جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «نەبەز گۆران»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
ھێڵی ٦٧: ھێڵی ٦٧:
* رۆژنامەوان و خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری جیهانە.
* رۆژنامەوان و خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری جیهانە.


'''بابەتە پەیوەستکراوەکان'''
* '''[[بەرگریكردن لە قەڵا، لە سیمای تاجێک]]'''
* '''[[جامانە/ نەخشەی جوگرافیا و هێمای پرسی دیكە...]]'''


[[پۆل:کەسایەتی]]
[[پۆل:کەسایەتی]]

دوایین پێداچوونەوەی ‏٠٩:٣٤، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤

258863224 .jpg

نەبەز گۆران لە رۆژی 17-05-1977 لە شارۆچکەی بیارە، لە ھەورامان لە دایکبووە.

بەشێکی زۆری تەمەنی منداڵی لە ئۆردوگاکانی ئێران بەسەر بردوە.

بەهۆی پێشمەرگایەتی باوکییەوە، ئاوارەبوون.

هەر لە ئۆردوگاکانی سەریاس، سولاس، جوانرۆ، هەزارخانی، شاری مەریوان، چەندین شوێنی دیکە، لە وڵاتی ئێران، دەبنە بەشێک لە ژیان و یادەوەری منداڵی نووسەر. پاش راپەڕین و ساڵانی 1991 دەگەڕێنەوە بۆ گوندەکەی خۆیان بیارە ماوەیەکی زۆر لەوێ سەرقاڵی باخەوانی و بونیادنانەوەی ماڵ و باخەکانیان دەبن، کە بە میراس لە باپیریانەوە بۆیان جێماوە. ساڵانی سەرەتای نەوەدەکان ساڵانێکی سەخت دەبێت بۆیان، سەختر لە سەردەمی ژیانی ئۆردوگاکانی ئێران، بەهۆی گرانییەوە ناچار دەبێت، هەم کاری شوانی بکات، هەم کاری کۆڵبەری. بۆ چەند ساڵێک شوان دەبێت، پاشان کۆڵبەری و هەندێک جاریش ئیشی دیکە.هەتاکو ناوەراستی نەوەدەکان لەهەمان گوندی خۆیان دەمێنێتەوە. پاشان دێتە ناو شارەکانەوە.

هاتنەکە بەهۆی خراپی گوزەران بووە لە گوند. لەناو شارەکانیش سەرەتا لەرێگەی چەند هاورێکییەوە هەوڵدەدەن بەرەو ئەوروپا سەفەربکەن، لە رێگای قاچاخەوە دەستگیردەکرێن و چەند رۆژێک زیندان دەبن. پاش سنوورداشکردنیان لە هەرێمی کوردستانیش لەلایەن ئاسایشەوە چەند رۆژێک دەستگیردەکرێن و بە کەفالەت ئازاد دەبن. چەندینجار هەوڵدان بۆ سەفەرکردن بۆ ئەوروپا شکست دەهێنێت و، بەهەرشێوەیەک بێت زەمەن تێدەپەڕێت و لە ساڵی 2000 رۆژنامەی هاوڵاتی دادەمەزرێت. لەم رۆژنامەیە دەبێتە پەیامنێر لە شاری هەولێر بەهۆی بێشوێنییەوە ماوەیەک لای مامی دەخەوێت و پاشان بۆ هەمیشە لە نووسینگەی رۆژنامەکە دەخەوێت و کاریش دەکات. لەو سەردەمەی رۆژنامەی هاوڵاتێدا دوو کار دەکات. بەیانیان تا پاش نیوەرۆ ئیشی پەیامنێری دەکات و، پاش نیوەرۆش تاکو شەو، دەبێتە شاگردی کتێبخانە و ئیشی شاگردی دەکات.

بەم جۆرە نزیکەی دەساڵ لە شاری هەولێر دەمێنێتەوە.

لەو ماوەیەدا بەهۆی کاری نووسینەوە، 22 جار دەستگیر دەکرێت. 3 جار پەلاماردەدرێت و لێدەدرێت.

جارێک دەیرفێن و پاش تەعزیبدانی بە بێهۆشی لە دەشتی کەسنەزان فرێیدەدەن، دووجاری دیکەش هەڵدەکوتنە سەری و پەلاماری دەدەن.

لەکاری رۆژنامەنووسیدا کێشەی زۆر دێتە بەر رێگەی، چ بە دەستگیرکردن، یان لێدان، یان هەرەشەکردن لێی.

لەو سەروەختەدا 3 کتێب دەنووسێت. یەکەم کتێبی نامیلکەیەکی بچوک چەند پارچە شیعرێک دەبێت بەناوی: بۆشایی دونیا.

پاشان نامیلکەیکەی دیکە بەناوی: یەسنا لەژێربارانا سەیری باخ دەکات و، نامیلکەکەیی دیکە، بەناوی: پێم دەڵێت منداڵی. هەر سێ نامیلکەکەی لەیان هاورێکانییەوە لە چاپخانەی رەنج ی هاوڵاتی و کۆمەڵێک هاورێی دیکەیەوە چاپ دەکرێن. پاش ئەم سێ نامیلەکەیە ی کتێبی قەڵەمەکانی بەعس دەنووسێت. ئەم کتێبە کۆکراوەیەکی ئەرشیفی ئەو نووسەرە کوردانەیە، لە رۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوەکانی بەعسدا وتاریان لە ستایشی بەعس و سەددامدا نووسیوە.

بەهۆی فشاری زۆرەوە ناچار دەکرێت شاری هەولێر جێبهێڵێت و بچێتەوە شاری سلێمانی لەو ماوەیەی لە سلێمانی دەبێت جارێکی دیکە هەوڵی سەفەر دەدات و دەچێتە وڵاتی سوید ماوەیەک لەوێ دەمێنێتەوە و دەگەڕێتەوە کوردستان.

یەکەم پارچە شیعری لە رۆژنامەی رێگای کوردستان ی حیزبی شویعی بڵاو دەکاتەوە.

بەکەم وتاری لە ساڵی 2000 لە رۆژنامەی هاوڵاتی بڵاودەکاتەوە، نووسینەکەش بەرگریکردن بووە لە مامۆستا شێرکۆ بێکەس هەر لەو رۆژنامەیە نزیکەی سەد وتار و دیدار و بەدواداچوونی بڵاو دەبنەوە.

پاشان لە گۆڤاری لڤین کۆمەڵێک بە دواداچوون لەسەر سیستەمی حوکومرانی و سیستەمی حیزب بڵاو دەکاتەوە.

لە کۆتایی ساڵی دووهەزاردا، لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی گۆڤارێکی سیاسیی بەناوی جیهان بڵاو دەکەنەوە و ئەم گۆڤارە بەردەوامدەبێت تا ئەو کاتەی نووسەر دەچێتە وڵاتی سوید.

پاش گەڕانەوەی لە وڵاتی سوید نزیکەی 2 ساڵ لەماڵ نایەتە دەرەوەی سەرقاڵی کاری نووسین و خوێندنەوە دەبێت.

ئەو بەرهەمانەی لەماوەی 19 ساڵدا چاپیکردوون بیریتین لەمانەی خوارەوە.

رۆمانەکان:

  • _دێوانەیەک لەم شارەیە، یەکەم رۆمانی چاپکراوە
  • _سەرسنوور
  • _مانگەشەو، دوو بەرگە بەرگێکی رۆمان بەرگێکی شیعر
  • _مەیخانەکەی ئۆرتینە، عەشقەکەی شێخی سەنعان و کچەی گاور
  • _میرنشینی خاک و خۆڵ
  • _مازیاری شەنگالی
  • نامیلکە شیعرییەکان:
  • _بۆشایی دونیا
  • _یەسنا لەژێر بارانا سەیری باخ ئەکات
  • _پێم ئەڵێ منداڵی
  • _بۆت ئەبارێم
  • _من دوای رۆیشتنی تۆ ئەدرەوشێمەوە
  • سێ کتێبی ئەدەبی وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی، هەر سێ کتێبەکە لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕدراون.
  • _نامەی کەسە مەزنەکان، کۆمەڵێک نامەیە لەلایەن چەندین کەسی مەزنی دونیاوە نووسراون
  • _ئێمە دوو عاشقی دەربەدەرین، کۆمەڵێک شیعری نزارقەبانی و غادە سامان
  • _یەک مانگ و ئەم هەموو پەنجەرەیە، کۆمەڵێک شیعری شاعیر ئەفشینی ساڵەحی
  • ئەو کتێبانەی دیکەشی کە پایکردون بریتین لەمانە:
  • _ رەگوڕیشەی بارزانییەکان لە تاجەدینەوە تا مەسعود
  • _کتێبێک دژی دەسەڵات
  • _نامەکانی واران و یەسنا
  • _قەڵەمەکانی بەعس
  • رۆژنامەوان و خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری جیهانە.


بابەتە پەیوەستکراوەکان