بوو بە ئوتوەکەی حەمە زلە

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: داناز عەبدولڕەحمان

441521408 .jpg

حه‌مه‌ زله‌"کێیە.؟

ناوی تەواوی" محەمەد کوڕی ساڵح فتاح"باوکی پیشەی چەخماخساز بووە،دانیشتوی گەڕەکی کانێسکان بوون دواتر دەرگەزێن.

لە ساڵی 1916 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.

ساڵی 22-6-1973 لەشاری "بەغداد" کۆچی دوایی کردووە.

لە سەر وەسێتی خۆی لە گردی سەیوان شاری سلێمانی بەخاک سپێردراوە.

دووجار هاوسەرگیری کردوە هاوژینی یەکەمی ناوی "فاتمە نوری ئەمین قاسم" کچی پیاوێکی ئاریز و ناوداری شار بوو. کە کچێکی هەبوە بەناوی ڕووناک.

هاوژینی دووەمی ناوی "سەبرییە ڕەشید عوسمان" خانەوادەیەکی دیاری شار بوون.

کە خاوەنی چوار کوڕ بووە بەناوەکانی"جەزا - ئاراس - سۆران - ئازاد" خاوەنی شەش کچ بووە بەناوەکانی"گێلاس - چیمەن - گوڵاڵە - ئاورنگ - چرۆ -بەهرە".

حەمە زلە

21408 .jpg

پیاوێكی کەمێ قه‌ڵه‌و و چوارشانە و جوان و باڵابەرز و قسه‌خۆش و لەبزو زمان شیرین بووە، هەمیشە مەجلیس پڕ نوکتە و قسەی خۆش و پێکەنین بوو.

خاوەنی دوو پیشەی بەناوبانگ بووە.

لە سەرەتایی چلەکان وپەنجاکان بەرگدروو بوو،کە پیشەی دورینی کەوا وسەڵتە بوو،دوکانەکەی لە تەنیشت دەرگای خوارەوەی "سینەما سیروان"بووە.لە بەردەم دوکانەکەی کۆمەڵێ کورسی دادەنا و هاوڕێکانی لەدەوری خۆی کۆدەکردەوە.خاوەنی ئوتویەکی خەڵوز بوو..

کار وپیشەی دووەمی کاری کوشنچێتی بووە. کە لە کۆتایی پەنجاکاندا لەشەقامی کاوە کاری کوشنچێتی ئەکرد، ئیتر لە ساڵی 1965 سلێمانی بەجێدەهێڵێت و دەچێتە بەغداد وکاری کوشنچێتی دەکات لەشەقامی شێخ عومەر دوکانی دەبێ و دواتر کوڕەکانی لەسەر هەمان کار بەردەوام بوون.

هاوڕێکانی (حەمە زلە). ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لە سلێمانی هاوڕێی زۆر نزیکی هەر شاعیری بەناوبانگی کورد. "مەدهۆش" و "شێخ نوری شێخ ساڵح" و " گۆران" بووه‌.

لە بەغدایش هاوڕێی زۆر نزیکی کەریم قەرەنی بوو کە پارێزگاری کۆنی شاری سلێمانی بوو ساڵی شەستەکان،عەقلی ئیسماعیل ئاغا کە ناسراوە بە عەلی شاڵی ،فەتاح شاڵی لە حەفتاکانە وەزیری ئەشغال بوو.

کە ئەوان زۆربەی کات لەلای دانیشتن و لەگەشت و سەیراندا لەگەڵیدا بوون.

8325010.jpg

زۆر لە پیاوە ناسراو و ناودارەکانی شار و ئەفەندییەکانی ئەوکات دەچوونە دوکانەکەی ئەو و دادەنیشتن بۆ قسەی خۆش و گێڕانەوەی بەسەرهاتە خۆشەکان،یان بۆ دوورین و ئوتوکردنی پۆشاکەکانیان.

ئەوکات خەیات و ئوتوچیەکان زیاتر ئوتووی ئەم جۆرە پۆشاکانەیان ئەکرد..

(چاکەت و پانتۆڵی کەیفە و یەلەگ و ساقۆ و پاڵتۆ و قاپوتی درێژ و کورت و فێست و سدارەی سەر دروستکردنی بۆینباخ و ئوتودانی و کاری چنینەوەی کون و قەڵبە و رەوافی ئەکرد.

ئەکرەمی مەحموودی ساڵحی ڕەشە

لە نوسینێکدا باسی شوێنکاری حەمە زلەی ئوتوچی دەکات و دەڵێیت:

حەمە زلە دوکانی خوار دەرگای خوارووی ( ساڵۆنی چللی) سینەما سیروان بووە.

بەڵام زۆر لە پیاوە بەتەمەنەکانی شار ئەڵێن کە حەمە زلەی ئوتوچی شوێنێكی دیاریکراو و جێگیری نەبووەهەتا ساڵانی شەستەکان.

وەک دەگێڕنەوە لەساڵی چلەکان هەتا پەنجا و شەستەکان زۆر شوێنکاری گۆڕیوە و دوکانی لە زۆر شوێنی سلێمانیدا هەبووە.

بەسەرهاتی ئوتوەکەی (حەمە زلە) چییە؟ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

441879080 1540540489872843 4946349670712304114 n.jpg

ئه‌وكاته‌ كاره‌با وەکو ئێستا نەبوو،یان ڕوونتر بڵێین ئوتووی کارەبایی نەبوو و تەکنەلۆژیا وەکو ئێستا لە پێشکەوتوو نەبوو،لە هەموو شاری سلێمانیدا چەند کەسێک هەبوون کە ئوتویان هەبێ و کاری ئوتوچێتی بکەن. ئوتوی ئەوکاتیش هەموو بە خەڵوزی گەشاوە و پشکۆ کاریان دەکرد.

حەمە زلە

ئوتوەکەی لەبەردەم دوکانەکەی خۆی دادەنا و پڕی دەکرد لە خەڵوز ئیتر هەتا خەڵوزەکە دەگەشایەوە و پشکۆکانی سور دەبوون،کاتی زۆر زۆر دەخایاند و زۆری پێدەچوو.کەسێکیش هاوکاری دەبوو بۆ گەشانەوە و سوربوونەوەی پشکۆکان و گەرمکردنی ئوتوەکەی.

جا هەر کەسێک قاپوتێک یان پانتۆڵ و کراسێکی بۆ ئوتوکردن بهێنایە بۆی،لە هۆش خۆی دەچوو ئەوندە چاوەڕێی دەکرد،چونکە ئوتوەکەی زۆر زۆر درەنگ گەرم دەبوو،کە گەرمیش دەبوو ئیتر بەهیچ سارد نەئەبۆوە.

ئیتر ئەم گوزارەیە لە سلێمانیدا بۆ کەسێک بەکاردێت،کە زۆر خاو و تەمەڵ و تەوەزل بێت.یەکسەر پێی ئەڵێن بوو بە ئووتوەکەی حەمە زلە هەر گەرم نەبوو،یان کە شتێک خاو کار بکات هەر ئەڵێن بوو بەئوتوەکەی حەمە زلە.