تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزیدی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
62b04cb4b8ac0.jpg

تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزیدی یان تەڤگەرا ئازادیا ژنێن ئێزدی یان تاژێ (بە کوردیی کرمانجی: Tevgera Azadiya Jinên Êzidî, TAJÊ) حیزبێکی سیاسییە کە لە لایەن ژنانی چالاکوانی سیاسیی ئێزیدی دامەزراوە و لە کۆمەڵگای ئێزیدییان لە کوردستانی عێراق بە تایبەت لە ناوچەی شنگالدا چالاکی دەکات.

تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزیدی لە ساڵی ٢٠١٥دا دامەزراوەتەوە.

تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزیدی زیندووکردنی چاندی ئێزیدیان بە پێشەنگایەتیی ژنانی ئێزیدی وەکوو ئامانجی خۆی ڕاگەیاندووە و ھەوڵ دەدات تا ژنە ئێزیدییەکان ببن بە خاوەنی ئیرادەی خۆیان. جگە لە ژنانی ئێزیدی، ژنانی ئاشووریی مەسیحی و عەرەبی خەڵکی ناوچەی شنگالیش لە تاژێ بەشدارن.

تاژێ لە ناوچە جیاوازەکانی شەنگالدا ١٠ لقی ھەیە. ھەروەھا خاوەنی ئەکادیمیای پەروەردەیی و کۆمیتەی ئابووریی ژنانە.

وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی ئێستاکە سەبیحا سەبرییە.

کۆنفرانسەکان و کۆنگرەکان

یەکەمین و دوویەمین کۆنفرانسی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزیدی لە ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ بەڕێوەچوو. یەکەمین کۆنگرەی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزیدی لە ساڵی ٢٠١٩ بەڕێوەچوو. تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی ھەروەھا ھەر شەش مانگ یەک جار کۆ بوونەوەی شەش مانگە بە ڕێوەدەبات کە ھەموو ئەندامەکان لەتێدا بەشدار دەبن و کار و خەباتەکانی خۆیان ھەڵدەسەنگێنێن.

تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزیدی-ئەورووپا

تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزیدی خاوەنی لقێک لە وڵاتانی ئەورووپایە کە بە ناوی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزیدی-ئەورووپا (تاژێ-ئەورووپا) ناسراوە و ژنانی ئێزیدی لە وڵاتانی جیاجیای ئەورووپا ڕێکخستن دەکات. کۆنگرەی دامەزراندنی تاژێ-ئەورووپا لە مانگی ئایاری ٢٠١٧ لە شاری ئەمەریش ئام ڕاین لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.

کوشتنی ئەندامی تاژێ

یەکێک لە ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزیدی بە ناوی نازێ نایف قەوال لە خۆپیشاندانێک کە لە ڕۆژی ١٤ی ئازاری ٢٠١٧ لە خانەسووری سەر بە قەزای شنگال ئەنجام درا بە تەقەی ڕاستوخۆی ھێزە چەکدارەکانی نزیک بە پارتی دیموکراتی کوردستان کوژراو. لەم خۆپیشاندانە ١٠ کەسیش لە خەڵکی سیڤیلی ئێزیدی بریندار بوون کە یەکێک لەوانە ڕۆژنامەوانی بە ناوی تووبا ئاکیلماز ناسراو بە نووژیان ئەرھان خەڵکی باکووری کوردستان بوو کە دواتر بە ھۆی برینداربوون لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کردەوە.[١]

  1. سەرچاوە: ویکیپدیدیا