جەمال ڕینگۆ
جەمال ڕینگۆ یەکێکی تر لە بەخشراوەکانی ئەم، شارە ، وە لە بنەماڵەکانی سلێمانی بوو، کوڕێکی باڵا مام ناوەندی بوو زۆر زیرەک بوو زمانی عەرەبی و ئینگلزی قسەی پێ دەکرد ناوی جەمال ئبراهیم بەلوعەچی بوو لەخوێندن لە پۆلی پێنجەم ی ئامادەیی کشتوکاڵ لەگەڵ مامۆستا شەھید ئیسماعیل برای بوو زیاد لە سنوور ،هۆگری کاکی بوو، هتا ڕۆژی 9 ی حوزیرانی ساڵی 1963 شەھید ئیسماعیل برایی و چوارمامۆستابوون کەناوەکان
شەهیدان. مامۆستا یاسین حەمەساڵح. مامۆستا ئەنوەردارتاش مامۆستا حەمەبۆر. مامۆستا ئیسماعیل ئیبراهیم بەلوعەچی پێکەوە دەگیرێن ڕژێمی ئەو کاتە گوللە بارانیان دەکەن لە دۆڵی مردن لە حامیەی سلێمانی دەکرێن بەژێر گڵەوە.. جەمال دوای ئەم کارەساتە چۆتە سەرگۆڕیان و سەربازەکان لە گریانی ئەم گەنجە ، بەئاگا هاتوون... نازانیین چۆن ڕزگاری بووە.. وە ساڵی 1964 تەرمەکانیان دەردەهێنین و لەگردی شەهیدان بەخاکیان دەسپێرین..... جمال ڕینگۆ وورد ووردە باری دەروونی خراپتر دەبێ، دەکەوێتە سەر شەقامی مەولەوی و بریدەکە..... ئەو شوێنەی یادگارە کانی شەھید ئسماعیل ی برای لێ بوو خۆی کرد بە قوربانی بۆ ئەم خاک و کوردە بەڵام بەداخەوە جەمال باجی ئاوەیان دا لە دوای 11 ازار1970 شوڕش بە سەری نەکردنەوە،... خزم و کەس ئەیانەویت بیبەن بۆ شماعیە بۆ بەغداد لیژنەی شێت خانە پێی دەڵین ئەو بەلوعەی ئاوە بگۆڕە بەپێکەنینەوە پێیان دەڵێت بۆوادەزانن شێتم وەك ئێوە سکول ئیسپانەیەکم بۆبینن بۆتان ئەگۆرم دەڵێن بابە بیبەنەوە لەئێمە ئاقڵ ترە . جەمال ڕینگۆ یاریزانی تۆپی پێ بوو ژمارە «7» خوالێخۆشبوولەتیپی ئاکۆبووکەدووایی نا وەکەی گۆڕدرا تیپی وەرزشی بەچوارباخ
لەکۆرنەری چەپ دایاری ئەکرد..
هەندێ کەس هاندەر بوون بۆ خراپتر بوونی دەروونی جەمال دوای کارەساتەکە.. شوێنی سەعە تەها کۆیی مالێی بوو. هەموو شەوە ساردو پڕ کڕێوە لەبەر سەرماو هەنسک تێکەڵ بەجنێو. نەفرەت بەرووی خەڵک و زەمان دا ئەدا... زۆر حەزی لەگۆرانیەکانی نازم غەزالی بوو. بەداخەوە زۆر ئازاریان ئەدا،،،ئەویش تورە دەبوو جنێوی ،ئەدا،ئەگەرتورەیان.. نەکردایە زۆر لەسەر خۆو قسەزان بوو. لەگەڵ ئەوەی فعلێکی قۆڕی هەبوو هەرکەس بەلای دا بڕۆشتایە دەستی بۆدەبرد لەدواوە بەڵام ئیتر کەسێکی ناتەواو بوو ڕۆحی شادبێت .. لە شەوێک .زستانادا بێویژدانێک فاست دەکا بەچاویاو کوێری دەکا..... نەزانرا... ئەمانە بەشێکی پەڕاوێزی مێژووی ئەم شارەن کە بەوانەوە .
جوانە ئەمە سلێمانی یە.... ...دکتۆر علی کریم لەڕۆمانی ( کێ سالە شێتی کوشت ) ئەڵێ ٫ شێت لەپیاوی کەر عاقڵ ترە . دیارە بەهەڵەدا نەچوە .چونکە جمال وەک شێت چاوی کەسی کوێر نەکرد .بەڵام ئەو پیاوەی کە دکتور علی کەریم باسی دەکات چاوی جەمالی کوێرکرد. دوای ڕاپەڕینیش کە خەڵکی سلێمانی ڕایانکردو و لە کۆڕەوەکەبوون ، کە حکومەتی بەعس دێتەوە سلێمانی جەمال لەشەقامی مەولەوی حرس جومهوری ئەیگرن و زۆرزۆری لێدەدەن نازانن کە شێتە ئەم زیاتر جنێو دەدات، بەو لێدانەی بەعس جارێکیتر سوێ دەکەنەوە بەدڵیاو مەرگی شەھید ئیسمایل برای لە حامییە دێتەوە بەرباس و دووجار زوڵم لەو بنەماڵەیەی شار کرا لە لایەن بەعسیەکانەوە ، ...،
جەمال رینگۆ ،دەنگی خۆش بووگۆرانی یاپراخ یاپراخەکەی زۆرخۆش وکۆمیدی بوو.. هەڵبەت لە گۆرانی وتندا شارەزایی هەبوو، جارێک لە دوکانی حەمەی ئاسنگەربانگیان کرد، ئەکەخێل مۆسیقای بۆ لێدەدا و ئەویش گۆرانی دەوت، زۆر سەیر بوو لە کوردیەوە دەپەڕییە سەر عەرەبی لەسەر هەمان وەزن و هەمان مەقام، پێموایە گوێچکەیەکی زۆر مۆسیقی هەبوو، هەڵبەت هەر لە مێژەوە هیچ دامەزراوەیەکی حکومی و ناحکومی یان ئایینی هیچ ئاوڕێکیان لەم جۆرە کەسانە نەکردۆتەوە، بەو هۆیەوە ئەمانە زۆر بێ پاڵپشت دەرکەوتوون و هەمیشە کەسانێک هەبوون کە زۆر ئازاریان داون،..
هەندێک جارتووڕەیان دەکرد کفری دەکرد ،ھتا کۆچی دوای کرد دووجار بەر سەیارەکەوت...
لە ساڵی ٢٠٠٩ لەو كاتانەی كە تەمەنی لەمەرگ نزیكە دەبێتەوەو لەسەر شۆستەكانی سەعەتاكۆیی ئەكەوێت كۆمەڵێ لە دوكاناراكانی ئەو گوزەرە ئەیبەن بۆ خەستەخانە بەڵام لەوێ ھیچ خزمەت ناكرێو ئەسڵەن بێزیشی لێ ئەكەنەوە تا وای لێ یەت لەخەستەخانە دەری ئەكەن و لە سەرجادە لەتاو نەخۆشی و سەرما ڕەقەبێتەوەو ئەمرێ.. بۆ دواجار ماڵئاوای لەشەقامی مەولەوی کرد یادی بەخێر.
نوسینی: کامەران عومەر سەریع