربکەوەن لە بەر مانەوەی هەموو بەها پیرۆزە کانی کە شەهیدەکان و زیندووەکان کە لە پیناویدا جەنگاون و ئەجەنگن ، کابر بە ڕێڕەویکی تەسکی قەبز ئەوانی بردبۆ بۆ یەکیک لە ژوورە داخراوەکانی ناو ئەوقەساب خانەیە ، پێیانی ووتبوو لیرە دانیشن و چاوەڕێی بن ، دایکم و سەبیحە خان هەر بە چاو پەیامیان ئەگۆریەوە هەتا کابرایکی سەرزلی سمیڵ گەورەی ناشیرین لییان چووبووە ژوورەکەو ووتبوو ( ها انتوا منو، شتریدوون من مدیر ألامن ) دایکم ووتبووی ئیمە لە بەر بە فیڕۆ نەدانی کاتی ئێوە داوای مودیرمان کردووە ووتمان یەکسەر ئیشکە کوورت بکەینەووە لەبەرکەمی کاتی ئێوە.

ووتی من بریار ئەدەم جەنابی مودیری ئەمن بتان بینی یان نا ، دایکیشم ووتبووی خۆت چاکتر ئەزانییت ، ووتبووی دەی بزانم ئیوە کیین ، دایکیشم ووتبووی لە راستیا من هیچ ئیشکم نییە تەنها و تەنها هاتووم لەگەڵ ئەو ژنە بیکەسە وەکو موترجیم لەبەرئەوەی عەربیکەی ئەو زۆر شڕە من لەو زۆر باشترم بۆیە وەکو خێیریک لەگەڵی هاتووم ، ئەمنکە ووتبووی ئەوە گییە ؟ ناوی چییە ، دایکم ووتبووی بەس ئەزانم ناوی سەبیحەیە ، ئەمنکەش ووتبووی تۆ چۆن ئەوت ناسیوە؟ دایکیشم ووتبووی ئیمە هەر دراوسیین بەڵام ئەو تەنیایە لیرە غەریبە ئیمەش وەکو ژنانی گەڕەک چاویکمان لییەتی ، ئەمنکە ووتبووی ئینجا بۆ هاتۆوە بۆ ئیرە چی ئەویت ، دایکیشم ووتبووی ئیوە داوای ئەوتان کردبووچەند ڕۆژیک پیش ئیستا چووبوون بۆ سەردانی ئەو ماڵەی کە ژووریکی لێیان گرتووە ویستبووتان هەندیک پرسیاری لیبکەن ئەوەتا ئەو بە قاچی خۆی هاتووە بزانی ئیوە چیتان هەیە لەگەڵی ، ئەمنکە ووتیبووی ئیستا دیمەوە راوەستن ، رۆیشتبوو گەڕابۆوە فایلیکی گەورەی هێنابوو و بە توندی فڕێیدابووە سەر میزەکە و ووتیبووی ئیستا زانییم ئیمە بۆچی سەردانی ماڵی سبیحە مان کردووە ، سەبیحە خان زۆر ترسابوو !!! دایکیشم قورگی تۆزیک ووشک بوو و ووتبووی بەڵی فەرموو ، ئەمنەکە دەستی دابووە تلفۆن قسەی لە گەڵ ژووریکی تر کردبوو و ووتیبووی با فڵان کەس بییت ، دایکم سەبیحە خان خۆینی جەستەیان بوو بە ئاو لە ترسی ئەوەی نەوەک جەلادیک یان پیاو کوژیکیان لیی بهینتە ژوورەکە ، ووتی کەهات ئەمنیکی تر بوو کوورد بوو بۆیە هینابووی بەس تەنها بۆ ئەوەی بزانییت دایکم قسە کان وەکو خۆی تەرجوومە ئەکات یان بە هەڵە، ئیتر ووتبووی سەبیحە تۆ خەلکی گۆێیت ؟ دایکیشم دەستی کردبوو بە وەرگیرانی هەموو پرسیارەکان وەکو خۆی بی زیاد و کەم ، سەبیحە خانیشوەڵامی هەموو پرسیارەکانی دابۆوە ، ئینجا پیی ووتبو کوا هاوسەرت ؟ سەبیحە خانیش ووتبووی ئیوە لەمن باشتر ئەزانن ، من ژنیکی دوو گیانی ماندوو بە منداڵیکی بچووک بی کەس و کار لە غەریبایەتی چووزانم ئەو لە گۆییە ؟ ووتبووی یعنی نامەت بۆ نایە و هاوڕێی و رەفیق ناینە سەردانت ئەویش ووتبووی نا ، من چۆن ئەتوانم خاوەن یەک ژوورم لە حەساریک پیشوازی لە خلکی بیگانە بکەم ؟ ئینجا ووتبووی ئیمە ئەتوانیین دەست گیرت بکەین ، ئەویش ووتبوی بە چ تاوانییک دەست گیرم ئەکەیت ؟ من چیم کردووە ، دایکیشم ئەیووت نەمئتوانی زۆر داکۆکی لیبکەم لەبەرئەوەی من ووتومە هەر بۆ تەرجوومە کردن هاتووم ، ئەیووت داکۆکیم بکردبا ئەچووە قالبیکی تر بۆیە بە هەزار شیوە دانم بەخۆم ئەگرت و نمئەویست خۆم بکەم بە تەرف.

پاشان سەبیحە بە جواب هات و ووتی من هاوسەرم لەدژی حوکمت یاخی بووە من چیبکەم ؟ بۆ چی ئێستا ئەو وەزعەی تیدام زۆر خۆشە ؟ دایکیشم ووتبوو جەنابی موحقیق من یەک پرسیار لە تۆ ئەکەم ، ووتبووی چییە ؟ ووتبووی ئیستا تۆ لەو پیگە و شوینەیت خێزانت ئتوانی بیر و باوەرت پیی بگۆریت ؟ ووتبووی حەدی چییە من بەعسیم حیزبی بەعس لەسەرووی هەموو شتیکەوەیە ، دایکیشم ووتبووی ئیتر بۆچی لۆمەی ئەو ژنە ئەکەیت ؟ چ ژنیک توانیوەیەتی پیاویک بگۆڕیت لەو گەردوونە ؟ هەر داب و نەریتی ئیمە وانەبووە پیاو سەرداری ئافرەت بییت و ئافرەتیش هەتا دووا نەفس دڵسۆزی هاوسەری بییت و لە تاعەتی دەرنەچییت !!، ووتبووی ئاخر مێردی ئەو موخەڕیبە ، دایکیشم ووتبووی هەرچییەک بییت کەس ناتوانی ژنیک تۆمتبار و تاوان بار بکات لەبەر بوونی بە هاوسەری پیاویک ، ئەوە تازە بۆتە ئەمریکی واقیع و کاتیش قەت ناگەریتەوە بۆ دووواوە هەتا خەلک لە هەڵبژردەکان و بریارەکانی پیشتری پاشگەز ببیتەوە.

ئەمنەکە ووتبووی تۆ ژنیکی زۆر قسە زانییت ئەبوو پلەیکی بەرزی حیزبییت هەبایە ،دایکیشم ووتبووی جەنابی موحقییق من کچی پیاویکی حاجی نۆیژکەر ی خواناسم لە دەرگای ماڵمان دوورتر بۆم نەبووە بچمە هیچ شوینییک ئیستاش ئەو ئیشە ئینسانی نەبا و تەماحی چاکەیکم نەبییت بۆ سەر تەرازووی خوا بەژیانم سەردانی هیچ شوینیکی حیزبی و حکومی ناکەم لەبەرئەوەی لای ئیمە نابییت ئافرەت دەربکەوی لە هەموو جیگایەک ، ئەمنکە ووتبووی سەبیحە گوییت لیم بییت من دەرفەتیکت پیئەدم بۆ ئەوەی دلسۆزی خۆتم بۆ بسلمیینیت ، ئەگەر سەرکەوتوو بوویت باشە ئەگەر نا ئەتکەین بە پەند بۆهەموو تیکدەریکی کورد ، دایکیشم ووتبووی فەرموو ، ووتبووی هەر ئیستا تعەهودیک پڕ ئەکاتەوە ئەگەر بە هەر شیوەیەک لە شیوەکان هاوسەری یان کەسیک لە لایانی هاوسەری یان هەر کەسیک زانیاری لەسەر هاوسەری و شوینی هاوسەری بزانیت و پەیدا بییت ئەبییت پەیوەندیمان پێی بکات و ئاسان کاریمان بۆ بکات بۆ دەستگیر کردنییان ئەگەر نا دڵنیا بە وات لیئکەین بە ژیانت هەتاو نەبینییتەوە.

سەبیحە خانیش ووتبووی باش ، ئیتر هەر دە پەنجەیان مۆر کردبوو و ئیزنیان دابوون و ئەوانیش تۆزە تۆزە لە ژوورەکە دەرهاتبوون بی ئەوەی سەیری هیچ شتیک بکەن تەنها شاقاوی خۆیان نەبییت و بەرەو حەوشەی شوینکە و بەرەو دەرگای کۆڵان و بۆ سەر شەقامی گشتی هەر بە دڵ لێدانیکی زۆر توند هەر بە پێی رۆیشتبوون هەتا گەیشتبوونەوە ماڵەوە ئەمنیکش بە دووایەنەوە ببوو و ماڵ و شوینکەیان هەموو دەست نیشان کردبوو ، ئیتر گویم لێبوو ووتی ئازاد ئیستا ئیشی تۆ ئەوەیە کە پەیامییک بۆ کاک جەبار بنێیریت و تیدا پیی ڕابگەینت کە بە هیچ شیوەیەک چۆلەکەیەکیش نابییت سەردانمان بکات نە لە شاخ و نە لەشار هیچ کەسیک لە ڕیکخستنە نهێنیەکان نابییت توخنمان کەون، ئیمە ئیستا یەک پارووین بۆ ئەمنە بعسیەکان ، ئیشی ئیمە لەو قۆناغە ئەوەیە کە گەورترین پاریزگاری بۆ سەبیحە خان فەراهمبگەین هەتا ئەو منداڵەی لە دایک ئەبیتت و ئینجا بە زووترین کات ڕەوانەی لای کاک جبار بکریت ئەو هیمنیەی بعسیەکان هەر بۆ گەیشتنە بە ئامنجەکانییان دڵنیام سەبیحە دەست گیر ئەکەن دووای منداڵ بوون و دوێنەش ئەو دووگیانەی شفاعەتی بۆ وەرگرت و نەیهیشت سجن بکریت، ئەگینا ئەوان وا بەئاسانی سەبیحە نانێرنەوە ئیمە ئەبییت پێیشی ئەوان بکەوین لە کار و چاڵاکیەکانمان ، کاکە ئازاد وەکو سەربازیکی ئازا و گوێی ڕایەڵ هەستایە سەر پیی و تئکیدی لەهەموو قسە کانی دایکم کرد و ووتی هیچ خەمت نەبیت خاڵۆژن وابزانە ئەو رێو شوونانەت هەموو جی بجی کراوە، ئینجا ووتی ئەوە دوو ڕۆژە یایە و کاکە و مهاباد ئەیانەوی بیینە سەردانتان منم رایانم گرتووە ، کەوایە با ئەمڕۆ بیین.

دایکیشم ووتی بەسەر چاو ئیمەش زۆر بییریان ئەکەین بە خییر بیین ، کاکە ئازاد رۆیشت بۆ جی بەجی کردنی ڕینمایەکانی دایکم و بۆ ئیوارە ئەوان هاتنە لامان و زۆر دڵ خۆش بووین هەموومان بە بینینی یەکتریمان هەموو بە چاک و خۆشی و بە زمان شیرین و گفتی خۆش دانیشتنکە بەردەوام بوو ، دایکم چەندەها جۆر شیرینی درووست کرد و سەماوەریان هەڵکرد و چایەی پر گۆڵاوە ئامادە کرا کە بۆنی هەموو ماڵکەی داگییر کردبوو ، بۆ هەر لایەک ئەرۆیشتی بۆن و بەرامی میوەی هاوینی بوو لە شووتی و کاڵەک و تەرۆزی و قەیسی ، ئەو ئیوارەیە هەر بە دەم پیکەنین و گفتی خۆش بڕێ کرا، ئیتر سعات لە دووای سعات هەتا ئەهات جستەی سەبیحە خان قورستر ئەبوو و کاک جەباریش هەواڵی سەبیحە خانی بۆ ماڵی باوکی خۆی ناردبوو بۆ گەیشتن بە هانای سەبیحە خان و یارمەتی دانی لەودووگیانیەی ، هەتا بەیانیەکیان لەسەر نانی بەیانی بووین و دەرگای حەوشە لیدرا منیش وەکو پیشەی هەمیشەیم بەرەو دەرگا هەنگاوم نا ، لەبەرئەوەی زۆر بێ خوشک برا بووم زۆر ئەترسام لە تەنیایی هەموو کات حەزم لە پیشوازیکردنی خەلک بوو پیم خۆش بوو ئاسمان خەلک ببارینی ومنیش کۆیان بکمەوە ، ئیتر دەرگام کردەوە چیم بیینی !!! ژنیک لە چەشنی فریشتە ، حۆری بەهەشت، شاژنی وڵاتی جوانی ، حەزرەتی حەوا بە گۆشت و روحەوە ، ژنیکی سەنگین وسەلاری سەرپۆش ڕەش و جل رەش ئەتووت لە خەزینەی پاشایەکان دەرهاتووە، نیوچەوان بڵندی سەربەرزی قامەت جوانی باڵا عەرعەری ، ئااااای خوایە بۆچی دانەیەکی تریشت درووست نەکرد لەو زاتە موبارکە !؟ و دوودانە کچی چاو برۆ ڕەشی گەنم ڕەنگی قورس و گران و کوڕیکی لەمن گەورەتر بە ٣ - ٤ ساڵان بەشەرم و حەیا و کۆمەڵییک دەست و دیاری جوان و بەقیمەت ،چاک و چۆنی کرد بە زمانییک یەکەم جارم بوو گویم لییبییت ، قەت ئاشنایم نەبوو لەگەڵ زمانی گەرمیانی ، منیش نەمزانی چی بڵییم وەکو پتیکی بە هەناسە سەیری ئەو ژنە نازدارەم ئەکرد هەتا دایکم گەیشتە سەر سەرم ووتی ڕەوا ئەتوو لۆ ئەوها رەاوستای ؟ منیش هەر سەیری ئەو ژنە میهرەبانە پڕ نوورەم ئەکرد و دایکیشم سەیری کردن و ووتی فەرموون ئەمر بکەن ، ئەوان لەوەڵام دانەوە بوون بڵیسە بە ڕاکردن هات و ووتی ( نەنە ، نەنە ، نەنە ) هەتا خۆی بۆیان فڕیدا وئەوانیش وەکو پارچە قوماشیکی سەر مەرقد بۆن و ماچی بڵیسەیان ئەکرد ، ئیتر من و دایکم تیگەیشتین کە ئەوانە دۆستن و کەس و کاریکی نزیکی بڵیسە و سەبیحە خانن.