گوێڕ

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
1s30 ER.jpg

شارۆچکەی گوێر لە رووی جوگرافی یەوە دەکەویتە ناوەراستی ھەرسێ شاری پارێزگای هەولێر و پارێزگای مووسڵ و قەزای مەخموور دەکەویتە باشوری خور ئاوای شاری هەولێر نزیکەی ٤٠ کم لی یەوە دوورە و ھەروەھا شاری مووسڵ دەکەوێتە باکوری خور ئاوای گوێڕ و نزیکەی ٤٥ کم لی یەوە دوورە قەزای مەخموور یش دەکەویتە باشوری خور ئاوای شاروچکەی گوێر بەم شێوەیە. زێی گەورە سنووری پارێزگای ھەولێر و پارێزگای مووسڵ لێکجیا دەکاتەوە، ناوچەیەکی دەشتایی یان بەرینی ھەیە و لەگەل حاویەی گوێر دەم زی ی و دەم زی ی لەگەل ناوچەیەکی زوری گردو دوڵ.[١]

شەڕی زاب

2022-06-21 045708.jpg

لەنزیک گوێڕ بە چەند کیلۆمەترێک شەڕی زاب ڕووی دا لە ڕێکەوتی 25-01-750 ز، ئەم شەڕە یەکێکە لە بەناوبانگترین شەڕەکانی مێژووی ئیسلامی کە بە شەڕی ڕووباری زاب Battle of the Zab دەناسرێـت. ئەم شەڕە لە نێوان یاخیبووانی عەباسییەكان بە سەركردایەتی عەبدوڵڵای كوڕی عەلی كوڕی عەبدوڵڵا دژ بە ئەمەوییەكان بە سەركردایەتی مەڕوانی دووەم چواردەهەمین و كۆتا خەلیفەی ئەمەوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووی دا. دوای 9 ڕۆژ لە شەڕ، لەئەنجامدا یاخیبووانی عەباسییەكان بوو سەركەوتن و دەوڵەتی ئەمەوی كەوت و كۆتایی پێهات مەڕوانی دووەمیش هەڵهات. یاخیبوان دەوڵەتی عەباسییان دامەزراند ئەبو عەباس عەبدوڵڵا ئەلسفاح بووە یەكەمین خەلیفە عەباسی. هەر لەم شەڕەدا ئیبراهیمی كوڕی وەلید كە سێزدەهەمین خەلیفەی ئەمەوی بوو لە كاتی پەڕینەوە لە ڕووباری زێی گەورە خنكا.


گوێر لەبەر ئەوەی زێی گەورە بە روخدا تیپەر دەبیت و دەکەویتە سەر زێی گەورە چەند ساڵێک بەر لە سالی ١٩٠٠ ناوی لێنراوە (قویر) لەسەر دەقی عوسمانی یەکان و لەبەر ئەوەی ناوچەیەکی کشتوکاڵی دەشتێکی زوری ھەیە ووردە وردە خەڵک رووی لەم ناوچەیەکی بەخیرایی گەورە بووە تاکو سالی ١٩٢٧ بوتە ناحیە تاکو ئەمروش ھەر وەکو خوی ماوتەوە. لە رووی ئیداریەوە:

ھەر لە سەرەتایی دروست بونی یەو سەر بە پارێزگای هەولێر بوو بەڵام لەبەر بارودۆخ وکێشەی سیاسی لە سالی ١٩٨٨ بەریارێکی ئەنجومەنی سەر کردایەتی شۆرشی حیزبی بەعس خرایە سەر پارێزگای مووسڵ و تاکو ئیستا لە رووی ئیداری سەر بە پارێزگای ناوبراوە. بەڵام ھەرێمی کوردستان زۆر لە فەرمانگەکانی سەر بە پارێزگای ھەولێر کردۆتەوە لەم ناحیەییە، بەڵام ناحیەی گوێر یەکێکە لە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق.


پێکھاتە و نەتەوە

گوێر لە رووی پێک ھاتەوە لە دوو پێک ھاتەی سەرکی یەوە پیک دیت کە بریتین لە کورد عەرەب دەتوانین بلیین ریژەی کوردو عەرەب لەم ناوچەیە وەکو یەکن لە یەک نزیکن (٥٠% کورد و ٥٠% عەرەب). ھەروەھا شاروچکەی گویر ٥١ گوند لە خووە دەگرین کە دواتر یاسیان لیوە دەکەین. سەنتەری شاروچکەی گویر نزیکەی ٩٥٠٠ کەس دەبن و ژمارەی دانیشتووانی گوندەکانیش نزیکەی ٣٤٥٠٠ کەس دەبن واتە سەنتەری شاروچکەی و گوندەکان پیکەوە نزیکەی ٤٤٠٠٠ کەسن ئەوانە بە فیعلی نیشتەجی ی سنوورەکەن. بەلام تیکرای ئەو کەسانەی کە ماددەی ١٤٠ یان کردووە و پسوولەی خوراکیان گوازراەتەوە گویر و گوندەکان زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس دەبن. ئەم ٥١ گوندە سەر بە ناحیە گویرن لە رووی ئیدارەی موصل بەلام لە رووی ئیدارە ی ھەولیر لە سالی ٢٠٠٨ – ٢٠٠٩ کە ناحیەی شمامک دروست بوو ئەم شەش گوندە خرانە سەر ناحیە نابراو وندەکان (قشلە – میل سید محمد – میل سید عبالکریم –عەوینە – سعداوە – دھیمات).[٢]

  1. سەرچاوە: ویکیپێدیا
  2. سەرچاوە: دلێر ڕەفیق