٢١٬٨٢٨
دەستکاری
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٩: | ھێڵی ٩: | ||
نووری ئەرز و ئاسمان تۆزیکمان ڕووناکی نیشان بدە ڕیگایەکەمانی پی تەواو بکەین و نەکەوینە ژیێیر ئەو ئامیرە گەورەیەی پانکردنەوەی قیڕی سەر شەقامەکان ، ئەی فریشتەکان ئیوە ئەگەر ئەمڕۆ نەبن بە چەتر و لەو خۆێین بارینە نەمان پارێزن ئەی کەی ئەمان پارێیزن ؟! ئەی رووحە پاکەکان ؟! ئیوە قەت ئیمە نابینن لەناو سەیارەیەکی پڕ لە فەریکە شەونم و خەریکی بەسەر کەوتکەوتنی پەیژەی مەرگین کە قاڵدرمەکانی لە چەقۆ درووست کراوە ، ئەی ئاسمان تۆ بارانییک ببارێنە ئەو جادە و شەقامەی پیی بشۆوە با بە خۆیینی گەشی ئەو پەپوولانە ئەو ڕیگاییە ئاو نەدری ، ئەی هەتاو تۆ ئاوا مەبە ئەمڕۆ ، لەگەڵ ئاوابوونت ئاهەنگی مەرگ ساز ئەکرییت و هەر زیندوو و مردوو پیکەوە قوربانی ئەو سەفەرەن ، ئەی عەرشی عەزیم !! ئەگەر دووعایەکانی ئیمە قبووڵ نەکەییت هی کام مەزڵووم قەبوڵ ئەکەییت ئەوە ئیمە لەوەتەی هەیین دووعات بۆ بەرز ئەکینەوە تۆش کەڕ و لاڵ و گوێیر ، ئەی گیانە پاکەکان دەستی پیرۆزتان ئەگاتە هەموو شوێینک ئەی بۆ ئەو شوینەی ئێمەی لێ بووین دابڕاو لەو گەردوونە گەورەیە دەستی ئێوەی پێنەگەیشت بۆ فریاکەوتنمان ، ئای لە ناخی سووتاوم ، ئای لە باری قورسم ئەو چ کافر ستانیکە ئەوەی چاوەڕیمانە. | نووری ئەرز و ئاسمان تۆزیکمان ڕووناکی نیشان بدە ڕیگایەکەمانی پی تەواو بکەین و نەکەوینە ژیێیر ئەو ئامیرە گەورەیەی پانکردنەوەی قیڕی سەر شەقامەکان ، ئەی فریشتەکان ئیوە ئەگەر ئەمڕۆ نەبن بە چەتر و لەو خۆێین بارینە نەمان پارێزن ئەی کەی ئەمان پارێیزن ؟! ئەی رووحە پاکەکان ؟! ئیوە قەت ئیمە نابینن لەناو سەیارەیەکی پڕ لە فەریکە شەونم و خەریکی بەسەر کەوتکەوتنی پەیژەی مەرگین کە قاڵدرمەکانی لە چەقۆ درووست کراوە ، ئەی ئاسمان تۆ بارانییک ببارێنە ئەو جادە و شەقامەی پیی بشۆوە با بە خۆیینی گەشی ئەو پەپوولانە ئەو ڕیگاییە ئاو نەدری ، ئەی هەتاو تۆ ئاوا مەبە ئەمڕۆ ، لەگەڵ ئاوابوونت ئاهەنگی مەرگ ساز ئەکرییت و هەر زیندوو و مردوو پیکەوە قوربانی ئەو سەفەرەن ، ئەی عەرشی عەزیم !! ئەگەر دووعایەکانی ئیمە قبووڵ نەکەییت هی کام مەزڵووم قەبوڵ ئەکەییت ئەوە ئیمە لەوەتەی هەیین دووعات بۆ بەرز ئەکینەوە تۆش کەڕ و لاڵ و گوێیر ، ئەی گیانە پاکەکان دەستی پیرۆزتان ئەگاتە هەموو شوێینک ئەی بۆ ئەو شوینەی ئێمەی لێ بووین دابڕاو لەو گەردوونە گەورەیە دەستی ئێوەی پێنەگەیشت بۆ فریاکەوتنمان ، ئای لە ناخی سووتاوم ، ئای لە باری قورسم ئەو چ کافر ستانیکە ئەوەی چاوەڕیمانە. | ||
'''سەفەری مەرگ بەشی 2''' | |||
بەشی دووەم ، دوو خیزانی بەد بەخت بەرەو حەوشە دەرپەڕین و بە درێژای ئەو شوێنەی لێی بووین بۆ لای دەرگای سەیارەکە هەر بە پیکەنیین و دەست گرتنی یەکتریمان و ئامۆژگاریە یەک لە دووای یەکەکانی دایکە کانمان ، بێ ئاگا لەو قەساب خانەیەی چاوەڕێمانە لەو سەفەرە ، قەت بۆیەک ساتیش ئەوەمان لە ڕۆژگار چاوەڕیی نەئەکرد ئەو خنجەرە ژهاراویەمان لە پشت بچەقینی و هیچ زمان و مەکانیک تیماری ئیمەی پیینەکریت، یەک لە دووای یەک ڕیزمان گرتبوو بۆ ئەوەی هەر یەکیکمان خۆشترین و باشترین شوینی ناو ئەو ئۆتۆمبیلەی بەربکەوێ ، چەند جاریک گلەیەی ئەوە کرا کە شوێنی هەموومان نابیتەوە و حەقە چەند کەسیکمان لەو دەرچوونە بکشینەوە بۆ ئەوەی شوینمان زۆر تەنگ نەبیت ، چەندجاریک پووری ڕەحمەتیم ووتی هەر دڵ فەراح بییت جگەر گۆشەکانم ، ئیمە هەموو جیگامان ئەبیتەوە بووەستن بزانن چۆن هەموو شوینی خۆمان ئەکەینەوە و کەسیشمان لیی زیاد نییە ، هەر بە دەم پیکەنینەوە پاڵمان بە شان و سەری یەکتری ئەنا هەموو لەبەر حیتە و پیکەنیین هەناسەمان بۆ نەئدرا هەتا شۆفیرەکە هاواری کرد و ووتی وا بکەن سەیارەکە لێیناخووڕم و دائەبەزم ، دایکیشم ووتی تۆ سەیری ئەو کوڕە خوشکەی من بکەن چون خۆی کردووە بە زەڵام بەسەرمانەوە !! | |||
کوڕم تۆ ئەبییت لەهەر هەمووومان بەتەحمول تر بییت تۆ سەرۆکایەتی ئەو سەفەرە ئەکەییت ئەبییت سینگت زۆر فەراح بییت و پەراسووت زۆر گەورە بیت جەرگەکەم ، ئەویش چاویکی لە دایکم داگرت و ووتی دادە ئەوە هەر ئەمەویت بی دەنگیان بکەم ئەگینا قسەکانی تۆ لەسەر سەر و لەسەر چاوم ، دایکیشم بە دەنگیکی نزم ووتی بەقوربانت بم حەیاتم ، بەس توخوا لەسەر خۆ بە تۆ کە سووکان ئەکەویتە دەستت هیچت لەبییر نامێینی ، ئیستاش نازانم بۆچی ئەو سەفەرە وا مێشک وچاوی داگییر کردووم یەک دەم و چاوم لیی وون نابیتت ، یەک تەفاسیڵی لە یاد ناکەم یەک نەفەرم لە میشک دەرناچییت ؟! ئەی خوایە ئەو تەوقەی دڵ و ڕووحمی پیی بەستراوە کەی ئەکریتەوە ؟ ئەو کەلەپچەییەی دەست و قاچی گرتووم کەی ئەشکێین ؟ ئەو ڕووحەی من و ئەوان کەی ئیسراحەت ئەکات ؟! هەر جاریک سەیری ئەلبومی یادگاریەکان ئەکەم بێ ئاگر ئەسووتیم و بێ ئاو ئەکووژێمەوە و دووکەڵیکی رەش لەناو سیەکانم دەرئەچییت و چاوم پڕ فرمیسک ئەبییت و لە پای هەر هەموویان ئەبییت من بگریم ، لە جیاتی هەر هەموویان من ڕۆژانە یادی ئەو کارەساتە بکمەوە و لە جیگای هەموویان من ڕابچڵەکێم لە خەوی ڕۆژ و شەوانمدا، چاوی من بووە دوو پڵە هەوری زستان بە هۆ و بێ هۆ ئەشک ئەبارێنییت بۆ ئەو کۆچە سەختە ی باڵندەکانی شارەکەم ئەو دابڕانە دابڕانی نوور بوو لە چاو دابڕانی هیێز بوو لە دڵ ، دابڕانی هەناسە بوو لە جەستە، خەم پایتخەتی دڵمی داگێیر کردووە لەو ڕۆژەوە ، گریان قوڕگمی گرتووە لەو ڕۆژەوە، هیچ سەوزایەک نابیینم لە هیچ بەهارێک ، ئینتیزاری بووە بە سەحرا بۆ ئیمە هەر جارەی بە سەرابییک پاداشتمان ئەداتەوە ، خەستەخانەکان بووە قیبلەی پیرۆزمان بۆ هەر عیبادەتیک ئەبییت ڕوو لە دەرگای ئەوان بکەین و قەتیش دەردمان دەرمان نەکراوە ، لەو ڕۆژەوە من بە دووای دەرمانی دڵی شکاو و رووحی تۆراو گیانی بێزاری خۆم و برایەکەمم من هەر لە سواڵی سەبەر و ئارامی دام لە خوا و لە مەرقدەکان و لە قورئانەکان ، لەو ڕۆژەووی سەیارە و یاریە مناڵانەکانی برایەکمیان بەخشی بەفەقیردووای کەوتنی لە ناو جیگا منیش تۆرام لە مناڵی خۆم و بڕیارم دا گەورە بم پیش کاتی خۆی ، بڕیام دا ببم بە خوشک پیش کاتی خۆی ببم بە دایک پێیش کاتی خۆی | |||
'''سەفەری مەرگ بەشی 3''' | |||
هەموو ڕیز کرایین لە ناو ئۆتۆمبيلکە و هەموو خۆمان ئامادە ئەکرد بۆ بێ دەنگ بوون و سەیر کردنی پیشی خۆمان و دەم و چاومان پڕ ببوو لە تەعەجووب و سەرسامی خۆمان بووین کە چەند ئازایانە ئەم هەموو بڕیار و کردارانەمان ڕاپەڕاندووە و توانیومانە کۆ دەنگ بیین ، من لە پێشی سەیارە کە بووم سەرتا و هەتا لەناو هەولیێر بووین من هەر لە پێشی ئۆتۆمبیلەکە بووم و قاپیک ئایسکریمیشیان بۆم کری بە کەوچک کەوتمە خواردنی ئایسکریم و هەر قسەی خۆشیشم ئەکرد و بەدەم پیکەنینەوە ئەمووت من هەرچییم ویست ئەبییت بۆمی بکڕن لە خواردن و لە یاری و لە جلی جوان ، ئەوانیش هەر بە سەر چاو وەڵاممیان ئەدایەوە ، ووتم لەویش لە مدینتە الاعابی هەر خۆم لە پیشەوە ئەبم کەس بە من نەڵییت نابییت و دەبییت ها ، ئەوانیش هەر بە سەرچاو وەڵاممیان ئەدایەوە هەتا بەرەو ڕێگاری سەرکی ڕۆیشتین هیمن هیمن ملی ڕیگامان گرتبوو ئەو سەیارەیە پڕ ببوو لە خەون و خولییای خۆش هی مناڵان و هی گەنجان و هی دایکان ، ئەو ڕۆحە پاک و جوانەنە هەموویان بەیکەوە سەیری دواڕۆژیان ئەکرد. | |||
ئەو ئۆتۆمبیلە ئەوەندەی برائەت و جوانی هەڵگرتبوو کەس خەیاڵی ئەوەی نەئکرد لە چاو تورکانیکدا بسڕیتەوە لەسەر ڕووی زەووی ، هەتا لە موسڵ نزیک ئەبووینەوە ناخمان زیاتر خونچەی ڕەنگاو ڕەنگی ئەگرت و ئەگەشاینەوە ، هەر قەت بۆ ساتیکیش بیرمان لەوە نەکردەوە کە ئەوە ئاسنەی لە ناوی داین وەکو پەشمک هەڵئەوریت و ئەبییت بە خۆڵەمێش و بە گیانمان ئەنووسیت ، قەت بە خەیاڵمان دا نەئەهات ئەو دڵانەمان و لێدانەکانی هێچ ئیشارەتیکمان پیی بدات جگە لە خۆشی و شادی، ئیتر هەر بەم شیوەیە بەدرێژایی ریگا خەریکی چرپە چرپی گاڵتەو گەپ و سوعبەت کردن بووین و قەدەریش چەقۆی قەتل و عامی ئیمەی تیژ ئەکرد ، جلادەکانی شەقامی مەرگ چاوەڕێمان بوون بۆ ئەوەی هەریکیکمان بە شێوەیەک بڕفێینن و هەریکیکمان بە شێوەیەک دابوەشێنن خۆێین ڕێژ مان بکەن ، قەت چاوەڕێی ئەوە نەبووین ئەرز و ئاسمانی کە لەسەر و ژێیرماندا بوو بەم موسیبەتە گەورەیە خەڵاتمان بکات و بۆ هەتا هەتایە خاکی دڵ ووشک و بێ ڕەنگ و بی پیت و بەرکەت بمێنیتەوە و هیچ بەریک نەدا ، وا ڕیگای ئەبڕی ئەو ئۆتۆمبیلە، ئیمەی وا مەشغووڵی خۆی کردبوو ، خەندە و هیوای ئەوەندە زۆرمان بە جێئەهیشت لە دووای خۆمان بە ئومیدی ئەوەی هەموویان بدوورینەوە لە کاتی گەڕانەوە و نشمان زانی بە ژیانمان ناگەڕێینەوە ، ئیلاهی خاوەنی هەموو یاساکان و کتیبەکان و ئاینەکان ، بۆ خاتری پادشایت لەسەر ئەو گەردوونە بۆمان ئاسان بکە ، بۆمان سووک بکە ، بمان خە ژیر یەکییک لەو هەبوونیانەت فریاکەوتن هەر کاری تۆیە هەر بەتۆش ئەکرێ ، سەبر و ئارام گرتن یەکیکە لە سیفەتە جوانەکانت ئیمەش بکە ساحیبی ئەو سیفەتە ئەو شەڕە هەر بە چەکی تۆ ئەکرێت ، ئەو ئاگرە هەر بە ئاوی تۆ ئەکووژییتەوە و ئەو لیقەومانە هەر بە دەست و چاوی تۆ تێئەپەڕییت ، خاوەنی کەون خاونداریەتیمان بکە خۆ ئیمە لە تۆ زیاتر کەس شک نابەیین لەو تنگانەیە، ئەو ڕۆژ و ئیوارە یە هەموو مناڵی من و برام هەموو بەرائەت و پاگی و بێگەردی ئیمەی هەتک کرد و فڕێی داینە دوورترین کوونجی تەنیایی ، هەر کەسەو لە ئیمەی تسلیمی مردنییک کرد کە کەس نیبیستبوو و نەیبینییبوو ، | |||
'''سەفەری مەرگ بەشی 4''' | |||
[[پەڕگە:382745266 377921.jpg|وێنۆک|ڕاست]] | |||
هەر هەموومان بەسەر و دڵیکی خۆشەوە سەیری یەکتریمان ئەکرد و خەندە مان ئەگۆڕیەوە لە ناو ئەو سندوقەی کە هەر هەموومانی کۆکردبۆوە بە ڕیک و پییکی و بەرەوە شاری یاری هەنگاوی ئەنا ، هەموو سەر ودڵمان پڕ رەسم و وێنەی ئەو شوێینە بوو ، بە هەزارها شیوە خوشیەکانی ئەو شوێنەمان بەرجستە ئەکرد ، دایکم بە لە سەرەخۆیی داوای لە شوفێرکە کرد کە ئۆتۆمبیلکە بوەستێنییت و من بهێیننە دوواوە لەبەرئەوەی هەم لەسەرم ئەترسا و هەم ڕیباز ئەیووت منیش ئەچمە پیشەوە ئەوێ خۆشترە ، ئیتر هەموو وامان ئەزانی بیانووی ڕێباز هەر ئەوەندەیە و ئەگەر من بچمە دوواوە ڕیباز بۆڵەی نامێینییت و سەفەرەکە بە هێمنی بەڕێوە ئەچییت ، لە کۆشی کچی پوورم بووم ئەو ناوقەدی منی گرتبوو منیش قاپی ئەیسکریمم بەدەستیک گرتبوو و بەدەستەکەی تریش کەوچکی قاپی ئایسکریمەکەم گرتبوو، ئیتر من هاتمە کورسیەکەی دوواوە لە باوەشی دایکم دانیشتم ڕیبازیش لە باوەشی پوورم بوو کە بە دایکم نووسابوو لە تەنیشتەوە ، کچە پوورە بچووکەکم کە تەمەنی ١٠ ساڵان بوو ڕۆیشتە شوێنی من لە باوەشی خوشکە گەورەکەی دانیشت کە مامۆستای سەرتایی بوو و تازە خوازبێنیشی هاتبوو ، دایکم و خووشکی و کچە پووریکی ترم لە سەر کووشینەکانی دوواوە بووین من و ڕیبازیش لەسەر کۆشان بووین ، سەیارەکە دەستی کرد بە ئیش کردنەوە دیسان و تۆزە تۆزە ئەجووڵایەوە و خیرایی زیاتر ئەبوو هەتا ئەوان کەوتنە قسە کردن من و ڕیبازیش کەوتینە یاری کردن ، و جار جاریش خۆم لە ڕیباز تووڕە ئەکرد و ئەمووت تۆ بۆچی لە منت تیکدا و هێنامتە دوواوە ها ، با دابەزیین لەو سەیارەیە بزانە چەند لیدانت لێئەدەم ، ڕیبازیش ترسی لیئەنیشت و داوای لیبوردنی ئەکرد منیش هەر بە سەری لووتم سەیریم ئەکرد ، هەتا بێ ئاگا لەهەموو شتیک چاوم کەوتە خەو ، خەویکی هیمن وەکو ئەوەی لە ناو زگی دایکم بم ، ئەی خاک و خۆڵی ئەوڕیگایە ئێوارە ئیوە ئەبن بە خەنەی دەست و پەنجەکانمان و قەت ئاسەوارتان ناڕووا هەتا دووا ڕۆژی تەمەن ، پایزی بێ ڕەحم تۆ لەوەتەی هەیت فەسڵی لیک دابڕانییت بەڵام بۆ ئیمە بوویتە فەسڵی مردن دەست لیک بەردان ، ئەو خۆێنەی لە جستەی ئەوان ڕۆیشت و لە دڵی من ڕۆیشت بووە کانی هەتا ئەمڕۆش گوڵی سەر گۆڕەکانیان پیی ئاو ئەدەین ، ئەو فرمیسکەی ئێستاش لە چاوی من و عەزیزەکان بۆیان دیتە خوارەوە هەموو جەنازەیەکی غەدر لیکراوی پیئەشووریت، من هەر کاتیک ئەمەوییت هەستی خۆم باس بکەم سەیر ئەکەم زمان و ڕێزمان ڵاڵە ، پیتەکان هەموویان ڕووت و ڕەجاڵن بەرامبەر ئەو کارەساتەی ئیمە بینمان ، کەی نووسین توانای وەسف کردنی هەیە ؟ کەی گیڕانەوە ئەتوانی بەم کارە گەورەیە هەڵبستێی ؟ من بەخۆم و بە ئامرەزەکانی دەستم و بە هیمایەکانی تەعبییر کردن و بە پیتەکانی نووسین و بە ئەلف و بێی هەموو زاراوەکان توانای گێڕانەوەی ئەو کات و سات و هەست و داخورپانەمان نییە ، ئیلاهی دووای ئەم هەموو مەلەکردنە لە دەریای خەم تازە چ تەڕبوونێک دمترسێینییت ؟ دووای هەڵگرتنی ئەو بارە قورسە چ مسئوولیەتیک ئەمتاسێنێ ؟ لە ناو ئۆتۆمبیلکی پڕ لە ڕووحی جوان جوان هەر خۆم لەسەر پێیەکانم ماوم چۆن خانەکانی میشکم ژەنگ نەگرێیت و نەوەستێیت ؟ لە ناو قوڵایی ئۆقیانووسی فرمیسکەکانم تازە بەچی ئەگەمەوە کەنار دەریای هێمنی و ئارامی ؟ ئیمە بە ڕیگای بێ ئومیدی دا ئەڕۆیشتین بۆ چاندنی گوڵی هیوا چۆن ئەم هەموو دڕک و داڵە مان لە دەست و قاچ ئاڵا ؟ ئیمە بۆ کڕینی ترش و شیرنی ئەو شارە چووبووین هەتا لە گەڵ خۆمان بیهێنینەوە تاڵ و تفتی ژیانمانی پێی خۆش بکەین نەمانزانی جارێ هیچمان نەبینیوە و نەخواردووە لە تاڵی و سوێیری ئەو ژیانە | |||
[[پۆل:یاداشت/ بیرەوەری]] | [[پۆل:یاداشت/ بیرەوەری]] |