سەفەری مەرگ

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

نووسینی: رەوا جەعفەر عەبدولواحید

391687522.jpg

بەشی یەکەم ، دووای لە سێدارەدانی باوکم ساڵی ١٩٧٦ بە دوو ساڵ و چەند مانگێک ، پوریکم خوشکی دایکم هاتە سەردانمان و کەوتە لۆمەی دایکم لەسەر ئەو رەش پۆشیە و ئەو هەموو خەمبار بوونەی و سجن کردنی خۆی لە ژوورەوە ، داوای لەدایکم کرد کە پرسە بشکیینییت و ژیانی خۆی و مناڵەکانی بژییت و دریژە بە دایکایەتی خۆی بدات و ڕۆڵی باوکیش ببینیت و بە چاوی ئومیدە وە سەیری ژیان بکات ، وەکو سەرتایەک بۆ بەدی هینانی ئەو خەونانە داوای لە دایکم کرد کە هەستن هەموویان سەفەریک ئەنجام بدەن بۆ شاری موسڵ کە ئەو کات بە سعاتیک و چەند دەقیقەیەک دوور بوو لە شاری هەولێر ، ئەو کات یەکەم شاری یاری کە درووست کرابوو بۆ ئەو ناوچەیە لەو شارە کرابۆوە خەڵکێکی زۆری شاری هەولێر و دهۆک ئەچوون بۆ شاری مووسڵ بۆ بیینیینی ئەو شۆیینە خۆشە ، شوینیکی زۆر سەرنج ڕاکیش و خۆش بوو ، ئیمەش هەموو لا بە مناڵانی پوورم و من و ڕیبازیش دەستمان کرد بە هەڵپەرین و جەخت کردن لەدایکم بۆ ئەوەی داواکاریەکانی پورم جی بەجی بکات و بچیین بۆ ئەو سەفەرە ، دایکیشم هیچ دەرفەتیکی بۆ نەمابوو بۆ گفتۆگۆ کردن لەسەر ئەو بابەتە و ڕازی بوونی خۆی نیشان دا.

لە یەکەم دەرفەتی وەڵام دانەوەی ، نانی نیوەڕۆ ئامادە کراو و هەموومان بە پەلە پەل نانمان ئەخوارد و پاروومان قوت ئەدا و ئاو و ماستاو و چایە مان هەمووی تەواو کرد و چاویکمان هەر لەسەر کات ژمییر بوو بۆ ئەوەی بە زووترین کات سواری شەمندەفەری مەرگ بیین و هەر یەکیک لە ئیمە دەست لە ملانیی جۆریک لە مەردن ببین و هەر کەسیک لە ئیمە بە بیابانی زامەکانمان بمانسپێیرن هەر ئەمانویست سعات و چرکەکان لیمان نەباتەوە و سەفەرەکەمان لیی تیک نەدات ، وا پیشبڕیکیمان لەگەڵ کات ئەکرد نەمان ئەزانییت کات گەورەترین گوورزی لیمان دەوەشیینییت و قەدەر بە خراپ ترین کارەسات چاوەڕێمانە لەو ڕیگا دڕک ڕیژکراوەی موسڵ ، نەمانئەزانی هەموو جوانی وخۆشی ژیان لەو ڕیگایە لەگۆڕ ئەنیین و بە خۆێینی دڵە کانمان ئەو برینانە ئاو ئەدەین هەتا دووا ڕۆژی تەمەن و بەچەندها جەنازە ی مردوو و زیندوو ئەگەڕینەوە شاری هەولێر ، ئیمە چووزانیین هەموو ئیستەرەکان لەو ڕیگایە ئەکەونە خوارەوەو ئەبن بە ووردە ئاسن و هەموو جستەکانمان ئەکن بە بێیژینگ ؟ !!

چووزانین مانگ ڕیگای گەرانەوەمان لی وون ئەکات و ئەمانباتە یەکییک لە ئشکەوتەکانی مەرگ و لەوی پەل بە پەلمان ئەکات ، چ بزانیین ئەم هەموو قیژە و دەنگ بەرزیەی فریشتەکانمان گۆێی لێینابیتت و هاواری خوا نابیستین لەبەر قرتە قرتی پیکەنیینکانمان لە ناو ئەو سەیارەی کە ئیستاش نازانم چۆن شویینی ئەم هەموو کەسەی تیدا بۆوە ئەگەر بۆ مردن نەبییت ؟!ئەی ئۆتۆمبلەکە ؟ چۆن توانییت ببیت بە تابووتی مەرگ بۆ پەپولە ناسکەکانی ناو بەهەشت ؟ ئەی شوفیرە گەنجەکە چۆن دڵت هات پێشبڕکیی مەرگ بکەیت و بەو ١٩ ساڵیەی تەمنت مردن بە زەروور تر بزانییت لە ژیان? ئەی شەقامە میین ڕیژ کراوەکانی ڕیگای مەرگ چۆن دەستتان چووە جل و بەرگە ڕەنگاو ڕەنکانی بەرمان و وا بەئاسنی کردتان بە کفن و لەبەری ئیمەتان کرد ، ئاییییی خوایە !! چی بڵییم و چی بەجێ بهێڵم ، چ باس بکەم و چ لە بییر بکەم !! کەی خوا هەڵیئەگریت ئەم هەموو خونچەیە وا بە جاریک هەڵبوەرییت دەرگای دۆزەخ کەی وا گەورەیە ئەم هەموو ئاگرە وا بەرەو پیرمان بییت و بمان کات بە خۆڵەمیش و بەسەر شەقام و شوستەی ئەو ڕیگایەدا بڵاو مان بکاتەوە ، ئەی پەروردگار ئەو دووستەی تۆ نەبییت چ دەستیک توانای ڕزگار کردنی ئیمەی هەیە !!؟

نووری ئەرز و ئاسمان تۆزیکمان ڕووناکی نیشان بدە ڕیگایەکەمانی پی تەواو بکەین و نەکەوینە ژیێیر ئەو ئامیرە گەورەیەی پانکردنەوەی قیڕی سەر شەقامەکان ، ئەی فریشتەکان ئیوە ئەگەر ئەمڕۆ نەبن بە چەتر و لەو خۆێین بارینە نەمان پارێزن ئەی کەی ئەمان پارێیزن ؟! ئەی رووحە پاکەکان ؟! ئیوە قەت ئیمە نابینن لەناو سەیارەیەکی پڕ لە فەریکە شەونم و خەریکی بەسەر کەوتکەوتنی پەیژەی مەرگین کە قاڵدرمەکانی لە چەقۆ درووست کراوە ، ئەی ئاسمان تۆ بارانییک ببارێنە ئەو جادە و شەقامەی پیی بشۆوە با بە خۆیینی گەشی ئەو پەپوولانە ئەو ڕیگاییە ئاو نەدری ، ئەی هەتاو تۆ ئاوا مەبە ئەمڕۆ ، لەگەڵ ئاوابوونت ئاهەنگی مەرگ ساز ئەکرییت و هەر زیندوو و مردوو پیکەوە قوربانی ئەو سەفەرەن ، ئەی عەرشی عەزیم !! ئەگەر دووعایەکانی ئیمە قبووڵ نەکەییت هی کام مەزڵووم قەبوڵ ئەکەییت ئەوە ئیمە لەوەتەی هەیین دووعات بۆ بەرز ئەکینەوە تۆش کەڕ و لاڵ و گوێیر ، ئەی گیانە پاکەکان دەستی پیرۆزتان ئەگاتە هەموو شوێینک ئەی بۆ ئەو شوینەی ئێمەی لێ بووین دابڕاو لەو گەردوونە گەورەیە دەستی ئێوەی پێنەگەیشت بۆ فریاکەوتنمان ، ئای لە ناخی سووتاوم ، ئای لە باری قورسم ئەو چ کافر ستانیکە ئەوەی چاوەڕیمانە.

سەفەری مەرگ بەشی 2

381070336 .jpg

بەشی دووەم ، دوو خیزانی بەد بەخت بەرەو حەوشە دەرپەڕین و بە درێژای ئەو شوێنەی لێی بووین بۆ لای دەرگای سەیارەکە هەر بە پیکەنیین و دەست گرتنی یەکتریمان و ئامۆژگاریە یەک لە دووای یەکەکانی دایکە کانمان ، بێ ئاگا لەو قەساب خانەیەی چاوەڕێمانە لەو سەفەرە ، قەت بۆیەک ساتیش ئەوەمان لە ڕۆژگار چاوەڕیی نەئەکرد ئەو خنجەرە ژهاراویەمان لە پشت بچەقینی و هیچ زمان و مەکانیک تیماری ئیمەی پیینەکریت، یەک لە دووای یەک ڕیزمان گرتبوو بۆ ئەوەی هەر یەکیکمان خۆشترین و باشترین شوینی ناو ئەو ئۆتۆمبیلەی بەربکەوێ ، چەند جاریک گلەیەی ئەوە کرا کە شوێنی هەموومان نابیتەوە و حەقە چەند کەسیکمان لەو دەرچوونە بکشینەوە بۆ ئەوەی شوینمان زۆر تەنگ نەبیت ، چەندجاریک پووری ڕەحمەتیم ووتی هەر دڵ فەراح بییت جگەر گۆشەکانم ، ئیمە هەموو جیگامان ئەبیتەوە بووەستن بزانن چۆن هەموو شوینی خۆمان ئەکەینەوە و کەسیشمان لیی زیاد نییە ، هەر بە دەم پیکەنینەوە پاڵمان بە شان و سەری یەکتری ئەنا هەموو لەبەر حیتە و پیکەنیین هەناسەمان بۆ نەئدرا هەتا شۆفیرەکە هاواری کرد و ووتی وا بکەن سەیارەکە لێیناخووڕم و دائەبەزم ، دایکیشم ووتی تۆ سەیری ئەو کوڕە خوشکەی من بکەن چون خۆی کردووە بە زەڵام بەسەرمانەوە !!

کوڕم تۆ ئەبییت لەهەر هەمووومان بەتەحمول تر بییت تۆ سەرۆکایەتی ئەو سەفەرە ئەکەییت ئەبییت سینگت زۆر فەراح بییت و پەراسووت زۆر گەورە بیت جەرگەکەم ، ئەویش چاویکی لە دایکم داگرت و ووتی دادە ئەوە هەر ئەمەویت بی دەنگیان بکەم ئەگینا قسەکانی تۆ لەسەر سەر و لەسەر چاوم ، دایکیشم بە دەنگیکی نزم ووتی بەقوربانت بم حەیاتم ، بەس توخوا لەسەر خۆ بە تۆ کە سووکان ئەکەویتە دەستت هیچت لەبییر نامێینی ، ئیستاش نازانم بۆچی ئەو سەفەرە وا مێشک وچاوی داگییر کردووم یەک دەم و چاوم لیی وون نابیتت ، یەک تەفاسیڵی لە یاد ناکەم یەک نەفەرم لە میشک دەرناچییت ؟! ئەی خوایە ئەو تەوقەی دڵ و ڕووحمی پیی بەستراوە کەی ئەکریتەوە ؟ ئەو کەلەپچەییەی دەست و قاچی گرتووم کەی ئەشکێین ؟ ئەو ڕووحەی من و ئەوان کەی ئیسراحەت ئەکات ؟! هەر جاریک سەیری ئەلبومی یادگاریەکان ئەکەم بێ ئاگر ئەسووتیم و بێ ئاو ئەکووژێمەوە و دووکەڵیکی رەش لەناو سیەکانم دەرئەچییت و چاوم پڕ فرمیسک ئەبییت و لە پای هەر هەموویان ئەبییت من بگریم ، لە جیاتی هەر هەموویان من ڕۆژانە یادی ئەو کارەساتە بکمەوە و لە جیگای هەموویان من ڕابچڵەکێم لە خەوی ڕۆژ و شەوانمدا، چاوی من بووە دوو پڵە هەوری زستان بە هۆ و بێ هۆ ئەشک ئەبارێنییت بۆ ئەو کۆچە سەختە ی باڵندەکانی شارەکەم ئەو دابڕانە دابڕانی نوور بوو لە چاو دابڕانی هیێز بوو لە دڵ ، دابڕانی هەناسە بوو لە جەستە، خەم پایتخەتی دڵمی داگێیر کردووە لەو ڕۆژەوە ، گریان قوڕگمی گرتووە لەو ڕۆژەوە، هیچ سەوزایەک نابیینم لە هیچ بەهارێک ، ئینتیزاری بووە بە سەحرا بۆ ئیمە هەر جارەی بە سەرابییک پاداشتمان ئەداتەوە ، خەستەخانەکان بووە قیبلەی پیرۆزمان بۆ هەر عیبادەتیک ئەبییت ڕوو لە دەرگای ئەوان بکەین و قەتیش دەردمان دەرمان نەکراوە ، لەو ڕۆژەوە من بە دووای دەرمانی دڵی شکاو و رووحی تۆراو گیانی بێزاری خۆم و برایەکەمم من هەر لە سواڵی سەبەر و ئارامی دام لە خوا و لە مەرقدەکان و لە قورئانەکان ، لەو ڕۆژەووی سەیارە و یاریە مناڵانەکانی برایەکمیان بەخشی بەفەقیردووای کەوتنی لە ناو جیگا منیش تۆرام لە مناڵی خۆم و بڕیارم دا گەورە بم پیش کاتی خۆی ، بڕیام دا ببم بە خوشک پیش کاتی خۆی ببم بە دایک پێیش کاتی خۆی

سەفەری مەرگ بەشی 3

383075159.jpg

هەموو ڕیز کرایین لە ناو ئۆتۆمبيلکە و هەموو خۆمان ئامادە ئەکرد بۆ بێ دەنگ بوون و سەیر کردنی پیشی خۆمان و دەم و چاومان پڕ ببوو لە تەعەجووب و سەرسامی خۆمان بووین کە چەند ئازایانە ئەم هەموو بڕیار و کردارانەمان ڕاپەڕاندووە و توانیومانە کۆ دەنگ بیین ، من لە پێشی سەیارە کە بووم سەرتا و هەتا لەناو هەولیێر بووین من هەر لە پێشی ئۆتۆمبیلەکە بووم و قاپیک ئایسکریمیشیان بۆم کری بە کەوچک کەوتمە خواردنی ئایسکریم و هەر قسەی خۆشیشم ئەکرد و بەدەم پیکەنینەوە ئەمووت من هەرچییم ویست ئەبییت بۆمی بکڕن لە خواردن و لە یاری و لە جلی جوان ، ئەوانیش هەر بە سەر چاو وەڵاممیان ئەدایەوە ، ووتم لەویش لە مدینتە الاعابی هەر خۆم لە پیشەوە ئەبم کەس بە من نەڵییت نابییت و دەبییت ها ، ئەوانیش هەر بە سەرچاو وەڵاممیان ئەدایەوە هەتا بەرەو ڕێگاری سەرکی ڕۆیشتین هیمن هیمن ملی ڕیگامان گرتبوو ئەو سەیارەیە پڕ ببوو لە خەون و خولییای خۆش هی مناڵان و هی گەنجان و هی دایکان ، ئەو ڕۆحە پاک و جوانەنە هەموویان بەیکەوە سەیری دواڕۆژیان ئەکرد.

ئەو ئۆتۆمبیلە ئەوەندەی برائەت و جوانی هەڵگرتبوو کەس خەیاڵی ئەوەی نەئکرد لە چاو تورکانیکدا بسڕیتەوە لەسەر ڕووی زەووی ، هەتا لە موسڵ نزیک ئەبووینەوە ناخمان زیاتر خونچەی ڕەنگاو ڕەنگی ئەگرت و ئەگەشاینەوە ، هەر قەت بۆ ساتیکیش بیرمان لەوە نەکردەوە کە ئەوە ئاسنەی لە ناوی داین وەکو پەشمک هەڵئەوریت و ئەبییت بە خۆڵەمێش و بە گیانمان ئەنووسیت ، قەت بە خەیاڵمان دا نەئەهات ئەو دڵانەمان و لێدانەکانی هێچ ئیشارەتیکمان پیی بدات جگە لە خۆشی و شادی، ئیتر هەر بەم شیوەیە بەدرێژایی ریگا خەریکی چرپە چرپی گاڵتەو گەپ و سوعبەت کردن بووین و قەدەریش چەقۆی قەتل و عامی ئیمەی تیژ ئەکرد ، جلادەکانی شەقامی مەرگ چاوەڕێمان بوون بۆ ئەوەی هەریکیکمان بە شێوەیەک بڕفێینن و هەریکیکمان بە شێوەیەک دابوەشێنن خۆێین ڕێژ مان بکەن ، قەت چاوەڕێی ئەوە نەبووین ئەرز و ئاسمانی کە لەسەر و ژێیرماندا بوو بەم موسیبەتە گەورەیە خەڵاتمان بکات و بۆ هەتا هەتایە خاکی دڵ ووشک و بێ ڕەنگ و بی پیت و بەرکەت بمێنیتەوە و هیچ بەریک نەدا ، وا ڕیگای ئەبڕی ئەو ئۆتۆمبیلە، ئیمەی وا مەشغووڵی خۆی کردبوو ، خەندە و هیوای ئەوەندە زۆرمان بە جێئەهیشت لە دووای خۆمان بە ئومیدی ئەوەی هەموویان بدوورینەوە لە کاتی گەڕانەوە و نشمان زانی بە ژیانمان ناگەڕێینەوە ، ئیلاهی خاوەنی هەموو یاساکان و کتیبەکان و ئاینەکان ، بۆ خاتری پادشایت لەسەر ئەو گەردوونە بۆمان ئاسان بکە ، بۆمان سووک بکە ، بمان خە ژیر یەکییک لەو هەبوونیانەت فریاکەوتن هەر کاری تۆیە هەر بەتۆش ئەکرێ ، سەبر و ئارام گرتن یەکیکە لە سیفەتە جوانەکانت ئیمەش بکە ساحیبی ئەو سیفەتە ئەو شەڕە هەر بە چەکی تۆ ئەکرێت ، ئەو ئاگرە هەر بە ئاوی تۆ ئەکووژییتەوە و ئەو لیقەومانە هەر بە دەست و چاوی تۆ تێئەپەڕییت ، خاوەنی کەون خاونداریەتیمان بکە خۆ ئیمە لە تۆ زیاتر کەس شک نابەیین لەو تنگانەیە، ئەو ڕۆژ و ئیوارە یە هەموو مناڵی من و برام هەموو بەرائەت و پاگی و بێگەردی ئیمەی هەتک کرد و فڕێی داینە دوورترین کوونجی تەنیایی ، هەر کەسەو لە ئیمەی تسلیمی مردنییک کرد کە کەس نیبیستبوو و نەیبینییبوو ،

سەفەری مەرگ بەشی 4

382745266 377921.jpg

هەر هەموومان بەسەر و دڵیکی خۆشەوە سەیری یەکتریمان ئەکرد و خەندە مان ئەگۆڕیەوە لە ناو ئەو سندوقەی کە هەر هەموومانی کۆکردبۆوە بە ڕیک و پییکی و بەرەوە شاری یاری هەنگاوی ئەنا ، هەموو سەر ودڵمان پڕ رەسم و وێنەی ئەو شوێینە بوو ، بە هەزارها شیوە خوشیەکانی ئەو شوێنەمان بەرجستە ئەکرد ، دایکم بە لە سەرەخۆیی داوای لە شوفێرکە کرد کە ئۆتۆمبیلکە بوەستێنییت و من بهێیننە دوواوە لەبەرئەوەی هەم لەسەرم ئەترسا و هەم ڕیباز ئەیووت منیش ئەچمە پیشەوە ئەوێ خۆشترە ، ئیتر هەموو وامان ئەزانی بیانووی ڕێباز هەر ئەوەندەیە و ئەگەر من بچمە دوواوە ڕیباز بۆڵەی نامێینییت و سەفەرەکە بە هێمنی بەڕێوە ئەچییت ، لە کۆشی کچی پوورم بووم ئەو ناوقەدی منی گرتبوو منیش قاپی ئەیسکریمم بەدەستیک گرتبوو و بەدەستەکەی تریش کەوچکی قاپی ئایسکریمەکەم گرتبوو، ئیتر من هاتمە کورسیەکەی دوواوە لە باوەشی دایکم دانیشتم ڕیبازیش لە باوەشی پوورم بوو کە بە دایکم نووسابوو لە تەنیشتەوە ، کچە پوورە بچووکەکم کە تەمەنی ١٠ ساڵان بوو ڕۆیشتە شوێنی من لە باوەشی خوشکە گەورەکەی دانیشت کە مامۆستای سەرتایی بوو و تازە خوازبێنیشی هاتبوو ، دایکم و خووشکی و کچە پووریکی ترم لە سەر کووشینەکانی دوواوە بووین من و ڕیبازیش لەسەر کۆشان بووین ، سەیارەکە دەستی کرد بە ئیش کردنەوە دیسان و تۆزە تۆزە ئەجووڵایەوە و خیرایی زیاتر ئەبوو هەتا ئەوان کەوتنە قسە کردن من و ڕیبازیش کەوتینە یاری کردن ، و جار جاریش خۆم لە ڕیباز تووڕە ئەکرد و ئەمووت تۆ بۆچی لە منت تیکدا و هێنامتە دوواوە ها ، با دابەزیین لەو سەیارەیە بزانە چەند لیدانت لێئەدەم ، ڕیبازیش ترسی لیئەنیشت و داوای لیبوردنی ئەکرد منیش هەر بە سەری لووتم سەیریم ئەکرد ، هەتا بێ ئاگا لەهەموو شتیک چاوم کەوتە خەو ، خەویکی هیمن وەکو ئەوەی لە ناو زگی دایکم بم ، ئەی خاک و خۆڵی ئەوڕیگایە ئێوارە ئیوە ئەبن بە خەنەی دەست و پەنجەکانمان و قەت ئاسەوارتان ناڕووا هەتا دووا ڕۆژی تەمەن ، پایزی بێ ڕەحم تۆ لەوەتەی هەیت فەسڵی لیک دابڕانییت بەڵام بۆ ئیمە بوویتە فەسڵی مردن دەست لیک بەردان ، ئەو خۆێنەی لە جستەی ئەوان ڕۆیشت و لە دڵی من ڕۆیشت بووە کانی هەتا ئەمڕۆش گوڵی سەر گۆڕەکانیان پیی ئاو ئەدەین ، ئەو فرمیسکەی ئێستاش لە چاوی من و عەزیزەکان بۆیان دیتە خوارەوە هەموو جەنازەیەکی غەدر لیکراوی پیئەشووریت، من هەر کاتیک ئەمەوییت هەستی خۆم باس بکەم سەیر ئەکەم زمان و ڕێزمان ڵاڵە ، پیتەکان هەموویان ڕووت و ڕەجاڵن بەرامبەر ئەو کارەساتەی ئیمە بینمان ، کەی نووسین توانای وەسف کردنی هەیە ؟ کەی گیڕانەوە ئەتوانی بەم کارە گەورەیە هەڵبستێی ؟ من بەخۆم و بە ئامرەزەکانی دەستم و بە هیمایەکانی تەعبییر کردن و بە پیتەکانی نووسین و بە ئەلف و بێی هەموو زاراوەکان توانای گێڕانەوەی ئەو کات و سات و هەست و داخورپانەمان نییە ، ئیلاهی دووای ئەم هەموو مەلەکردنە لە دەریای خەم تازە چ تەڕبوونێک دمترسێینییت ؟ دووای هەڵگرتنی ئەو بارە قورسە چ مسئوولیەتیک ئەمتاسێنێ ؟ لە ناو ئۆتۆمبیلکی پڕ لە ڕووحی جوان جوان هەر خۆم لەسەر پێیەکانم ماوم چۆن خانەکانی میشکم ژەنگ نەگرێیت و نەوەستێیت ؟ لە ناو قوڵایی ئۆقیانووسی فرمیسکەکانم تازە بەچی ئەگەمەوە کەنار دەریای هێمنی و ئارامی ؟ ئیمە بە ڕیگای بێ ئومیدی دا ئەڕۆیشتین بۆ چاندنی گوڵی هیوا چۆن ئەم هەموو دڕک و داڵە مان لە دەست و قاچ ئاڵا ؟ ئیمە بۆ کڕینی ترش و شیرنی ئەو شارە چووبووین هەتا لە گەڵ خۆمان بیهێنینەوە تاڵ و تفتی ژیانمانی پێی خۆش بکەین نەمانزانی جارێ هیچمان نەبینیوە و نەخواردووە لە تاڵی و سوێیری ئەو ژیانە.

سەفەری مەرگ بەشی 5

383149981 .jpg

من لە خەوێکی قوڵی خۆشی کەم وێنەدابووم و ئەوانی تریش هەریکەیان خەریکی وەرگرتنی بڕیک ئیسراحەت بوون و دایکم توند بە سینگی خۆی نووساندبووم و جار جارە باوەشێنی ئەکردم و هەندیک جاریش دەستی بە دەم و چاوم دا ئەهێنا لە خەویکی خۆش دابووم خۆم پڕ ئەکردەوە لەو وزانەی کە لێیم ڕۆیشتبوو ، ئیتر ئەوانی پیشەوە خەریکی قسە کردن و گاڵتە بوون لەگەڵ ئەوانی دوواوە ، پوورم هەر لەگەڵ دایکم باسی دونیا و ژیان و منداڵ و ، لە ناکاو هەموو هەستیان بەوە کرد کە ڕیباز مورتاح نییە ، ڕیباز هەر بیانووی ئەکرد ، بیانووەکانی تۆزە تۆزە بوو بە ناڕەزایی ئیتر پورم هەر جارەی ئەیخستە سەر ڕانیکی خۆی و ڕایئەژاند و دەستی بە سەر و پشتی دا ئەهینا و بسم اللە و الحمدواللە ئەکرد ژنیکی زۆر خوا ناس و ئیماندار بوو ، هەر بە ناوی خوا و دەسەڵاتی خوا و حفزی خوا ڕیبازی تەلقین ئەدا ، هەتا ڕیباز دەستی بەگریان کرد بە دەنگێکی بەرز کە بۆوە هۆی هەستانی من وەکو شییت لە خەوەکەی خۆم ، وام زانی جامیک بەفراوی ساردیان پییم داکرد چاوم کردەوە بینیم ڕیباز بەکەس ژییر نابیتتەوە و منیش بە هەموو شێوەیەک ئەمویست خاشاکی ئەو خەوە دەربهێنم کە لە چاوم شکابوو و منیان لەو خەو و باوەشە هەڵساندبوو، خوایە بۆچی ڕیباز ئارمیی لێ هەڵگیرا ؟

گریانەکانی وەکو برووسک هەر جارەی بە یەکیێکمان ئەکەوی وکەسیش نەیئەزانی لەبەرچییە ؟ ئەی پەرورداگار ئەبیتت فریشتەکان پەردەیان لەسەر بەسیرەتی لانەدا بێ ئەو مردنەی ئەوان و چارەنەسووی خۆی دەبیینییت ؟ دەبییت لە ئاسمانەوە پەیمایکی بۆ نەهاتبییت بەو کارەساتەی کە بەرەو پیرمانەوە دێیت ؟ ئەو سوور بوونەوەی دەم و چاوی ڕیباز زەرد هەلگەڕانی و نەمانی سووکنایی لەناو جستەی هەموو هیمای ئەوە بوو کە ڕیباز هەست بە شتێکی نامۆ ئەکات ، هەست بە هەڵوەرینی پەڕەی تەمەنی ئەکات ، ئاسن و ئاگر پەیامیان بۆ ناردبوو،چارەنووس وەکو فلیمیکی ڕەنگا و ڕەنگ بە پیش چاوی هاتو چۆی ئەکرد و ئیمەش لە هیچ حاڵی نەئەبووین ، شینی ڕیباز !!

شینی ژانیکی بی کۆتایی بوو شینی دابڕانی سەر بوو لە جەستە ، ئای برای بێ پشتم ئای ، تۆ ئاسمانت ئەبیینی پارچە پارچە ئەشکا و بەسەرماندا ئەکەوتە خوارەوە و ئیمەش هەر ئمانویست بی دەنگت بکەین ، تۆ ئەرزت ئەبیینی لە ژیرمان وەکو بەستەڵەک ئەتویتەوە و ئەتقیژاند و ئیمەش سەر سوڕماو لێیتڕامابووین ، ئای کوڕە پیغمبەر گەر باوکی تۆش لە ژیان با وەکو حەزرتی ئیسماعیل و ییبراهیم نەجاتی ئەدای لەو سەر بڕینە ، ئەگەر باوکت لەژیان با وەکو حەزرەتی یعقوب و یوسف دەرئەهینای لەو بیرە ، ئای برای بێ کەسم وا تاریکی و ئیوارە و تەنیایی سێ قۆڵی دەورت ئەدەن و هەموو ئێستا و دووا ڕۆژت زەوت ئەکەن ، ئای خوایە لەو ڕووبەرە بچووکەی جستەم ئەو رووبەرە گەوەرەیەی زاکیرەم چۆن یەکیان گرتۆە ؟ بۆچی بۆ جاریکیش لەبیرچوونەوە سەردانم ناکات بۆ ؟ لەبەرچی چاوم و میشکم وا پڕ بووە لە ئەوان و ئەوانیش لە چاو توورکانیک منیان لە بیر چوو !؟ ئیمە هاوبەشی رووح هەر ڕوحیکمان کەوتە چاڵیکەوە هەتا ئەمڕۆش هەر بەدووای ڕزگار بووندا وێیڵیین


سەفەری مەرگ بەشی 6

384384182.jpg

هەر هەموومان خەریکی ڕیباز و گریانەکانی بووین بە هەموو شێوەیەک ئەمانوویست هێوری بکەینەوە و لەو کیشمە گیشمەیە دەربهینن کە هەر بەخۆی ئەیزانی هۆکارەکەی چیبوو ، هەتا هەر ئەوەندە مان بینی ئەوە لە ناو شاری موسڵین گەیشتبووین و هیچ ئاگامان لە کات نەببوو یەک دووەمیش شۆفێرکە ئەوەندە بە پەلە ئۆتمبیلکەی لیخووڕیبوو بە 50 دقیقە ئیمە گەیاندبوو ، ڕیگایەک کاتەکەی بە 90 دقیقە تەواو بییت ئیمە بە ٥٠ دقیقە تەواومان کردبوو ئەبییت چەند بەپەلە ئەو ئۆتۆمبێلە ڕۆیشتبییت ، ئەوەش وای کرد بەڕحمەت بن دایکم و پوورم زۆر توڕە بن لە شوفێرکە و لۆمەیەکی زۆریان لییکرد و ووتیان ئیمە قەت لەگەڵ تۆ ناگەڕێینەوە تکسی ئەگرین بە تەکسی ئەڕۆینەوە هەولێیر تۆ چۆن ئەو جۆرە سیاقەتەمان بۆ دەکەییت ؟

لە وەڵامدا ئەوەیش ووتی بەڵیینتان پیئئەدەم کە بە دڵی ئیوە سیارەکە لیبخووڕم لە گەڕانەوە و بە لەسەرەخۆیی ئەو جارە ڕیگایەکە ئەبڕم وەعدتان ئەدەمێ بەس ئیوە دڵگران مەبن توخوا کەوتە دەست ماچ کردنی دایکی و پووری ئیتر ئەوانیش باوەشیان پیدا کرد و وتیان بابتبیینین چۆن بە دڵمان ئەجووڵییت ، ئیتر هەموو شتەکانمان لەبییر چوو بەرەو شاری یاری شاقاومان ئەهاویشت و خۆمان حازر ئەکرد ، ڕیبازیش ئەوەندە گریابوو لە ماندوو بوونیان لە هۆش خۆی چووبوو و بی دەنگ و بی هەست کەوتبوو لە باوەشی دایکم ، ئیتر کە گەیشتین !! هەتا چاو ئەیدیت جوانی لەو شوینە زۆر بوو ، شاریک پڕ لە سەرسامی و شاکاریک لە ڕەنگی جوان و یاری سەیر سەیر و هەریەکیک لەو یاریانە بە لایەک دا ئەسووڕان و هەریەکیان جۆرە جوڵەیەکی هەبوو کە بەسعات سەیرت ئەکرد لێی تێیر نە ئەبووی هەمووی هەستان و دانیشتنیکی ئەو یاریانە ئەوەندە بە نەرمی و بەلەسەرە خۆیی جوڵەی ئەکرد کە پییت خۆش بوو هەر لە ناوی دەرنەیەییت ، ئای لەو هەموو سیحرەی لەو شوێنە بوو ، وات ئەزانی بەهشتە و خەلکەکەش سەرەی بۆ گرتووە، ئەو چیمەنە سەوزەی کە ئەرزی ئەو شوینەی پیی ڕووپۆش کرابوو ئەت ووت پارچەیەکە لە باخچە جیهانیەکانی دونیا ، هەمووی پڕ لە گوڵی سوور و پەمەیی بە پەلک دەور دراو کە چاوی کوێیری پی ئەکرایەوە ، ئەو هەوا و فێنکێیەی کە بەرەو پییرت ئەهات چاو و دڵی مرۆڤی ڕووناک ئەکردەوە ، ژمارەیەک لە دەرگای گەورەی بەرزی بە هەیبەت هەمووی لە ڕيز یەکتری بەرەوە ڕووت ئەهاتن بۆ ئەوەی لەوێ ڕیز بگرن بۆ چوونە ژوورەوە کە قەت حەزی دەرهاتنەوەت نەبوو، هەموو یەک لە دووای یەکتری ڕیزمان گرت ، کوڕی پوورم لە پیشەوە وەستا و ئەوانی تریش بە دووای ئەو پورم دەستی من گرتبوو ڕیبازیش هەر بە باوەشی دایکمەوە بوو هەر ئەیان ووت با بچیینە ژوورەوە بزانن ڕیباز چەند خۆشحاڵ دەبییت !! ئیستا بەس بڕۆینە ناو باخچە و سەر کوورسیەکان و نزیک یاریەکان ڕیباز هەموو گریان و بیتاقەتیەکانی لەبیر ئەکات !! ئیتر هەر بەو شێوەیە بەدەم ڕیگاوە قسە ئەکرا ، ئەی خۆشیە دڵ فڕێنەکانی ئەو شوێنە ؟ ئیوە بۆچی وا پەیدا ئەبن و وون ئەبن ؟ بۆچی وا لەگەڵمان شاقاو ئەنیین و بزر ئەبن ؟ من هەر دەست بۆ هەر کامتان ئەبم ئەبن بەهەڵم و وون ئەبن ، لێرە هەموو شتەکان جوانن بەڵام بەردەوام نیین ، ئەی شاری یاری !! چیئەبوو ئەگەر هەموو بستێکی ئەو دونیایە وەکو ئیرە جوان و دڵ ڕفێین با ؟ چی ئەبوو ئەگەر ئەو هەموو چاوەڕوانیەک پاداشتەکەی وەکو پاداشتی ئیرە با ؟ئەی گۆی زەوی ؟ ئەی یاسای گەردوون بمان پارێزن ئیمە ئامانەتی ئاسمانیین لە لاتان ، ئیمە دیاری دڵە میهرەبانەکانین بۆ ئیوە ، بمان شارنەوە لە ژێیر دەریایەکان و لە ناو بنج بنەوانی ڕیگایەکان ، لە نێوان قاتەکانی ئاسمان تسلیمی ڕێڕەوی مەرگمان مەکەن ، گیان و روح و دڵ مردنی ئیمە مردنی بەهەشتە ، مردنی جوانییە مردنی سۆزە ئاگاتان لیمان بییت پاسەوانەکانی ئاسمان دەست بەردار مەبن پیاو چاکەکانی دونیا و قیامەت لە لامان مەڕۆن،

سەفەری مەرگ بەشی 7

لەگەڵ یەکەم شاقاوی چوونە ژەوورەوەی شاری یاری و تیپەڕ بوونمان بەو ڕێرەوە ئاسنینەی کە بۆ خەلک درووست کرابوو بۆئەوەی ڕیز بەندی بگرن و هەموو بە ڕێک و پیکی و بۆ تیکنەدانی لاین کەی کە درووست کرابوو بۆ چوونە ژوورەوە، و هەروەها بۆ تیکڵ نەبوونی ئەو کەسانەی کە ئەچنە ژوورەوە لەگەڵ ئەوانەی کە دەرئەچن ئەو شوێنەنە ڕیک خرا بوون ، هەر کە چووینە ناو باخچە و شەقامی جوانی پڕ گوڵی ئەو شوینە بۆنی گوڵ و گوڵزاری ئەو شوینە لەدەورمان ئاڵان و هەموو بۆنی عەتری ئەو شوینەمان گرت و هەر یەکیکمان سەیری لایەکی ئەکرد و هەریەکیکمان چاومان لەسەر شتیک بوو ئەوەی لەوێ زۆر سەرنجی ڕاگیشام پەشمەک بوو !!

یەکەم جارم بوو شتیکی وا ئەفسوناوی ببینم بە لێو بخوریت ، گەنمە شامییش یەکیک لەو خواردنە خۆشانەی ئەو شوینە بوو کە سەرنجی هەموو کەسیکی بۆ لای خۆی ڕائەکیشا بۆن و بەرامی تیکڵ بە هەوای پایز ببوو بەهەردووکیان جوانترین جێژیان ئەدا بە شوێنەکە ، جۆرها ساردەمەنی خۆش و فێنک کەرەوەی لیبوو کە بێ باڵ ئەیفڕاندی و ئەیبردیە جیهانی خەیاڵ بوون، ئای خوایە چۆن بتوانم هەستمەوە و چاک ببمەوە لەو یادگاریانە ، چۆن بتوانم ئەو کەسانە لە بییر بکەم کە هەموو ئەو سات و کاتانەم لەگەڵیان بەش کردووە ، ئای زاکیرەی جەستەم چۆن ئەم هەموو ساڵەی تەمنمت برد و چەندی تریش ئەبییت بێ لە بیر چوونەوە؟ ئەی برینی کۆن و نۆێیم تا چەندی تریش هەر خۆینات لە ئەچۆڕێت و ناوەستیێ ، هەر ئەو کەسەی کە لە مەیدانی شەڕی مان و مردن گەڕاوەتەوە ئەتوانی باسی گورز و پیکدادان و ئازاری مەرگتان بۆ بکات ،هەر ئەو کەسەی قەوم و کەسی بە مەرگ بە خشیوە ئەو چاو بە ئاو و جەرگ بڕاو و بێ قەرارە، ئیستاش ناتوانم ئەوە هەرس بکەم کە لە کاروانیکی وا چۆن ئەو هەموو دڵ خۆشیە و دڵ لەرزینە کۆبۆوە ؟ گەشتێکی وا خۆش و بوومەلەرزەیەکی وا توند چۆن کۆبوونەوە ؟ ماسوولکەی دڵ م و خانەی میشکم چۆن بەرگەی دەنگ و ڕەنگی ئەو کارەساتەی گرت ؟ لەبییر کردن گەورەترین هەڵخەڵەتاندنە، هەر جاریک شنە بایەک لە ڕابردوو سەردانت بکات هەموو قەتماغەکانی برینەکان ئەکرینەوە ژانی لەدەست دانی خۆشەویستەکان هەراسانمان ئەکات ، ئەوەی دەستی بە ئاگری دابڕان بسووتی بۆ هەتا ئاخیر ڕۆژی تەمەن بە گۆجی ڕۆژەکان ئەژمیریت ، ئەو کاول خانەیەی ناخم لە تەنیایی و بی کەسی قەت دەرفەتی ئەوەی نەداوە بۆ جارێکیش هەناسەی عافیەتی و دڵ ساغی وەربگرم ، مردووی ژیر زەوی و هی سەر زەوی هەموویان شاهێدن من ساڵانیکە ژانی لەدەستدانیان ئەکیشم ، چاوم لەو ڕۆژەی ئەو کارەساتەی بیینی پڕ خۆین بووە پڕ ئاگر بووە پڕ وردە ئاسن بووە پڕ خۆڵ بووە پڕ ئارەقەی ئەو ئازیزانە بووە کە لەکاتی ڕووح گیشانە دەریان ئەدا لە جستەی ناسک و نازداریان،

سەفەری مەرگ بەشی 8

لە بستێکی ئەو دونیایە ، لە ناوچەیەکی جوانی ئەو گەردوونە ، لە ڕووبەریکی ئەو گۆی زەویە لەو شوینەی کە پیی ئەوترا شاری یاری ، لە راستیە ئەو شاری سەرسامی و تعەجووب و ئیشتیاق بوو بۆ هەموو ئەو ئامێرانەی یاری و ئامێیری ڕووناکی و کەش و هەوا و خواردنی ئەو شوێنە بوو ، لەسەر مێزیکی خیزانی دانیشتین کە چوار دەور درابوو بە ١٠ دانە کورسی ئاسنی هەموو لەوێ دانیشتین هەتا کوڕی پورم ڕۆیشت پلیتی بۆمان کڕی بۆ ئەوەی بچینە ناو چەرخی فەلک، کە هاتەوە بە دەم و چاویکی پڕ لە خەندە و پیکەنیین و ووتی دەی بە پێشەم بکەون بۆ هەمووتانم پلیت کڕیوە ، خوار بۆوە و منی لە باوەش کرد لەبەر ئەوەی قەبارەم لەهەموویان بچووک تر بوو دایکیشم هەتا ئەو کاتیش هەر ڕێبازی بە باوەشەوە بوو ، و بەرەو پیری چەرک وفەلکە کەش ئەرۆیشتین ئەوەیش شتیکی زۆر عیملاق بوو کە هەتا بەرەو پیری ئەرۆیشتی و لێی نزیک ئەبوویتەوە ئینجا ئەتزانی ئەو یاریە بەرز و گەورەیە چییە کە هەموو پارچەیکی لە ئاسن درووست کرابوو ئەتیبردە ناوچەقی ئاسمان و ئەتی هینایە خوارەوە بە چاو قووچانییک ئتیفڕاندە هەموو قاتەکانی ئاسمان و ئینجا بۆ سەر ئەرز ، چەند شتێکی نامۆ بوو بۆ ئەو دڵ و مێشکە بچووکم ، بەو تەمەنەی هەم بوو کە ٤ ساڵ و نیو بووم گەورەترین زاکیرە م هەبوو کە وەکو ئامییری کارەبایی دیمەن وحەرەکەتەکانی کۆپی ئەکرد ، نزیک بووینەوە خەریکی چوونە ناو ئەو جیگایانە بووین کە کرا بوو بەسەر خستنی خەلکەکان لە شێوەی قاپیکی گەورە بوو دەرگایەکی بچووکی هەبوو لیی ئەچوویتە ژوورەوە و لەسەر کورسیەکانی دائەنیشتی ئیتر لەگەڵ بەرز بوونەوەی لەسەر ئاستی ڕووی زەوی بە هێواشی ئەتی بردە دونیایەکی تر ، لەگەڵ نزیک بوونەوەی دایکم لەو شوینە ڕیباز چاوی کردەوە و هاواری لیهەستاوە دیسان و هەر ئەتووت ئەو ماوەیە بی دەنگ ببوو بۆ ئەوەی خۆی پڕ ووزە بکات ، بەو دەنگ و هاوار و گریانەوە دایکم نەیتوانی بییتە ناو کورسیەکانی چەرک و فەلکەکە و پشتاو و پشت کشایەوە و هەر ئەیویست ڕیباز هیور بکاتەوە دایکم بە پەلە ووتی کوڕم ئیوە بڕۆن من نایەم ، پوورم ووتی بەخوا منیش نایەم خوشکم بەتەنیا جی ناهێڵم ، لەو مشت و موڕە بووین ئەوان دوور کەوتنەوە ئیمەش ٣ کچە پووریکم بە تەنیا چوونە ناو یەکییک لەو مەنجەڵانە و ئەوە دووای ئەویش من و کوڕی پوورم لە ناوی دانیشتین ، منی دانیشاند و دەستمی لەسەر ئاسانی شوینەکە دانا و دەستی خۆشی لەسەر شانم دانا بۆ ئەوەی توند بمگری و بە دەستەکەی تریشی پارچەئاسنەکەی لای خۆی گرت ، ئیتر جار جارەش سەیریکی ئەکردم و ئەیووت ڕەوا جیگات خۆشە ؟ ئەو شوینە خۆشە ؟ نەترسی ئێ ئەوە من لێرەم ، منیش بە ترس و بە سەرسامی و پڕ لە پرسیار سەیری ئەو ئەرز و ئاسمانەم ئەکرد و نیوەی بیریشم لای دایکم و ڕیباز و پوورم بوو ، دڵ خۆش و ناخۆش بووم ، لەو دیمەنەی تیدا بووم زۆر دڵ خۆش بووم لەو بێ بەش بوونەی دایکم و ڕیباز و پووریشم زۆر بیتاقەت بووم ، ئیتر دەستی بە سووڕان کرد ئەو شتەی کە پییان ئەوت چەرخی فەلەک !!

بەراستی عەجایبترین شتی فەلک بوو لەو بەسەر کەوتن و دابەزینەی ئەیکرد ئەم ئامێیرە کەم وێنەیە هەموو ئەو خوشییانەی نیشانی دام بە دیواری دڵمەوە نووساوە هەموو حەرکەتیکی ئەو مەنجەڵەنم لە مێشک چەسپیوە هەموو حەرکەت و دڵ خۆشی خەلکەکەی ناویم لەبیرە ، ئای خوای گەورە ئەی ژیان بە تامی مردن تۆ کەی دەرگای ئەو بەندینخانەیەم بە ڕوودا ئەکەیتەوە کە زیاتر لە ٤٥ ساڵە تیدا ئەژیم ، دەریایەک لە ووشە پێیناکریت بێ دەنگیم شرح بکات سەبارەت بە مردنی ئەوان و مردنی خۆم ، ئەو ڕۆژە نەمتوانی زەڕیەک گەشبینی ڕزگار بکەم و لەگەڵ خۆم بیهێنمەوە ، ئەو ڕۆژە پیم نەکرا تۆزیک لە سەبر و ئارامی لەگەڵ خۆم پەلکیش بکەم و ژیانمی پیی ئاو بدەم ، ئەو ڕۆژە هەرچی حەزم بۆ ژیان هەبوو وەکو تەسبیحێک لێم پسا نمتوانی جووتە گوارەیەکیشی لێی درووست بکەمەوە ، ئەی ئەوانەی بە قەناعەتەوە کۆچی خۆتان کرد بە قەناعەتەوەش هەندیکتان لێیم برد و هەندیکیشتان نەبرد ، هەڵەین ئەگەر وا بزانیین خۆشەویستی یەک ڕوو و یەک دەم و چاوە ، خۆشەویستی پیکهاتووی چەندەها هەستی خۆش و ناخۆشە لە هەموو ی بە ئازار تر لیک دابڕان و دڵ شکانە ، من هەردوو کم تام کرد لەو سەفەرە ، لە دووای ئەو کۆچەی ئەوان و کەوتنی برایەکەم بەم شیوە جەرگ بڕە رووحم تووشی تا بوو ، لەو کاتەوە من لە ئازاری دەست بەرداری دام زەخیرەی هەموو تەمنمیان بۆ بە جێ هیشت لە جەرگ سووتاوی و ئاگری دووری ، هەموو باغەڵمیان پڕ کرد لە بەڵیینی خۆش خۆش و لە چەند کاژیرکی تر گیانیان بەخشی بە برایەکشمەوە.


سەفەری مەرگ بەشی 9

جوانی دونیا و جوانی ژیان و جوانی ژینگە !! هیچیان تەواو نەئەبوون لەو شوێنەی کە پییئەوترا ( مدينة ألالعاب ) ، دڵخۆشی تەواو نە ئەبوو ، لە دۆزینەوەی هەستی تازە و بینیینی شتی سەرسوڕهێنەر ، چەرک و فەلکەکە وەستا و دڵی من هاتەوە شوێنی خۆی دووای ئەوەی دڵیشم بەدەووری ئەو ئامیرە بەرز و گەورە یە دا ئەخولایەوە ، بۆ چەند جاریک هەستم کرد دوو باڵم بۆ پەیدا بووە لەو شوێنە و مافی خۆمە فڕینیش تاقی بکمەوە، ئەوەندە بە پەلە و بە ئیشتیاق بووم بۆ ئەوەی یاریەکی تر تاقی بکەمەوە !! حەزم لەو شوێنە هەتا ئەهات گەورەتر ئەبوو بۆ ڕاکردن و سەیرکردن و حەزم لەهاوار بوو پڕ بە دەمم ، ئیتر ئەو یاریە بەسامە وەستا و ئەبوو یەک لە دووای یەک خەلکەکە دابەزن و نۆرەی ئیمەش هات و دابەزین و ، کچە پورە گەورەکەم کە مامۆستای سەرەتایی بوو لە باوەشی خۆی کردم منیش بەهەردوو دەستم ملیم گرت سەریشم بە ڕوومەتی نابوو و هەستی خۆم بۆی باس ئەکرد و ئمووت زۆر خۆش بوو وا نەبوو ؟ ئەوەیش بەپیکەنینەوە پیی ووتم جاری چییت بینوە حەیاتم ، ئیستا دەچینە ناو یاریەکانی تریش، ئەو قسەیە زۆر ووزەی پیی بەخشیم و شا گەشکەی کردم ، بەدەم ڕیگاوە بووین ووتم ئەدی داکم ؟

ئەدی ڕیباز ؟

ئەدی ئەبڵە ؟

ئەوان لەگێین ؟ ووتی هیچ مەترسە هەر لێرەن بەس لەبەر ڕیبازی دوور کەوتینەوە ئیستا دەیان بینینەوە، هەستی زۆر تازە و نۆێی بوون نۆبەرەی یەکتر ناسینەکانم بوو لەگەڵ دونیا و خەڵک و هەموو ئەو شتە خۆشانەی کە قەناعەتیان پییم هینا کە ژیان خۆشە و قابیلی هەموو قوربانیکە، ئاڵوودە بوونم بەو ڕۆژە و ئەوەی لیی ڕوویدا و ئەو خەسارەتە گەورانەی کە بەسەرم هات لەوێ تووشی هەڵوەرینی خەونەکانمی کرد و وای لێم کرد بلەرزم بەرامبەر لێکدابڕانەکان، مرۆڤەکان سرووشتیان وایە قەت خەسارەتەکانیان لە بیر ناکەن ئەگەر دوای ئەوەش ئاسمان کەسیان بۆ ببارێنییت ، ئیمەی ئادەمیزاد وا خولقاوین کە متووی ئەو کەسانە بیین کە لەدستیانمان داون ، ئەوە وای کرد من هەموو تەمنم لە کەناری چاوەڕوانی تەواو کرد بەبێ ئەوەی یەک بەلەمیش بەرەوە ڕووم بییت لەو ئیتیزاریەم ، سەدای کەسە لەدەست چووەکانم قەت لیم دانەبڕاوە سێبەری بەژن و باڵاو و دەنگی پیکەنینەکانیان قەت لیم وون نەبووە، لەو ڕۆژەی ئەوان سەفەری یەکجارەکیان کرد من گوڵ و گوڵزارەکانیان ئاو ئەدەم بەڵام ئەوان ڕازی نیین سەوز بن و بژیین ، لەو ڕۆژەی ئەو حادیسیەمان بەسەر هات من داری یادگاریەکان بە فرمیسکی چاوەکانم ئاو ئەدەم ، ئەو یادگاریانەی کە لەگەڵ برام کۆمی ئەکردەوە و ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکانی تر کۆی ئەکردمەوە ، یادگاریەکان ئەو کەفەرەیە کە کەسە خۆشەویستیەکان ئەپارێزییت لە لەناو چوون و لە لەبیر چوون ، ئیمە کاتیک کە کەسانیکمان پیی وون ناکرییت یان پێمانناسڕێنەوە لە زاکیرەکانمان لە بەرئەوە نییە کەهەر خۆشمان ئەوێن ؟ لەبەرئەوەیە ئەوکاتانەی کە لەگەڵیانمان بەسەر بردووە لووتکەی جوانی و وەفاداری بووە ، ئەو کەسانەی کە لە ناو دونیای یادگارەیەکاندا ئەژین ڕۆز نامەی تایبەتی خۆیان هەیە کەس لیی تیناگات تەنها ئەو کەسەی کە بە هەناسەی ڕابردووە وە ئەژی ، هەتا بە ئاگری لیکدابڕان نەسووتیت نازانییت لە بیر چوونەوە چ نیعمەتیکە ؟ ئەو نیعمتەی کە من ئەویشم بۆ بووە دراویکی گران بەها و نمتوانی هیچ هەستیکی ئارام بەخشی پییبکڕم، ئیمە راستە زۆر تەمنای لەبیر چوونەوە ئەکەین ؟ بەڵام هەر ئەو کاتە لەبییرئەکەین کە بمانەویت !! ئەوانەی نایانەوێ لەبییر بکەن وەکو من ڕابردوومان لە لا زۆر خۆشتر بووە لە ئیستادا بۆیە تسلیمی نابیین ، ئەگینا وا بزانم لە بیر کردن بڕیارە زیاتر لەوی کردار بییت ، ئەوان هەتا ئیستا دەنگیان بە پێستی جەستەم نووساوە ڕەنگیان بە سۆمای چاومەوە نووساوە، خۆم لەبیرە کە لە دووای ئەو زستانەی کە ئیستاش دڵ می جێنەهیشتووە گیان و رووحم ی سسڕڕ کرد ، هەموو کات ژمێرەکانی دونیام لەسەر لیدانی دڵ م ڕیکخستووە و تنزیمم کردووە لەبەرئەوەی هەموو کات وائەزانم کات بە هەواڵی ناخۆش بەسەرم ئەکاتەوە لەو کاتەوە من لە گورز و موفاجەئەتەکانی کات ئەترسم


سەفەری مەرگ بەشی 10

سێ لە کچە پوورەکانم و کوڕە پوریکم و منیش لە بەر و باوەشیان ، هەر هەموومان هەنگاوی دۆزینەوەی موفاجەئاتی ترمان ئەنا بۆ یارییەکانی تر و ئەولا و ئەولای سەر و دەم و چاومان بوو بۆ ڕاو کردنی زۆرترین بڕ لە دەنگ و ڕەنگی خۆش و تۆمارکردنی وێنە و سروشتی جوان و سەرسوڕهێنەر.

نزیکبووینەوە ئەو جارە لە حەوشەیەکی گەورەی ڕەنگڕەش پڕ بوو لە ئۆتۆمبیلی ڕەنگا و ڕەنگ کە بەدەوورو خوڵی خۆی ئەسووڕایەوە و بە تووندی هەر ئۆتۆمبیلێک خۆی بە ئەوی تردا ئەکێشا و دەنگیکی زۆر بەرزی دڵخۆشکەری هەبوو کە خۆت بۆ نەئەگیرا پێنەکەنی، کاتێک کە لە لای راست یان چەپ یان لە دوواوە ئۆتۆمبیلەکان بەر یەکتر ئەکەوتن ئەوەندەی تر تامزرۆیان دەبووین.

کوڕی پوورم لە شوێنی پلیت فرۆشتن نزیک بۆوە و دووای چاک و چۆنی داوای پلیتی کرد بۆ هەموومان، کابرای پلیت فرۆشەکە سەیریکی منی کرد و بە کوڕی پورمی وت ئەو مناڵە زۆر بچووکە قەدەغەیە سواری ئەو یاریانە ببێت ، لە تەمەنی ٦ ساڵییەوە بۆی هەیە بەژداری ئەو شوینە بکەن بچووکتر نابییت.

کوڕی پوریشم زۆر داوای لێی کرد کە هەموومان بەژدار بین و ووتی ئیمە میوانین لە هەولێروە هاتووین بەتایبەتی بۆ دڵ خۆشکردنی ئەو مناڵە تۆش ئەڵیت نابێت ، ئەوەیش دیسان دووبارەی کردەوە ووتی برای من ئێوە میوانن سەر سەر و سەر چاوم بەس ئەوە رێنماییە و نابێت، منیش هەر بەسەرسامییەوە سەیرم دەکردن نەمئەزانی منم کێشەکە !! ئیتر کچی پورەکەم کە منی بە باوەشەوە بوو ووتی قەینا من و ڕەوا هەر لە دوورەوە سەیرتان ئەکەین ئێوە بڕۆن ئیتر ئەوە بوو ئەوان دوو خووشک چوونە ناو ئۆتۆمبیلەکان و کوڕی پوریشم بۆ ناو ئۆتۆمبیلێکی تر و ئێمەش سەیر ئەو هەموو خۆشیەمان ئەکرد لە دوورەوە.

کات بەشی نەئەکردم بۆ ئەوەی سەرنج و تەماشام بخەمە سەر هەموو جوڵەکانی ئەو یارییە ، پێم سەیر بوو هەموو ڕەنگە گەشە و دڵ بزۆێینە کۆبۆتەوە لەم هەموو ئۆتۆمبیلە جوانانەی کە هەر لەناو فیلمە کارتۆنیەکان ئەبیندرێیت وا لێرە لە پێش چاوم وەکو قاپیک نوقڵی ڕەنگا و رەنگا هەموو دڵیکی جۆش ئەدا و هەموو چاوێکی ڕووناک ئەکردەوە، ئەو قەبارە گەورەیە لە شادی و لە ئازار لەو ڕۆژە ، ئەو ڕۆژە چەند گران و قورس وەستا لەسەرمان.

ئێمە ئەم هەموو بەرامبەرمان بەخشی بۆ ئەوەی نەمامەکانی ڕۆحمان ئاو بدەین ، ئەم هەموو جوانی و گەنجی و ئیمانداری و بەرئەتانەمان پیشکەشی ئەو ڕۆژە ڕەش و تاریکە کرد. ئەی هاوار ، ئەی ئەرز ئەی ئاسمان ئەم هەموو جوانی و قەبحاتە چۆن لەیەک ڕۆژدا جێگای خۆیان کردەوە؟

ئەو لێکدابڕانە هەمووی بووە تاڵی سپی لە ناو قژەکانمان و بووە خەتی چرچ و لۆچی دەموچاوەکانمان و بووە ساردی و بەستەڵکی دڵە کانمان، بووە شکانی بڕبڕەی پشتمان ، خەسارەتی عاتیفی زۆر زوو هێماکانی بەسەر خاوەنەکەی دەرئەکەوێ ، خەسارتی کەسی باش لە ژیانمان هەموو ئیسقانیکی ساغ ئەهاڕێت و هەتا برژانگەکان دانە دانە ئەشکێین و درووست نابنەوە باجی لێکدابڕانەکان هیمەت و قیمەتی زۆرە ، نرخی مانەوە لە دووای ئازیزەکان زۆر گرانە ، خۆزگە من و برایکەشم یان لە گەڵ ئەوان بمردباین یان لە دووای ئەوان بژیاباین قەت بەو چەقۆیە کوولە مردار نەکراباین ئەی قەدەر مانەومان بەو شیوەیە بۆ ئەوە بوو ببین بە سەرچاوە و رێبەر بۆ هەموو هەناسە ساردەکانی دونیا، هەرچەندە بێگوومان لە ئێمە زۆر زۆر خراپتریش هەیە بەڵام ئینسانەکان برینەکانی خۆیان زۆر قوڵ تر ئەبیین لە هی خەڵک، هەموو کەسێک لە کەنارێکی ئارام دا ئەگەڕیت بۆ کەشتێکەی خۆی ، ئەو تاڵیەی ڕۆیشتنی ئازیزەکان جێیئەهێڵن لە دووای خۆیان هەموو شیرینیک ناخۆش ئەکات،ئەو بێ متمانەیەی لیکدابڕان درووستی ئەکات هەموو باوەڕێکی پێی ئەلەرزێ.


سەفەری مەرگ بەشی 11

سەیارەکان وەستان و ماوەی ئەو یاریەش تەواو بوو کوڕ و کچە پورەکانم دابەزین و هاتنەوە لای کچی پورم و منیش لە باوەشی ، ئەو جارەیان کوڕە پورەکەم منی گرتە باوەشی بە کچی پورەکمی ووت تۆ ماندوو بوویت ڕەوا بدە من لە باوەشی خۆمی ئەکەم منیش داوام لییان کرد بمهێننە خوارەوە ئەمویست قاچم بە زەوی بکەویت و لەنیوان ئارز و ئاسمان نەبم ، ئەوانیش دڵیان بەمنەوە بوو ئەیان ووت شوێنکە زۆر قڕەباڵغە نەوەک ئەزیەتت پێیبگات ، منیش ئەمووت نا منیش وەکو ئێوەم ئەتوانم بەرگری لە خۆم بکەم ئیتر بەشەرتیک ڕازی بوون کە لەسەر ئەرز بم بە پێی بڕۆم هەر دەستم یەکییکیان بیگرن منیش ڕازی بووم لە ناوەراستەوە وەکو توورگە یاریم ئەکرد و جار جارەش زۆر بەرزیان ئەکردمەوە لەسەر ئاستی زەوی بۆ ئەوەی لەو حەرکەیش تۆزیک خۆشی ببینم و ئەوش بە یاری حیساب بکەن لەو شوێنە ، قرتە قرتی پیکەنینەکانمان ئەچووە ئاسمان و دەنگمان هەر جارەی لە سووچیکی ئەو باخچەیە سەدای ئەدایەوە، کات ئەوەندە بە سوپرایسی خۆش خۆش شادی ئەکردین خەریک بوو ئەو شوینەمان لێی ئەبوو بە بەهەشت.


وا هەستمان ئەکرد ئەگەر دەست بۆ ئەستیرەکانی ئاسمانیش ببەین دیتە ناو دەستمان و لێیان ئەکەینەوە، هەتاو چاوی لیمان بوو کە تاڵ تاڵ داوی زێڕینی ئەومان ئەهۆنیەوە و ئەمان کرد بە تۆقەی جوان بۆ سەری یەکتریمان، دەستمان لە ناو دەستی یەکتری هەنگاو شاقاوەکانمان هەمووی بەرەو پەنجەرکانی ئەو گەردونە بۆ بیینین و سەیرکردنی هەموو جیهان، ئەوانیش بەهمان ئەندازەی من دڵ خۆش و سەرسام و شاگاشکە ببوون ، وەکو من پڕ ئومێد و دەم بەخەندە، کەسمان بیری ئەوەمان نەئکردەوە بۆ ساتیکیش کە هەریەکێیک لە ئیمە ئەکەوییتەناو قەرز و فەرزی قەدەر ،ئیستاش من لە ناو تاریکایی پرسیارەکاندە وون و وێڵم لەوکاتەوەی ئەوان هەموویان بەیەک چرکە سات لە دەستم ڕۆیشتن و هەموو یادگاریەکانیان و سێبەرەکانیان بوون بە کەس و کارم، لە کاتی حزووریان و لە دووای غیابییان هەر دڵ جیگایان بوو برژانکی چاوم فەرشی ڕیگایان بوو، لەو ڕۆژەوە ڕۆژگار بەو قورسییە تاقی کردینەوە من بەردەوام خەسارەتەکان و زەرەرکان لە بەر چاو ئەگرم زیاتر لە هەموو شتیک، قەت متمانە بە قەدەر ناکەم قەت ئەگەر دونیا سوێندی کۆێرانەم بۆ بخوات پشتمی لێی ناکەمەوە، هەر کەسێک بەرەو پیرمەوە بییت ئیلا و بیلا بە شێوەیەک لە شێوەکان لێیم وون ئەبییت و کاتی ڕۆیشتنی هەر دێێت.

وەفاداری ئەرکێکی قورسە بە تایبەتی بۆ کەسانی کۆچ کردوو، کەسانێک کە هاوبەشی نەفەس و ڕووح و خۆین و نان و ئاوت بووبن ، گومانەکانم بەردەوام لە تەنیشت و رۆخمن بۆ هەر ئارام بۆنیک بچم ئەوان ڕیگام لێی دائەخن وئاشتەوایی ڕووح و ناخمیان لێیم تیکداوە لیقەومان بۆ تەمەن بچووک و عەقڵ گەورەکان زۆر کارەساتە ئەبێیتە هۆکار بۆ جیا بوونەوەی دەروونت لە جەستەت ، ئەبییتە دابڕانی سەرت لە لەشت ، ئەبییتە شەڕی بەردەوام لە نییوان ڕابردوو و داهاتووت، خەفەتەکان و شەڕەکانی دڵ زۆر سەختە تەنها بە پێغمبەرکان کراوە کەی، بردن و دانەوە ڕۆیشتن و گەڕانەوە جەنگێیکی ئەوەندە ئاسان بووە، تارمایی ئەو ڕۆژم هەر لەسەرە کە وام ئەزانی ژیان لەسەر سینەیکی زێیڕ بەڵێینە پیرۆزەکانی ئەرز و ئاسمانم پێشکەش ئەکات و ئەو ئاسوودەیەی کە هەستی پیئکەم پێشەکی و سەرتای هەموو ویستەکانمە، ئەوان بە پەلە زۆر بەپەلە چوونە حزووڕی خوا زۆر بە زوویی ڕۆیشتنە قاتەکانی ئاسمان ، وەکو وابییت ئەو یاری و سەفەر و باخچە و ئەو هەموو باوەشە هەمووی بۆ خوا حافیزی کردن بوو نەک بۆ دڵ خۆش کردنم ؟! هەر ئەتووت ئەو گەڕان و سوڕانە هەمووی بۆ جیهشتنی من بوو بەتەنهایی ، ئێستا کە بەبیرم دیتەوە وا هەست ئەکەم ئەو چرپە چرپەنە نێوانی خۆیان ئەیان کرد هەمووی دڵ سووتاوی بوو بۆ من لەبەرئەوەی جێمدەهێڵن.

سەفەری مەرگ بەشی 12

وا ئەو جارەش یاریەکی تر مان بینی ، هەمووی گڵۆپ و ڕەنگ و دەنگ و باق و بریقێکی سەیری هەبوو کە لە دوور و لە نزیک دڵ خۆشی کردین و وای لیمان کرد بێ چاو تروکان بۆی بڕۆین و هەست بە ليدانی دڵمان و تەرکیزی چاومان ئەکرد کە بە رەوڕووی ئەڕۆشتین. یارێکە پێکهاتبوو لە شێوەی ئاژەڵی جوان وەکو سەگ و پشیلە و کەرۆیشک و بە ڕەنگی زۆر جوان ڕەنگ کرابوون ، هەمووی لە فیلمیکی کارتۆنی ناوازە ئەچوون.

کە نزیک دەبویتەوە لێی ئەتبیینی لە شێوەی سندووقێکی خنجیلانە بوو کورسیەکی دوو کەسی تیدا بوو لە گەڵ سوکانیێک کە لە ئاسن درووست کرابوو خۆت پێیئەگرت ، هەردانەیەکیش لەو یاریانە چەندەها جۆر و ڕەنگ گڵۆپی ڕووناکی پێوە بوو کە هەموو چاو و دڵێکی ڕۆشن ئەکردەووە ،دەستی بە ئیشکرد و تۆزە تۆزە لەسەر ئاستی زەوی بەرز بۆوە وەکو یکیێک لە خەونەکانم کە بەشەوان ئەمانبیینی و هاتبووبێتە دی وا بوو هەتا گەیشتە ئاستیکی زۆر خۆش ئیتر وەستا و بەدەوەری خویدا ئەسووڕایەوە و ئەو خەڵکەش لە ژیرەوە وەستابوون هەموویان لە ناو ئەو باخچەیە گەورەیە بریسکەیان ئەهات وەکو ئەستێرەکانی ئاسمان ئەدروشانەوە ئەوان سەریان بۆ ئاسمان بەرز کردبۆوە و ئەوانی ناو یاریەکەش سەریان بۆ خوارەوە شۆڕ کردبۆوە هەتا ئەوان ببیینن، ئەو گڵۆپەناش شەڕیان بوو لە نێوانی خۆیان هەر جارەی بەڕەنگیکەوە پێئەبوون و ئەکووژانەوە دیمەنێکی هەتا بڵیی جوان دڵڕفێین بوو.

خۆشی ئەو یارییە وایکردبوو سڕر ببم بەرامبەر هەموو ترس و دڵەڕاوکێیەک ، وام هەست ئەکرد ئەو کاتەنە هەر تەواو نابن و منیش هەموو ڕۆژیک بۆم هەیە بەو خۆشیانە بژیم و ببینم ، ئیتر هەر هەموو مان بۆی ڕۆیشتین وەکو جارانی پیشوو پلیتمان بۆ بڕا هەر دوو کەس چووینە ناو یەکێک لەو یاریانە چەند جوان بووین !! ئەوان و من هەموو پیکەوە ئەتووت چەپکیک گوڵیین هەریکمان جوانی خۆمان هەبوو هەریێکمان خەونیکمان هەبوو ، هەریەکیک لە ئێمە وا سەیری ئەوی تەنیشت و ڕۆخەی خۆی ئەکرد هەر خونچەبوو سەری دەرئەهێنا هەر شەونم بوو لەسەر گەڵاکان دەکەوتنە خوارەوە هەر گوڵ بوو ئەپشکووتا هەر سەوزایی بوو ئەگەشایەوە، نەمان ئەزانی کام خۆشی سەیر بکەین کامیان جێ بهێڵیین، خەلکی ئەو شارە و میوانەکانی ئەو شوێنە هەموو هەر یەکیک بە زمانێک ئەدوان و هەموویان تیکەڵاوی یەکتری ببوون ئەتوت مت و مووروی ڕەنگا و ڕنگین هەر دەنگی پیکەنیینت ئەبیست، نەمئەتوانی بۆ چرکەیکیش دەست لەسەر مافی خۆم هەڵبگرم لەوەی زۆرترین خۆشی کۆبکەمەوە لەو شوێنە گەورترین دەسکەوتم پێی ببڕیت لەو جیگایەی کە کەم کەس هەبوو چانسی ئەوەی هەبییت بیبینێت ، دوو چاوی قاوەیی خڕی بچووکم ببوو بە دوودانە دوربینی گەورە هەموو شتێکی ئەبینی هەتا لە دووریشەوە با.

دووچاوی وەکو کامێرا لە هەر چەرکەیەکدا بە هەزاران وێنەی ئەچرکاند، هەرشتیکم ئەبینی من و ئەوانیشی ئەگەیاندە لووتکەی دڵ خۆشی هەرچەندە بەردەوام چەکۆشیک هەموو کات بزماریکی بە ناو جەرگم ئەکووتی لەبەر ئەوەی ڕیباز بێ بەش ببوو لەو خۆشیانە بەڵام وامئەزانی ئەوە ویستی خۆیەتی و وای پیی خۆشە ، نەمزانی ڕێباز لە ڕیگاوە پەیامی پیگەیشتووە کە ئەمڕۆ شەڕێکی چارەنووس سازمان لەبەردەمە و هەموو ئەبین بە چیرۆکێکی نەبڕاوەی ئەو ژیانە، هەر جاریک مەلەوانی ئەکەم لە ناو دەریای ڕابردوودا بەهەر کام لە بەلەمەکانی دڵم بڕۆم هەر بەخنکاوی ئەگەڕێمەوە، قەت بۆ جارێکێش یەک زەڕەم بۆ لەبیر نەکراوە، هەر جاریک بە بیانووی لە بیر چوونەوەی ئەو سات و هەموو ساتە جەرگ بڕەکانی ژیانم شۆڕئەبمەوە هەر دەریایەک شوپۆلی هەسەتکانم ئەمباتە ژێری ژێرەوەی دەریای فرمیسک و ئاو ئارەقە و خۆینی ئازیزەکانم، ئیستاش نازانم بۆ چی مردن ئەوەندە بێ دەنگە ، ئیوە پییم بڵیین ئیوە بیر بکەنەوە لەگەڵم بزانن وایە ؟ یان من هەڵەم!؟ هەرکەسیک کە ئەمریت هیچ دەنگی نایەت!!ئەوەندە هەیبەتیک و سامیکی سەیری هەیە مردن لەهەر شوینیک و شیوەیەک بییت بێ دەنگ دیت و ئازیزێک ئەبات و ئەڕوات ؟ ئەی ئەگەر ئەو ئەزیزە نە یەک بێت و نە دوو بێت و نە سێ بییت و نە چوار بێیت و نە پێنج بییت !!؟ ئەی ئەگەر ئەو گۆڕ هەڵکنە هیچ دەست و چاو و قاچ و گاسنێک بەشی نەکات بۆ لێدانی ئەم هەموو قەبرە!؟ ئەم هەموو گریانەم لەسەر شانی فریشتەکان هیچ سوودی نەبوو، ئەم هەموو پاڕانەوەیەم لەبەردەمی خواوەندەکان هیچ فایدەی نەبوو ، ئەو هەموو گڕنۆشەی بردم بۆ قەدەر هیچ دادی نەدا بۆ ئەوەی بڕیاریان بگۆڕن و ئەو کاروانە شەهیدەمان نیشان نەدەن، زمانی ڕووحەکان هەڵە ناکەن، پێیان ووتم جێتئەهێڵیین پێیان ووتم تەنیات ئەکەن هەموو خۆشەویستەکانت ئەبن بە ئازار بۆت ئەبن بە چاوەڕوانی بۆت ئەبن ڕووحکیشت، ڕووحەکان وەکو دەم چاوەکان نیین ، ئەوان نازانن درۆ بکەن ، نازانن شت بشارنەوە ، ئەوان رەنگیان ڕەنگی ئاوە، ڕووحی من هەر لەو کاتەوەی تەنیشت و ڕۆخم چۆڵ بوو تۆرا لە جستەم تۆرا لە هەناسەم، هەموو ئیش و کاری بووە تاعەت بۆ دوورەکان و دابڕاوەکان و کۆچ کردووەکان، تەسبیحاتی من بووە ناوی ڕۆیشتووەکانم هی خۆشەویستەکانم هی ئازیزەکانم کە هەموویان نەمامی تازە سەوزی ئەو ساڵ بوون.