به‌ڵگه‌نامه‌کانی ویكلیكس- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: نابێت فشار بخه‌ینه سه‌ر بارزانی
ئا: هاوار قادر
نزیکەی 41 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی یه‌كێك له‌ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی شانۆی سیاسی سه‌ده‌ی بیسته‌می كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت كه ئه‌ویش مسته‌فا بارزانییه، ناوبراو نه‌ك له‌زۆربه‌ی یاداشتی پیاوه سیاسیه‌كانی عێراق‌و ئێران‌دا ناوی هاتوه، به‌ڵكو له‌زۆربه‌ی نامه‌و یاداشتی باڵوێزخانه‌ی وڵاتانی گه‌وره‌ی جیهان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا باسكراوه، وه‌ك له‌به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكلیكسدا ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی سایتی ویكلیكس كه ئاوێنه له‌خواره‌وه ده‌قه‌كه‌ی كردوه بهكوردیو مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1976، بارزانی دوای هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی ئه‌یلول كه روده‌كاته ئێران‌و به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنێت، سه‌ره‌نجام ده‌زگای ساواك رێگه‌ی ده‌داو ئاسانكاریی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كات كه ئێران به‌ره‌و واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا به‌جێبهێڵێت، بارزانی كه ده‌گاته ئه‌مه‌ریكا، شای ئێران له‌ڕێگه‌ی ئه‌فسه‌رێكی ساواكه‌وه نامه‌ی ئه‌وه‌ی ئاڕاسته ده‌كات كه سورنین له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی بۆ ئێران، بارزانی‌و ئه‌و هاوه‌ڵه دڵسۆزانه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا گه‌شتیان كردوه بۆ ئه‌مه‌ریكا، گواستویانه‌ته‌وه بۆ گه‌ڕه‌كێكی ههژارنشینو گه‌ڕاون به‌دوای خانویه‌كی كرێی هه‌رزاندا له‌واشنتن.
له‌به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن "ریچارد هێڵمس"، باڵوێزی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا له‌تاران ئاماده‌و ره‌وانه كراوه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه به‌وه كراوه كه "جگه له‌مانه‌وه‌ی له‌ئه‌مه‌ریكا، بارزانی ئامانجه‌كانی تری بۆ ماوه‌یه‌ك رون نه‌بون".
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له‌به‌شی كۆتاییدا، هنری كهیسنجهری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا كه رۆڵی دیاری هه‌بو له‌ئاماده‌كردنی رێككه‌وتننامه‌ی جهزائیرو هه‌ره‌سهێنان به‌شۆڕشی ئه‌یلول، سوپاس‌و پێزانینی تایبه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌و رونكردنهوانهی له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی شا‌و حكومه‌تی ئێران پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كردوه، كه ڕه‌نگه ببێته هۆی داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتی سیاسی له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه.
ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌كه:
ئای دی: 1976STATE209897_b
بابه‌ت: كێشه‌ی بارزانی باوك (مسته‌فا بارزانی)
بهروار: 28/8/1976
كات: 17:20 سێ شه‌ممه
پۆلێن: نهێنی
له‌لایه‌ن: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
بۆ: تاران‌و به‌غداد
1. بارزانی چه‌ند نامه‌یه‌كی له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه پێگه‌یشت، كه باسیان له‌وه ده‌كرد ئه‌وان سور نین له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده ستبهجێی بارزانی بۆ تاران وه‌كو مه‌زه‌نده ده‌كرا. یه‌كێك له‌هاوه‌ڵه‌كانی بارزانی پێیڕاگه‌یاندین كه له‌ڕاستیدا شا له‌ڕێگه‌ی ساواكه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بارزانی دهكردو پێیڕاگه‌یاند، كه هه‌ركاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت بێت بۆ تاران‌و ئه‌گه‌ر ویستیشی بۆ چاره‌سه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وه هیچ ڕێگرییه‌ك نابێت له‌به‌رده‌میدا. ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی ساواك گه‌ڕایه‌وه بۆ تاران.
2. له‌هه‌مانكاتدا، بارزانی‌و هاوه‌ڵه‌كانی گواستیانه‌وه بۆ گه‌ڕه‌كێكی هه‌رزان به‌هاو ده‌گه‌ڕان به‌دوای خانویه‌كی كرێدا له‌واشنتن.
3. به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ كه‌س له‌هاوه‌ڵانی بارزانی كه یه‌كێكان كوڕێكی خۆی بو، پێیان باش بو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران یان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنێكی تر. بۆ نمونه: دكتۆر عومرانی كه پزیشكی تایبه‌تی بارزانی بو، پێیوتین كه خوازیاره بۆ ماوه‌یه‌كی كورت سه‌ردانی له‌نده‌ن بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌رو منداڵه‌كانیدا یه‌كبگرنه‌وه. كه به‌نیاز بو له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا بهپاسپۆرته ئێرانییه‌كه‌ی بڕوات. له‌وانه‌یه عومرانی دواتر‌و بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م بگه‌ڕێته‌وه واشنتن، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام حه‌زی ئه‌كرد له له‌نده‌ن نیشته‌جێ بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی دكتۆر ده‌یتوانی له‌وێ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر خوێندنی پزیشكی‌و هه‌روه‌ها پراكتیكیش.
4. سه‌رباری ئه‌و نائارامییانه‌ی كه به‌دی ده‌كران، ده‌توانین بڵێین كه هه‌مو هاوه‌ڵه‌كانی بارزانی به‌ته‌واوی دڵسۆز بون بۆ سهركردهكهیانو ئه‌گه‌ر بارزانی بیویستایه له‌وێ ده‌مانه‌وه.
5. جگه له‌مانه‌وه‌ی له‌ئه‌مه‌ریكا، بارزانی ئامانجه‌كانی تری بۆ ماوه‌یه‌ك رون نه‌بون. بارزانی به به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كاروباری عێراقی وت، كه ئاماده‌یه واژۆ بكات له‌سه‌ر قایل بونی كورد به‌و لێبوردنه كه له‌م ماوه‌یه‌دا له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ده‌رچوه بۆ ئه‌و كوردانه‌ی كه له‌ئێران ماونه‌ته‌وه، به‌مه‌رجێك ئه‌وه بچه‌سپێت تیایدا كه كورده‌كان بچنه‌وه زێدی خۆیان لهباكورو ناوچه سنورییه‌كان. بارزانی تاڕاده‌یه‌ك به‌ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه ی به‌وه‌دا كه ئه‌گه‌ر ئه‌م لێبوردنه واژۆ بكات، ئه‌وا كارێكی باشی ئه‌نجامداوه بۆ كورده ئاواره‌كانی ئێران هه‌روه‌كو چاوه‌ڕوانكراو بو له‌م كاته‌دا. له‌ئێستا به‌دواوه بارزانی هه‌وڵه‌كانی چڕ ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ڕژێمی عێراق، بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازاری ساڵی 1970.
6. تێڕوانینی ئێمه ئه‌وه‌یه، كه ده‌توانین بۆ ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوان بین‌و چاودێری بارودۆخه‌كه بكه‌ین. مانه‌وه‌ی بارزانی له‌ئه‌مه‌ریكا سه‌رئه‌نجامی كه‌مێك له‌فشار بو، به‌ڵام چاره‌سه‌رێكی ڕێژه‌ییان ده‌سته‌به‌ر كرد. ئێمه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه نابێت فشاری بخه‌ینه سه‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌نگه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێت به‌دوای یارمه‌تیدا له‌چه‌ند دۆستێكی خۆی لێره. یان هه‌ڵایه‌كی ڕۆژنامه‌وانی دروست بكات، سه‌ره‌نجام ڕه نگه داوای مافی په‌نابه‌رێتی سیاسی بكات، بۆ ئه‌مه‌ش خاوه‌نی دۆزێكی سه‌ره‌كی‌و به‌هێزه، ناتوانین به‌ئاسانی ڕه‌تی بكه‌ینه‌وه.
7. به‌م شێوه‌یه داوامان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی بارزانی‌و هاوه‌ڵه‌كانی بۆ سێ مانگ، هه‌روه‌ها ڕێگه‌ماندا به‌هه‌ندێك له‌هاوه‌ڵه‌كانی له‌وانه دكتۆر عومرانیو موحسین دزه‌یی كه سه‌ردانی له‌نده‌ن بكهنو بگه‌ڕێنه‌وه.
8. كۆمێنت‌و ئامۆژگارییهكانتان به‌رز ده‌نرخێنین له‌باره‌ی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌ی بارزانیدا. هه‌ڵوێستی شیاوی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق‌و ئێرانمان له‌به‌رچاو گرت. بۆ باڵیۆز هێلمس: سوپاس‌و پێزانینی تایبه‌تمان هه‌یه بۆ رونكردنهوهكهت له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی شا‌و حكومه‌تی ئێران. ڕه‌نگه به‌ره‌و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی بارزانی بێت لهئهمهریكاو ئه‌گه‌ری داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتی سیاسی له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه. كه‌یسنجه‌ر/ نهێنی.[١]
- ↑ سەرچاوە: ماڵپەری ئاوێنە