تاهیر عەلی والی بەگ (مولازم تایەر)

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

تاهیر عەلی والی بەگ ناسراو بە مولازم تایەر، ساڵی 1938 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە، کوڕی (عەلی والی میران بەگ)ە کە بە (عەلی قامچی ڕەش)، بەناوبانگ بووە و ئەفسەری پۆلیس بووە

0003 (4)87.jpg

لەبنەماڵەی خدر بەگ-ن، ئەو بنەماڵەیە هەمیشە شۆڕشگێڕو خاوەن هەڵوێست بوون.

شەهید ملازم تایەری فەرماندە قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی/ بەشی زانستیی لەساڵی 1956 لە شاری سلێمانی تەواوکردووە، ساڵی 1957 لەسەر خواستی خۆی چۆتە کۆلێژی سەربازی بەغداو ساڵی 1960 ئەو کۆلێژەی تەواوکردووە، ڕۆژی 14ی تەمموزی 1960 بووە بەملازم لەسوپای عیراقدا، چۆتە خولی تۆپخانە و لەدوای تەواوکردنی خولەکەش گوێزراوەتەوە بۆ سەربازگەی ڕواندز.

ساڵی 1961 لەگەڵ سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی ئەیلول یەکێک بووە لەیەکەم ئەو ئەفسەرانەی چۆتە ڕیزی پێشمەرگایەتییەوە لەناوچەی ئاکۆیان و کراوەتە سەر لق. دوای ساڵێک لەبەرئازایەتی و چالاکی لەلایەن مەلا مستەفای بارزانی یەوە پلەی فەرماندەی بەتالیۆنی ناوچەی ئاکۆیانی پێ سپێدراوە، دواتریش کراوەتە فەرماندەی هێزی سەفین.

شەهید ملازم تایەر بەشداری هەموو شەڕەکانی ناوچەی ئاکۆیان و ڕواندز و شاخی سەفین و شاخی هەڵگورد و چیای هەندرێنی کردووە، لەهەمووشیاندا وەک شارەزایی و ئازایە تی زۆری نواندووە..

ساڵی 1965 گوازراوەتەوە بۆ سنووری قەرەداخ و گەرمیان و کراوە بەفەرماندەی هێزی قەرەداغ، لەوێش بەشداری هەموو شەڕەکانی گەرمیان و سەنگاو و سەر جادەی چەمچەماڵ- کەرکووک و دەربەندیخان- سلێمانی کردووە.

ساڵی 1967 گوێزراوەتەوە بۆ سەرکردایەتی و کراوە بە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی شۆڕش،هەر لەهەمان ساڵ لە 24-03-1967 هاوسەرگیری دەکات لەگەڵ ئامۆزای خۆی خاتوو مونیرە سەعیدبەگ لە دەربەندی ڕایات. ساڵی 1969 جارێکی تر گەڕاوەتەوە بۆ هێزی قەرەداغ.

دوای ڕێکەوتننامەی 11ی ئازاری 1970 کراوە بە فەرماندەی فەوجی حەوتی پاسەوانی سنوور لە ناڵپارێز و ناوچەی پێنجوێن بەپلەی ڕائید.

ساڵی 1974 کە ڕژێم لەڕێکەوتننامەکە پاشگەز بۆوە و شۆڕش دەستی پێکردووە.

پێشمەرگەکانی فەوجی حەوت داوایان لەشەهید تایەر کرد بەجێیان نەهێڵێت لەسنووری هێزی خەباتدا بمێنێتەوە، ئەویش لەبەر ئەوان و لەخۆشەویستیی بۆ فەرماندەی هێزی خەبات کەشەهید فەتاح ئاغا بوو، بڕیاریداوە وەک جێگری فەرماندەی هێزەکە بمێنێتەوە.

لەنسکۆی ساڵی 1975 گەڕاوتەوە بۆ سلێمانی و دوورخراوەتەوە بۆ خوارووی عیراق و لەشارەوانی عەممارە کراوە بەفەرمانبەر، هەر ئەوکاتەش پەیوەندی بە شەهید (ساڵح یوسفی) یەوە کردووە و لەریزەکانی بزوتنەوەی سۆسیالیستیدا کەئەوسا باڵێک بوو لە ی.ن.ک، خەباتی کردووە.

لەبەهاری ساڵی 1976 ڕویکردەوە شاخ و دووبارە لەشۆڕشی نوێدا بەرابەرایەتی ی.ن.ک، بووە وە بەپێشمەرگە.

ساڵی ساڵی 1979 بووە بەئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی سەربازی حزبی سۆسیالیستی کوردستان.

ڕۆژی 25-12-1982 لەگەڵ 11 هەڤاڵی دیکەیدا کەدوانیان ئامۆزای خۆی بوون، لەچیای قەندیل شەهید بوو.