تیپی مۆزیکی بابان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
293229923 .jpg
276158591 .jpg

یپی مۆسیقای بابان گرووپێکی مۆسیقی کوردی بوو کە ساڵی 1980 لە شاری سلێمانی دامەزراوە.

یەکەم ئالبۆمیان لە ساڵی1983 لە ستۆدیۆی زانکۆی سلێمانی تۆمار کرد.

نەریمان بابان سەرۆکی تیپەکە بوو و ئامانجیان بەرەو پێش بردنی ھونەری کوردی و پێشکەش کردنی گۆرانی بە شێوازێکی نوێ و تایبەت بەخۆیان بوو. ئەم تیپە بە بێ مۆڵەت و بە شێوەی نایاسایی چالاک بوو و زۆرتری بەرھەکانیشیان لە ژێرزەمین و لە شەودا تۆمار کراوە.

ساڵی 1985 گرووپ پێکھاتەیەکی دیکە بەخۆی دەگرێ و ئەوجار بە ئەندامانێکی نوێوە لە چالاکی بەردەوام دەبێ، ھەر ھەمان ساڵیش گۆرانیی فەرەنجی پۆشی نەجمەدینی غوڵامی تۆمار دەکەن.

پەشیمانی دوایین بەرھەمی ئەم تیپەیە و ساڵی 1994 کۆتایی پێ دێت.

11811572 .jpg
11811533 .jpg