پیر لوقمان
تۆمارێکی تایبەت بۆ (کوردکۆلێکت) لەلایەن بەرێز پیر لوقمان سەبارەت بە ژیان و کارنامەی خۆی.
لوقمانی حاجی کەریم - پیر لوقمان
لەڕێکەوتی 01-01-1971 لە گوندی کڵاشکەران هاتۆتە دنیاوە. تا قۆناغی ناوەندی لەقوتابخانەی بازیان خوێندووە. لەقۆناغی یەکەمی پیشەسازیی چەمچەماڵ لەلایەن رژێمەوە زیندانی کراوە تا ساڵی 1992.
سەرەتای ساڵی 2000ەوە وەک هەمووئەوانەی کۆچیان بەرەو مەنفا کرد ئەویش ڕووی کردۆتە بەریتانیا و تائێستا لەوێ دەژی. سێ شەهادەی فول دبلۆمای (ناشناڵ دبلۆما) لەبواری کولتوور و میدیا و رۆژنامەنوسیدا هەیە.
چەندین کۆرسی تایبەتیشی لەبوارە جیاوازەکانی وەک فیلمکاریی و نواندن و سیاسەتی ئیجتیماعی و ئای تیدا ئەنجام داوە. لە ناوەندی پەرستگەی زەردەشتیانی جیهان دەورەی هیربەدیی تەواو کردووە و پلەی موبەدیان داوەتێ.
پاشان لەخانەی مەزدا لەلەندەن خوێندویەتی و ئاوێستای پیرۆزی لەبەر کردووە.
خاوەنی ئیمتیازی ماڵپەڕی پێنوسەکان بووە و بەردەوام لەوێندەر نوسیوێتی و ماوەیەک سەرنوسەری گۆڤادی نێوەند بووە و لەسەرەتای دەستبەکاربوونی کوردستانپۆستدا یەکێک بووە لەنوسەرە بنچینەییەکانی و ئەندامی دەستەی نوسەران بووە.. چووار ڕۆمانی چاپکراوی هەیە، لەژێر ناوی (وشەکانی ناو چاڵ) و (لەسەردەمی سەرۆکایەتیمدا). (ووڵاتی بەرد) و (شانشینی ژێر دەوار) پەرتوکێکی لێکۆڵینەوەی دەربارەی ئاینی زەردەشتی بەناوی (بەهەشتی ئەهورایی) چاپ و بڵاوکردۆتەوە و هەروەها پەرتوکی (سروشواژ) ی خوردە ئەوێستای وەرگێڕاوە و بڵاو کردۆتەوە. نامیلکەیەکی لەژێر ناوی (نهێنیەکانی بوون) چاپ و بڵاو کردۆتەوە.
پیر لوقمان لەساڵی 2015 بۆ یەکەم جار و پاش 1437 ساڵ دابڕانی کورد لەئاینی زەردەدتی لە کوردستان دەشتی بەبانگەشەی ئسینەکە کردووە و ناوەندی زەردەشتیانی دامەزراندووە و خۆیشی وەک ڕێبەری ئاینی زەردەشتی و وەک سەرۆکی ناوەندی زەردەشتیان لەژێر ناوی پیر لوقماندا لەناو زەمینەی کوردەواریدا ناسێندرا.
بەرهەم و چاپکراوەکانی