جگەرەی شاور

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
121223.jpg

کارگەی جگەرەی زەلی شاور یەکێک لە کۆنترین جگەرە و پەکەتەکانی شاری سلێمانی بووە.

لەلایەن فەقێ عەلی مستەفاوە لەسەرەتای ساڵی 1966ی سەدەی رابردووەوە دامەزراوە.

ناوی شاور دەگرێتەوە بۆ (دۆڵی شاورێ)ی دەڤەری پشدەر کە باشترین و بۆنخۆشترین تووتنی تێدا بەرهەم هاتووە.

(دۆڵی شاورێ) سەرێکی دەکەوێتە دۆڵی گەورەی سەرکەپکان- پڵنگان لە ڕۆژهەڵاتی ڕانیە، سەرەکەی دیشی تا (ساوسێوکان)ی کلکەی کێوی کارۆخ درێژ دەبێتەوە.

لە ڕۆژئاوایدا شاخی سەرکەشی (ماکۆک)ە. دۆڵەکە لە چەند گوندێکی کەم پێکهاتووە.

لە بناری شاخ، گوندی (گوڵان) کە گەورەترین گوندی دۆڵەکە بوو.

ئینجا (مێدێرێ) کە گوندی (عەلی نەبی) یەکەم تەقە کەری ڕاپەڕین بوو. دوای ئەوە (بەردانگە).

لە نزیک جادەی سەرکەپکان- پڵنگان- وەرتێش، گوندی (دارەبەن) هەیە.

هەموویان بە یەکەوە (دۆڵی شاورێ) پێکدێنن، کە سەر بە ناحیەی تازەی سەرکەپکان و قەزای ڕانیەیە.


سەرچاوە: تۆماری تایبەت بۆ مانو بەرزنجی لە لایەن (شێرزاد فەقێ عەلی مستەفا)