باخچەی ساوایانی شارۆچکەی گوڵاڵە لە نێوان ساڵەکانی 1982 بۆ 1983
گوڵاڵە مێژوویەکی کۆنی ھەیە ھەروەک گشت ئاوایییەکانی ناوچەکە (خانەقین و کفری و مەندەلی). ناونانی بەم ناوە بۆ ئەو گوڵە سوورانە دەگەڕێتەوە کە لە مێرگەکانی کەناری ڕووباری سیروانەوە چرۆ دەکەن.