ڕەفیق چالاک

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ناوی تەواوی (ڕەفیق تۆفیق مەحمود ڕەسوڵ) ە لەبەر زیرەکی و لێهاتویی نازناوی (چالاک) ی لێنراوە.

0003 (9).jpg

لە ساڵی 1923 لە گەڕەکی پیرمەسووری شاری سلێمانی لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە (کۆیە) و (سەنگەسەر) و (سلێمانی) تەاوکردووە.

ساڵی (1937) لە (دار اللمعلمین ڕیفي) وەردەگیرێت و ساڵی (1941) خوێندن تەواو دەکات و دەبێتە (مامۆستا) .

لە ساڵی (1944) لە (ئیزگەی کوردی بەغدا) دامەزراوە پاش مانگێک لەسەر نووسینێکی شۆڕشگێڕی بە ناونیشانی (گۆرانی ئازادی چین) لە ئیزگە دەردەکرێ و دەگەڕێتەوە بۆ شاری سلێمانی و دەبێتە (مامۆستا) .

لە ساڵی (1947) داو لە دوای تێکچونی (کۆماری مەهاباد) و لەسێدارەدانی چوار ئەفسەرەکە لە مامۆستایەتی دەردەکرێت بەهۆی ئەو وتارە کە لە سەرقەبران بۆ خەڵکەکەی خوێندبووەوە.

لە ساڵانی (1950 بۆ 1956) لە (ئیزگەی کوردی بەغدا) کاری کردووە.

لە ساڵی (1957) داو لەگەڵ کۆمەڵیک هاوڕێ و هونەردۆستاندا ڕەزامەندی دامەزراندنی (کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان) وەردەگرێت و بە یەکەمین سەرۆکی ئەو کۆمەڵەیە هەڵدەبژێردرێت.

لە (9) ی حوزەیرانی ساڵی (1963) دا لەگەڵ جەماوەری شارەکەیدا لە حامیەی سلێمانی دەگیرێت و دواتر بە کەفالەتی (500) دینار ئازاد دەکرێت.

لە ساڵی (1973) دا دوا گۆرانی خۆی بەناوی (شوێن کەوتن) لەناو جێگای نەخۆشی دڵ دا تۆمار کرد کە شعری (مستەفا بەگی کوردی) یە.

لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی (30-11-1973) لە شاری بەغدا کۆچی دواییکرد و لەسەر وەسییەتی خۆی تەرمەکەی لە گردی سەیوان سلێمانی بە خاک سپێردرا.

0002 (10).jpg
Images (14).jpg
A5edd6371d4.jpg
36327641 .jpg