بۆچی جووەکان دینی خۆیان نەگۆڕی؟ بۆچی ئیسلام دیموکراسی پەیڕەوی ناکات؟

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

نووسینی: سەردار حەمەڕەش

819000000.jpg

لە ڕابوردودا وەها باو بووە کاتێک کۆمەڵگەیەک بەسەر کۆمەڵگەیەکی تردا زاڵ دەبوو لە جەنگێکدا، کۆمەڵگەی بەزێندراو پەیڕەوی خواوەندی براوەی دەکرد و دەستبەرداری خواوەندەکەی خۆی دەبوو. بەو لۆژیکەی گوایە ئەگەر ئەوان بەزێندراون کەواتە خودای دوژمنەکانیان بەتواناترە لە هی ئەوان و لەسەر هەقە. بەڵام کاتێک نەبوغوزنەسر هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل و جووەکان بە دیلیی دەبات بۆ بابل، ئەوان لەبری ئەوەی سوجدە بۆ خواوەندی بابل بەرن، بەخۆیاندا دەچنەوە؛ پرسیار دەکەن بۆچی یاڤێ کە هێندە بە هێز بووە و لەسەر هەق بووە دەستبەرداری جووەکان بووە و سەری نەخستون.

دەرئەنجامی ڕاڤەکردن، دەگەنە ئەو باوەڕەی کە ئەوان بەڕاستی یەکتاپەرست نەبوون بۆیە یاڤێ بەرگری لێ نەکردوون. دەبێت ئەوە بوترێت کە پێش ئەو ڕوداوە، ئەگەریش جووەکان باسی یەکتاپەرستیان کردووە بەڵام یەکتاپەرستییەکی ڕاستەقینە نەبووە؛ یاڤێ وەک خواوەندەکانی سۆمەر و بابل خاوەنی خێزان و ماڵ و منداڵ بووە.

ئیدی لەو سەردەمەوە جووەکان بڕیاریاندا و بەڕاستی ببنە یەکتا پەرست و بایبڵیان نوسییەوە، کە هەتا ئەو کاتە ناتەواو بوو.

ئەم خەسڵەتە، خەسلەتی پەیڕەویکردنی خواوەندی زاڵ لای مرۆڤی ساپیان، لە سەردەمی مۆدێرن و لە شارستانیەتا ڕەنگی داوەتەوە بەوەی کە مرۆڤ هەردەم پەیڕەوی شارستانیەتی زاڵ و کەسی بەتوانا و زاڵ دەکات. ئەمڕۆ بە ڕوونی سەرنج دەدەین چلۆن ڕۆژهەڵاتییەکان وەک فەقێکانی مزگەوت بەبی شک و بەبێ ڕەخنە، ڕستەو بیرۆکەی فۆکۆ و بیرمەندە ئەوروپییەکان وەک تووتی دەڵێنەوە.

ڕۆژ هەتا ئێوارێ قسە بکە کەس گوێت پێ نادات، بەڵام کاتێک گەمژەیەکی چاوشین قسەیەک دەکات، یان بە رێکەوت دەبێتە ئیسلام، ئیدی هەموو موسڵمانان خۆیان بەسەر کەوتوو دەزانن، لەبەر ئەوەی چاوی شین و قژی زەرد هێمای مرۆڤ و شارستانیەتی زاڵن لە هزن و لە نەستی مرۆڤی ساپیاندا، هەر بەو پێیەش کاڵای ئەوروپی و ڕۆژهەڵاتییەکان وەک شارستانییەتی زاڵ و بەتوانا، هەردەم رەواجیان زیاترە. خۆ لە ئیسرائیلیش هەرگیز جوویەکی پێست ڕەش نابینیت، وەنەبێت جووی پێست ڕەش بوونی نەبێت، نەخێڕ لەبەر ئەوەی پێستی ڕەش هێشتا هێمای کۆیلایەتی و نزمییە لە نەستی مرۆڤدا.


ئیسلامییەکانیش ئەگەر ڕاڤەیەکی قوڵیان بۆ ئەم دیاردەیە نەکردبێت، ئەوا بە ئەنستات ئەم ڕاستییە دەزانن، هەرچەندە حەسەن بەنا لە وتەیەکیدا دەڵێت:( ئەگەر ئێمە ناتوانین بە شارستانیەتی ئەوروپی بگەینەوە ئەوا بە دین پێیان دەگەینەوە.) بەڵام دەزانن ئەگەر سیاسەتی تۆلێرەنس و سیستەمی دیموکراسی پەێڕەوی بکەن لە ناوچەکانیاندا، بێ شک خەڵکی پشت دەکەنە ئیسلام و دەچنە سەر دینی مەسیحی، دەچنە سەر دینی زاڵ.

هۆکاری سەرەکی ئەوەی کە ئیسلام پەرە دەسەنێت وەک پەتا، وەک فکرەی دیکتاتۆری و ڕەگەزپەرستی لە جیهاندا، بەردەوامی بەخۆی دەدات، تەنها سیاسەتی سەپاندن و تۆقاندنە. ئەگەر بە ئاشکرا بڵێن هەموو کەسێک ئازادە چ دینێک هەڵدەبژێرێت، ئەوسا دەبینین کە ئیسلام وەک دینی مەسیحی ئەو دەورەی نامێنێت، هەموو وڵاتانی ئیسلامیش ئەم ڕاستییە باش دەزانن، بۆیەکا وەک چەکێکی کاریگەر دینەکەیان بە دیکاتاتۆریانە بەرامبەر بە ڕۆژئاوا بەکاری دەهێنن.