ئەژی گۆران

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
92768373 .jpg

ئەژی گۆران

شاعير، ئه‌كته‌ر و وه‌رگێڕه‌. ناوی، (ئەژی عەبدوڵڵا گۆران کوڕی سلێمان بەگی کاتب فارسى)یە.

ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی (عەبابەیلێ)ی نزیک ھەڵەبجە له‌دایك بووه‌. قۆناغى خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی ته‌واوكردووه‌‌.

له‌لای (گیوی موكریانی) فێری تیپچنین و وێنه‌گرتنه‌وه‌ بووه‌. بەھۆی چالاکيی ڕامیارییەوە لە خوێندن دابڕاوە وساڵی 1952 بۆ شه‌ش مانگ خراوه‌ته‌ به‌ندیخانه‌وه‌. دوای شۆڕشی ١٩٥٨، جارێكی تر ده‌ستی كردووه‌ته‌وه‌ به‌ كاری سیاسی. یەکەمجار وەک مامۆستا و دواتر، لە چەند دامەزراوەیەکی حکومیی و ناحكومی كاری كردووه‌.

ساڵی ١٩٥٨ وەک ئەکتەر له‌سه‌ر شانۆ ده‌ركه‌وتووه و هه‌ر هه‌مان ساڵ یه‌كه‌م ھۆنراوەی لە گۆڤاری (هيوا)دا بڵاوکردووەتەوە.

له‌ بواری نووسینی هۆنراوه‌دا چوار كتێبی چاپ و بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ (زایه‌ڵەی زەنگ، نەبا غەریبێ جێت بگرێ، سەمای لاولاو، نۆته‌ى ئاوازێكى ته‌ره‌)، له‌ بواری (چیرۆک، شانۆ)شدا به‌رهه‌می هه‌یه‌ و چه‌ند ده‌قێكێكشی كردووه‌ به‌ كوردی. جگه‌ له‌ زمانی كوردی، فارسی و عەرەبیشی زانیوە. ماوەی سێ ساڵ سەرۆکی (یەکێتيی نووسران- لقی سلێمانی) بووە.

ڕۆژی ٣١ی ١ی ٢٠٠٤ له‌ سلێمانى كۆچى دوايى كردووه‌ و له‌ گردی سەیوان به‌خاك سپێرراوه‌.