ئابڵاخ
Jump to navigation
Jump to search
لە کۆن دا ئابڵاخ یەکێک بووە لە گوندە نزیکەکانی سلێمانی ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتر لە ٧٠٠ کەس بووە. بەڵام ئێستا یەکێکە لە گەڕەکەکانی سلێمانی. ناوی ئابڵاخ دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانییەکان ئەم گوندە ناوی (ئاق بولاق) بووە. ئاق واتە سپی و بولاق واتە سەرچاوەی ئاو (چاوی ئاوە سپی). لە گوندەکەدا سەرچاوەیەکی ئاوی ڕوون هەبووە پێیان وتووە چاوی ئاو یان چاوگی ئاو بە پێی تێپەڕبوونی کات ناوەکە بووە بە ئابڵاخ.
ئامادەکردنی: دلێر ڕەفیق