ئامەد

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
9ba4b1c80b9131904f095a1ca70e6642.jpg

ئامەد (Amed) یەکێک لە گەورەترین و میژووییترین شارەکانی باکووری کوردستان و کوردستانی گەورەیە.

ئامەد ھەمووکات ناوەندی ناسیۆنالیزمی لە ناو کوردەکانی باکووردا بووە. ھەروەھا ئەم شارە ناوەندی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان لە دوای ساڵی ١٩٨٤ بەو لاوەیە.

لەبەرئەوەی بەشێوەی دیفاکتۆ ئامەد وەک پایتەختی کوردستان دەبینرێت، ئەوا زۆرجار شارەکە بووەتە مەیدانی ململانێ و پێکدادانی سەربازی.

ئەو ناوچەیەی کە شاری ئامەدی لە ئێستادا دەگرێتەوە ئەوا مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردین.

ناوی ئامەد لە ئیمپڕاتۆرەتیی مادەوە ھاتووە. تا ئێستا تورکیا دەیەوێت لەناوی ببات، ناوی دیاربەکریش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ھاتنی ئیسلام بۆ ئەو ناوچەیە، کە خێڵی (بەنی بەکر وائل) تێیدا نیشتەجێ بوون لە سەردەمی معاویە دا.

دانیشتووانی ئەم شارە لە ساڵی ٢٠١٨، زیاتر لە ١،٧٠٠،٠٠٠ کەس بووە کە هەموویان کوردن و بە زمانی کوردی قسه دەکەن. ھەروەھا زۆربەی خەڵکی ئەم شارە موسڵمانی سوننین.

قەڵای ئامەد یان قەڵای دیاربەکر (بە کوردیی باکووری: Sûra Amedê، بە تورکی: Diyarbakır Kalesi) قەڵایەکی مێژوویییە، کە دەکەوێتە ناوچەی سوور لە ئامەد، باکووری کوردستان، تورکیا.

CiL68BSWwAAMhOz.jpg

ساڵی ٢٠٠٠، یوونێسکۆ قەڵاکەی لەلیستێکی نافەرمی دانا.

لە ساڵی ٢٠٠٥، بەفەرمی بووە یەکێک لەشوێنەوارەکانی میراتی جیھانیی یوونێسکۆ لەپاڵ باخچەکانی ھەوسەل، بەپێی سەرچاوەکانی یوونێسکۆ مێژووی قەڵاکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٤٨٨، لەسەردەمی دەوڵەتی ڕۆمی کۆن و فەرمانڕەوای کۆسەنتینی دووەم دروستکراوە.


دیوارەکانی قەڵاکە، لەدوای دیواری چین بەرزترین و درێژترین دیواری بەدوای یەکەوەن لەئاستی جیھان.

قەڵاکە چەند دەروازەیەکی ھەیە، سەرەکییەکەیان ناوی چیا (Dağ)، دەروازەی ئورفە، دەروازەی ماردین و دەروازەی نوێ (Yeni).