ئەو پیاوەی ئەبوو بمرێت و هەر نەمرد

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

وەرگێران و ئامادەکردنی: جوان عومەر ئەحمەد و مانو بەرزنجی

68481098 .jpg

فرانە سڵاک (Frane Selak) ئەو پیاوەی ئەبوو بمرێت و هەر نەمرد .

ئەم رووداوە بە راستی بەسەر فرانە هاتووە. بەسەرهاتی ڕاستینە true story

لە رۆژی 14-06-1929 لە کرواتیا لەدایکبووە. واتا هاوخوێنمانە لەئێمەی کوردە بەرەچەڵەک (کورد..کروات) بەناویش بێت هەر نزیکین لە یەکەوە.

68825779 260.jpg

سەرەتای کارەساتەکان بەڵی هەر لە ساڵی 1962 وە دەستی پێکرد (فرانە) بەرێکەوت سواری شەمەندەنەفرێک دەبیت لەهەمان فارگۆنا 17 کەسی تری تێدا ئەبێت کاتێک شەمەندەنەفەرەکە لەسەر هێلی ئاسنینەکە دەردەچێت بەئاراستەی ڕووبارەکە دەروات و دەکەوێتە ڕووبارەکەوە جگە لە (فرانە) ئەوانی تر سەرجەمیان خنکان کە 17 کەس بوون.

(فرانە) لەو ڕووداوەدا بەقۆلێکی شکاوەوە دەگەرێتە ماڵەوە.ئەم رووداوە بەدیاری کراوی لە مانگی یەکی ساڵی 1962 روویدا سەرەتای مەرگی ئەو پیاوە بوو کە ئەبوو بمریت و هەر نەمرد.

ساڵێک دوای ئەو رووداوە واتا ساڵی 1963 (فرانە) بۆ یەکەمجار سواری فرۆکە دەبێت و بۆ شوێنی مەبەست گەشتەکەی دەست پێ دەکات بەرێکەوت ئەو کورسییەی (فرانە) لەسەری دانیشتووە نزیکی دەرگای فرۆکەکە دەبێت لەناکاو دەرگای فرۆکەکە دەکرێتەوە (فرانە) رادەکیشیت بۆ دەرەوەی فرۆکەکە. (فرانە) لەو رووداوە ترسناکەدا بەخت یاوەری دەبیت و دەکەوێتە سەر کۆمەلێک پوشی کۆکراوە (haystack) کە لەخوارەوە وێنەکەم داناوە، لەدوای (فرانە) فرۆکەکە دەکەوێتە خواروە و جگە لە (فرانە) 19 کەسی تر لەناو فرۆکەکەدا ئەبن و سەرجەمیان دەمرن.

بەدیاریکراوی سێ ساڵ دوای ئەو رووداوە لە ساڵی 1966دا (فرانە) سوارێ پاسێک ئەبیت ئەم پاسەش لەبارزاییەکەوە دەکەوێتە دەریاکەوە 4 کەس لەسەر نشینەکانی دەخێنکن و فرانە بەچەند برینکی کەمەوە خۆی دەگەێنتە کاناری دەریاکەو لەم ڕووداوەش رزگاری ئەبێت.

68833940 .jpg

لەساڵی 1970دا (فرانە) لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا دەبیت و لەناکاو ئوتۆمبیلەکەی گڕدەگرێت بەر لەوەی تەنکی بەنزینەکەی بتەقێتەوە (فرانە) رادەکاتە دەروەی ئۆتۆمبیلەکە بە چەند چرکەیەک دوای ئەو ئەتەقێتەوە. سێ ساڵ دوای ئەو رووداوە هاوشیوەی رووداوەکەی ساڵی 1970 (فرانە) توشی رووداوێکی تر دەبیت بەهۆی ئەوەی پەمپی بەنزینی بزوێنەری ئۆتۆمبیلەکەی شکاوە و بەنزین دڵۆپە دەکاتە سەر بزوێنەرەکە و لەگەڵ گەرمبوونی ئۆتۆمبیلەکەدا گڕ زۆر بەخێرایی دێتە ژوورەوە بۆ (فرانە).. لەو رووداوەدا(فرانە) کەمێک لەمەچەکی تا ئانیشکی دەسووتێ و لەو رووداوەش دەبازی ئەبیت بە دیاری کراوی ئەم رووداوە لە ساڵی 1977 روویداوە لێی.

ساڵی 1995 لە پایتەختی کرواتیا لە زەگریب (Zagreb) پاصێک لە (فرانە) ئەدا چەند مەترێک لەو لا پاسەکەوە هەڵدەسێتەوە و لەو ڕووداوەش بەسەلامەتی رزگاری ئەبیت. لەساڵی 1996 لە یەک لە چیا بەرزەکانی کرواتیا بارهەڵگرێکی (UN) تامپۆن ئەکات لەگەڵ ئۆتۆمبیلەکەی (فرانە) ئۆتۆمبیلەکەی (فرانە) لەبەرزی 90 مەترەوە فڕی ئەداتە ناو دۆڵیکەوە بەڵام (فرانە) خۆش بەختانە لەم رووداوەدا پشتێنی سەلامەتی نەبەستووە لە جامی ئۆتۆمبێلەکەوە دەپەرێت و خۆی دەگرێت بەیەکێک لە دارەکانەوە و ئۆتۆمبیلەکەی هەپروون بەهەرپروون ئەبێت و خۆی بەسەلامەتی دەربازی ئەبیت. لەساڵی 2003 دوو ڕۆژ دوای ئەوەی تەمەنی دەبێت بە 73 سال (فرانە) دەبێتە براوەی خەلاتی (لۆتۆ) بە بڕی (€ 800.000) (US $ 1.110.000) (£ 702.920) یەک ملیۆن و سەد و دەهەزار دۆلار لە دوای بردنەوەی ئەم خەڵاتە (فرانە) بۆ جاری 5م هاوسەرگیری دەکات لەگەڵ خانمێک، جگە لە بەلەمێک دوو خانووش بەو برە پارەیە دەکڕیت.

فرانە لەساڵی 2010 بەشێکی زۆر لە سامانەکەی دابەش دەکات بەسەر خزم و هاورێکانیدا و خۆشی دەگەرێتەوە بۆ ژیانە سادەکەی بەر لە دٶلەمەند بوونی (فرانە) ئیستا تەمەنی 90 سالە خاوەنی تەنیا یەک منداڵە. تێبینی: فرانە مامۆستای مۆزیک بووە بەیەک لە بەختدارترین مرۆڤی سەر زەوی هەژمار دەکرێت.