ئەڵێی کچی دکتۆر ناسکەیە!

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
26895478747.jpg

ئامادەکردنی: داناز عەبدولڕەحمان

ئەم دەستەواژەیە لە سلێمانیدا زۆر گۆ دەکرێت و بەکاردەبرێت،هەتا پەلی هاویشتۆتە ناوچەکانی تریش.

دایکان کە مناڵەکانیان داوای شتێکیان لێدەکەن یان پەڵپ و بیانویان هەبێت بۆ شتێک کە نرخی گرانبەها بێت و بەردەست نەبێت،یان بۆ کەسانێک کە زۆر نازدار و جوان و ڕۆشنبیر بن.یەکسەر ئەم دەستەواژەیە ئەوترێت،دانیشە "خۆ کچی دکتۆر ناسکە نیت..

ئاخۆ دەبێت دکتۆر ناسکە کێ بێت؟.

دکتۆر ناسکە کچی بنەماڵەیەکی دیار و بەناوبانگی شاری سلێمانییە.

ماوەیەکی زۆر لە شاری سلێمانی دکتۆری مناڵان بوو،نۆڕینگەکەی بەرامبەر خانەقا بوو،دواتر چوونە شاری بەغداد و لەوێ نیشتەجێ بوون،ئێستاش دانیشتووی وڵاتی ئوردنن.

دکتۆر ناسکە کچی ئەندازیار تۆفیق ئەفەندی ئاغای فەتحوڵڵا ساڵحە،یەکێکن لە خانەوادە دێرینە و بەناوبانگەکانی شاری سلێمانی،دکتۆر ناسکە خێزانی دکتۆر ئومێد مەدحەتە،کە وەزیری تەندروستی بوو لەسەردەمی بەعسدا.

دکتۆرە ناسکە خوشکی ئەندازیار جەلال تۆفیقە کە داهێنەری ئۆتومبیلی ئەلکتریکی کۆمپانیانی کلایسلەری ئەمریکە و دەیان داهێنانی جیهانی لە بواری ئەلکتریک و ئۆتومبیل و تەلەفۆن و پاتری بارگاوی لەناو کومپانیای GMی ئەمریکا.